دیاردەی رفاندنی منداڵان خۆپیشاندانی بەرینی خەڵكی بۆكانی لێكەوتەوە

١٣٩١/٠٢/٠١ - ٢٠-٠٤-٢٠١٢ - ١٩:٤١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٤٢١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دیاردەی رفاندنی منداڵان خۆپیشاندانی بەرینی خەڵكی بۆكانی لێكەوتەوەكوردپا: هاووڵاتییانی شاری بۆكان دژ بە دیاردەی رفاندن و دەستدرێژی بۆ سەر قوتابیانی قوتابخانەكانی ئەو شارە لە پاركی ساحلیی ئەو شارە خۆپیشاندانیان كرد.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، كاتژمێر 5ی دوانیوەڕۆ رێكەوتی 1ی بانەمەڕ، 3 هەتا 4 هەزار کەس لە خەڵكی شاری بۆكان لە پاركی ساحلیی كۆ بوونەوە و دواتر بە دروشم دان بەرەو فەرمانداری ئەو شارە وەڕێ‌ كەوتن.

هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە درێژەدا وتی: "سەرەڕای ئەوەی هێزە ئینتزامییەكان ویستیان پێش بە چوونی هاووڵاتییانی ناڕازی بۆ بەردەم فەرمانداریی شاری بۆكان بگرن، بەڵام خەڵكی بە دانی درووشمی "سزادانی ئەنجامدەران و دەست و پێوەندییەكانی دیاردەی رفاندنی منداڵان " درێژەیان بە رێپێوانەكە دا".

هەواڵنێرمان ئاشكراشی كرد، هێزێكی زۆر لە دەوروبەری فەرمانداریی بۆكان، شاخەڕەش و كۆڵان و شەقامەكانی شار جێگیر كراون.

لە درێژەی ئەو راپۆتەدا هاتووە، توێژی ژنان و چالاكانی مافەكانی ژنان لە ریزی پێشەوەی ئەو خۆپیشاندانە ناڕەزایەتییەوە بوون و بە وتەی شایەتحاڵان رێژەی بەشدارانی ئەو خۆپیشاندانە 3 هەتا 4 هەزار كەس مەزەندە كراوە.

چەند رۆژ لەمەوبەر كۆمەڵێك لە دایكانی شاری بۆكان و چالاكانی مەدەنی لە بەیاننامەیەكدا داوایان لە خەڵك كرد بە مەبەستی مەحكووم كردنی دیاردەی رفاندنی منداڵان رۆژی هەینی رێپپێوانێكی هێمنانە رێك بخەن.

لە چەند رۆژی رابردوودا لە شاری بۆكان چەند كەس ماتۆرسوار دەستیان داوەتە رفاندنی قوتابیانی ناوەندیی و دوا ناوەندیی و سەرەڕای دەستدرێژی كردن بۆ سەرییان گیانیشیان لێ‌ئەستاندوون و زۆربەی شەوەكانیش بە زەبری چەقۆ هەڕەشە لە هاووڵاتییان كراوە.

نموونەی بەرچاو لەم بارەوە رفاندن و كوشتنی كچێكی تەمەن 17 ساڵان بوو بەناوی سومەیە.ف، كە پاش چەند رۆژ بە تەرمەكەی كوژراوی دۆزرایەوە.

لە كاتەكانی دیكەدا ئەگەر زانیاریی جیا لەم هەواڵە بە ئاژانسی كوردپا بگات، لە دووتوێی راپۆرتی پوختەدا بڵاوی دەكەینەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

چوار هاووڵاتیی کورد لە مەریوان دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:١٧ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە "سایین قەڵا" دەستبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری "خۆیـ"دا بریندار بوو

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

هونەرمەندێکی کورد زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٤ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لە شاری شنۆ