ئاگرگرتنی سەیرانگا و دارستانەكانی مەریوان بەردەوامە

١٣٩١/٠٤/١٨ - ٠٨-٠٧-٢٠١٢ - ١٢:٥٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٥٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ئاگرگرتنی سەیرانگا و دارستانەكانی مەریوان بەردەوامەئاژانسی كوردپا: لە چەند رۆژی رابردوودا سەیرانگای "مەلا قوبی"ی هەڵكەوتوو لە نیوان گوندەكانی "بەیەڵە" و"بەرقەڵا" لە دەورووبەری شاری مەریوان ئاگری تێبەر بووە و سووتاوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە رۆژانی رابردوودا لەلایەن كەسانێكی نەناسراوەوە سەیرانگای "مەلا قوبی"ی مەریوان، هەڵكوو لە نێوان گوندەكانی "بەیەڵە و بەرقەڵا" ئاگری گرتووە و خەسار و زەرەرێكی زۆری سروشتی و ژینگەیی بەو ناوچەیە گەیشتووە.

هەواڵنێری كوردپا له‌زاری شایەتحاڵانەوە بڵاوی كردۆتەوە ئەندامانی"ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان" هەوڵی كوژاندنەوەی ئەو ئاگرەیان داوە، بەڵام لەبەر بەرەنجامەكانی ئەو كارە و لە ترسی ئەوەی كە لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانەوە دواتر بانگ دەكرێن، نەیانتوانیوە ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش داوە، لە جەریانی ئاگرگتنی كوێستان و لەوەڕگەكانی گوندی "دەرەوەران"ی سەر بە شاری مەریوان، كۆمەڵێك ئاژەڵی كێوی وەك رێوی و بێچووەكانی بە بەرچاوی خەڵكەوە بەهۆی ئەو ئاگركەوتنەوە تێدا چوون.


5178.jpg
لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا ئاگرگرتنی دارستان و لێڕەوارەكانی ناوچە كوردنشینەكانی ئێران و بەتایبەت دەورووبەری مەریوان، بۆتە دیاردەیەك و سروشتی كوردستانی خستۆتە مەترسییەوە.

چالاكانی ژینگەپارێز و خەڵكی ناوچە لەو باوەڕدان كە ئەو دارستان و لێرەِوارانە لەلایەن بنكە و ناوەندە نیزامی و ئەمنیەتییەكانی حكوومەتەوە بە بیانووی پێشگیری لە حزووری ئەندامانی هێز و حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران ئاگریان تێبەر دەدرێن و هەر بەم بۆنەشەوە لە ساڵانی رابردوودا چەندین چالاكی ژینگەپارێز و خەڵكی خۆبەخش كە هەوڵی كوژاندنەوەی ئەو ئاگركەوتنەوانەیان داوە، دەستبەسەر و بۆ ماوەیەك زیندانی كران.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت