كرێكارێكی دیكە لە شاری سنە بەهۆی رووداوی كارەوە گیانی لەدەست دا

١٣٩١/٠٢/٠٢ - ٢١-٠٤-٢٠١٢ - ١٠:٣٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٤٠٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

كرێكارێكی دیكە لە شاری سنە بەهۆی رووداوی كارەوە گیانی لەدەست داكوردپا: كرێكارێكی دیكە لە شاری سنە بەهۆی رووداوی كارەوە بە توندی بریندار بووە و لە ئەنجامدا بەهۆی خوێنڕێژی لەرادەبەدەر گیانی لەدەست دا.

ماڵپەڕی كۆمیتەی هاودەنگی بۆ پێكهێنانی دامەزراوە كرێكارییەكان بڵاوی كردەوە، فەتحوڵڵا سوهرابی تەمەن 60 ساڵ چەند رۆژ لەمەوبەر بەهۆی داڕووخانی دیوار لە گەڕەكی "تەپەی كەرباسی"ی شاری سنە بە توندی بریندار بووە و دوای سێ‌ رۆژ بەهۆی قووڵییی برینەكەی و خوێنڕێژیی زۆر گیانی لەدەست دا.

پێشتریش سەلاح قاسمی، تەمەن 35 ساڵ و كرێكاری پڕۆژەی "مسكن مهر" لە شاری شنۆ بەهۆی كەوتنە خوار لە نهۆمی سێیەمی یەكێك لەو بینایانە گیانی لەدەست دا.

ماوەیەك لەمەوبەریش كرێكارێكی دیكەی كورد بەناوی عەبدوڵڵا توركەمان خەڵكی گوندی "میلان"‌ی سەر بە شاری ماكۆ لە كارگەیەكی بەخێو كردنی پەلەوەر گیانی لەدەست دا و هەروەها كرێكاری دێكەش بەناوی عەلیمحەممەد ساڵح قاتع، خەڵكی سەقز لە كاتی كار كردن لە گوندی مەڵقەرەنی لە كانگایەكی بەرد، بەهۆی تەقینەوەی كانگای بەرد لە كاتی كار كردندا گیانی لەدەست دا.

كرێكارانی كورد لە ناوچە كوردنشینەكان لە كەرتە بچووكەكانی كار بەهۆی بێبەش بوون لە مافی بیمە و خزمەتگوزاری و ئەمنیەتی كار پاش رووداوی كار، هیچ مافێكیان پێنادرێت كە ئەمەش یەكێكە لە گرفتەكانی كرێگاران لە كوردستان.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٠٣ - ٢٣-٠٤-٢٠١٩ - ١١:٠٢ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری کامیاران دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٨:٤٤ تاران

حوکمی دەسبەسەر کردنی چالاکێکی کرێکاری درا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

دوو بەرهەمی نووسەرێکی بۆکانی چاپ کرا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥٨ تاران

کوردستان/ سێ کچ و ژن هەوڵی خۆکوژیان دا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٣٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری هەرسین ئێعدام کرا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٢٦ تاران

بەربوونەوە، گیانی کرێکارێکی بۆکانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٢/٠١ - ٢١-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

بە هۆی بەربوونەوەی لە بەرزایی کۆڵبەرێک بریندار بوو

١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران