لە شنۆ مامۆستایەكی كورد لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر كرا

١٣٩١/٠١/٣١ - ١٩-٠٤-٢٠١٢ - ١٤:٠٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٠٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

لە شنۆ مامۆستایەكی كورد لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر كراكوردپا: مامۆستایەكی كوردی خەڵكی شنۆ كە ماوەیەك بێسەر و شوێن بوو، دەركەوت كە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری شنۆ دەستبەسەر كراوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە شاری شنۆ، مامۆستایەكی كورد بەناوی "عەبدولڕەحمان مارف‌زادە" كەلە گوندی "شێخان"ی شنۆ سەرقاڵی وتنەوەی وانەی قۆناغی سەرەتایی بووە، چەند رۆژ لەمەوپێش لە كاتی گەڕانەوە بۆ ماڵ بێ‌سەر و شوێن بووە.

هەواڵنێری كوردپا لە درێژەی راپۆرتەكەیدا ئاشكرای كردووە، دوای چەند رۆژ دەركەوتووە ئەو مامۆستا كوردە بەتاوانی هاوكاری لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردییەكانی ئۆپۆزیسیۆنی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆوە قۆڵبەست كراوە و دواتر گوێزراوەتەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ.

بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری كوردپا و ئەو هەواڵ و زانیارییانەی كە بەدەستمان گەیشتوون لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا لە ناوچە جیاجیاكانی كوردستانی ئێران، 30هاووڵاتیی كورد بە تۆمەتی جۆراوجۆر قۆڵبەست کراون.

تاوانی زۆربەی ئەو ٣٠ هاووڵاتییە کوردە چالاكیی سیاسی و مەدەنی بووە، ئەو گیراوە کوردانە لەلایەن ناوەندە قەزاییەكانی ئێرانەوە سەرجەم بە 68 ساڵ و 2 مانگ زیندانی تەعزیری و 8 ساڵ زیندانی هەڵپەسێران مەحكووم كراون.

ئەو ئامارە بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراوی ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا بڵاو کراوەتەوە و بێگومان ئاماری راستەقینەی گیرانەکان لەو رێژەیە زیاترە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠١/٢٨ - ١٧-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

سەرما گیانی سێ کوڵبەری ئەستاند

١٣٩٨/٠١/٢٧ - ١٦-٠٤-٢٠١٩ - ١٨:٣٩ تاران

جووتیارێکی مەریوانی بە تەقینەوەی مین لاقێکی قرتا