ماڵی پیرشالیار لە هەورامان لە ریزی ئاسەوارە میللییەكاندا تۆمار كرا

١٣٩١/٠١/٣١ - ١٩-٠٤-٢٠١٢ - ١٧:٣٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢٤٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ماڵی پیرشالیار لە هەورامان لە ریزی ئاسەوارە میللییەكاندا تۆمار كراكوردپا: ماڵی "پیرشالیار" هەڵكەوتوو لە بەخشی "هەورامان تەحت"ی سەر بە شاری سەوڵاوا لە پارێزگای كوردستان لە لیستەی ئاسەروارە میللییەكانی ئێراندا تۆمار كرا.

لێپرسراوی ئیدارەی گشتیی میراتی فەرهەنگی، پیشەی دەستی و گەشتیاریی پارێزگای كوردستان بە ئاژانسەكانی هەواڵی راگەیاندووە، ماڵی پیرشالیار هەڵكەوتوو لە بەخشی "هەورامان"ی سەر بە سەوڵاوا بە ژمارە 29577، لە ریزی ئاسەوارە میللییەكانی ئێراندا تۆمار كراوە.

لە ماڵی پیرشالیاردا هەر ساڵە لە نیوەی دووەمی مانگەكانی رێبەندان و بانەمەڕ "جێژنی پیر" كە یەكێك لە بۆنە ئایینیە دێرینەكانی دەڤەری هەوەرامانە، بە بەشداریی پێڕەوان و عاشقانی رێچكەی بیر و ئەندێشەی پیرشالیار بەڕێوە دەچێت.

ئەو ئایین و بۆنانەی كەلە جێژنی پیردا بەڕێوە دەچن بریتیتن لە: مەولوونامە خوێندنەوە، كۆمسای، كڵاورۆچنە، گورزان، تربێ‌، گورزان، كۆتەكۆتە و لێنانی چێشتی تایبەتی.

پێشتریش جێژنی پیر (زەماوەندی پیر)یش لە ریزی ئاسەوارە میلییەكانی ئێراندا تۆمار كراوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠١/٢٨ - ١٧-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

سەرما گیانی سێ کوڵبەری ئەستاند

١٣٩٨/٠١/٢٧ - ١٦-٠٤-٢٠١٩ - ١٨:٣٩ تاران

جووتیارێکی مەریوانی بە تەقینەوەی مین لاقێکی قرتا