رێوڕەسمی رێزلێنان لە گوندی ژینگەپارێزی "نێ‌" بەڕێوە چوو

١٣٩١/٠١/٣١ - ١٩-٠٤-٢٠١٢ - ١١:٢٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٦٩٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

رێوڕەسمی رێزلێنان لە گوندی ژینگەپارێزی كوردپا: لە رۆژانی رابردوودا لەلایەن "ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان"ەوە كۆڕی رێزلێنان لە كار و چالاكیی دانیشتوانی گوندی ژینگەپارێزی "نێ‌"ی سەر بە شاری مەریوان بەڕێوە چوو.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە مەریوان، رێكەوتی 28ی خاكەلێوە بە دەسپێشخەریی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان و چالاكانی ژینگە، بە مەبەستی رێزلێنان لە كار و چالاكیی دانیشتوانی گوندی ژینگەپارێزی "نێ‌"، بە ئامادەبوونی جەماوەرێكی زۆر رێوڕسمێك لەو گوندە بەڕێوە چوو.

لەو رێوڕەسمەدا لەلایەن ئەندامانی سەوزی چیای مەریوان و هەروەها چالاكانی ژینگەپارێزی گوندی "نێ‌"یەوە چەندین بابەت و وتار لەمەڕ گرینگیی پاراستنی ژینگە و هەروەها رۆڵی ئاوایی نێ‌ لە پاراستنی ژینگە و دارستانەكانی كوردستان پێشكەش كران.

دواتر لەلایەن نوێنەری ئەنجومەنی سەوزی چیاوە لەوحی رێزلێنان بەخشرایە خەڵكی گوندی نێ‌، كە بە نوێنەرایەتیی خەڵكی گوند مامۆستا مەلا ساحیبی غەریبی ئەو لەوحەی وەرگرت.

نێواخنی رێوڕەسەسمەكە بە چەند پارچە شێعر كە لەلایەن شاعێرانی ئەو دەڤەرەوە ئامادە كرابووە، رازێنرایەوە.

گوندی "نێ‌"ی سەر بە شاری مەریوان بەپێی هەڵكەوتەی جوغرافیایی و بوونی دارستانی چڕوپڕی بەڕوو لە دەورووبەری و هەروەها نزیكیی لە گۆلی زرێبار، یەك لەو گوندانەی دەڤەری مەریوانە كە هەمیشە دانیشتوانەكەی لە پاراستنی ژینگەی دەورووبەردا رۆڵی ئەرێنییان گێڕاوە.

بەتایبەت لە ماوەی 12 ساڵی رابردوودا كە ئەنجومەنی سەوزی چیا وەك ئەنجومەنێكی ژینگەپارێز لە مەریوان دامەزراوە، دانیشتوانی نێ‌ لە راپەڕاندنی كارەكانی ئەو ئەنجومەنەدا زۆریان هاوكاری كردوون و لە كاتی ئاگر كەوتنەوەكاندا بۆ كوژاندنەوەوە زۆریان هەوڵ داوە و چەندین كەسێان لەو ئەنجومەنەدا چالاكن.

گوندی نێ‌ لە كار و چالاكییە فەرهەنگی و كۆمەڵایەتییەكانیشدا چالاك بوون و وەك یەكەم گوندی كوردستان دێتە ئەژمار كە ئەنجومەنی ئەدەبی تێدا دامەزراوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت