نوێنەرێكی مەجلیس: لە ئەگەری جێبەجێ‌كردنی قۆناغی دووەمی یارانەكان شایەتی ناڕەزایەتیی بەربڵاوی هاووڵاتیان دەبین

١٣٩١/٠١/٣٠ - ١٨-٠٤-٢٠١٢ - ١٢:٣٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣٤٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

نوێنەرێكی مەجلیس: لە ئەگەری جێبەجێ‌كردنی قۆناغی دووەمی یارانەكان شایەتی ناڕەزایەتیی بەربڵاوی هاووڵاتیان دەبینكوردپا: نوێنەری خەڵكی شاری میاندواو، تیكاب و شاهێندژ لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، یارانە تەختییەكان وەڵامدەری پێداویستییەكانی هاووڵاتییان نین و تەنانەت بەو پارە ناتوانن تێچووی ئاو و بەرق و گاز دابین بكەن.

مەهدی عیسازادە وتی: بۆ ئەوەی كە هاووڵاتییان بتوانن ژیانێكی باشتریان هەبێت، پێویستە پێداچوونەوە بە بڕیار و تەرحی ئامانجدار كردنی یارانەكاندا بكرێت.

عیسازادە وێڕای ئاماژە كردن بە هەڵاوسانی بەرچاوی ئابووری وتیشی: دوابەدوای ئامانجدار كردنی یارنەكان نرخی شتومەكیش لە بازارەكان ئاڵوگۆڕی بەسەردا هات و دەوڵەت دەبێ‌كارێكی وا بكات كە چیدیكە هەڵاوسان روو لە زیاد بوون نەكات، چونكە خەڵكی ئێران توانای ئەو هەڵاوسانەیان لە بواری مادییەوە نیە.

عیسازادە لە لێدوانێكدا بۆ هەواڵدەریی فارس ئەوەشی خستۆتە روو، لەم قوناغەدا كە هاووڵاتییان بۆ خەرجی رۆژانەیان دەستەوەستان ماونەتەوە، پێویست ناكات قۆناغی دووەمی ئامانجدار كردنی یارانەكان بەڕێوە بچێت.

ئەو نوێنەرەی مەجلیس ئاشكراشی كرد، ئەگەر بێت و قۆناغی دووەمی ئامانجدار كردنی یارانەكان جێبەجێ‌بكرێ‌، شایەتی ناڕەزایەتیی بەربڵاوی هاووڵاتییان دەبین.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٠٣ - ٢٣-٠٤-٢٠١٩ - ١١:٠٢ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری کامیاران دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٨:٤٤ تاران

حوکمی دەسبەسەر کردنی چالاکێکی کرێکاری درا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

دوو بەرهەمی نووسەرێکی بۆکانی چاپ کرا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥٨ تاران

کوردستان/ سێ کچ و ژن هەوڵی خۆکوژیان دا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٣٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری هەرسین ئێعدام کرا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٢٦ تاران

بەربوونەوە، گیانی کرێکارێکی بۆکانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٢/٠١ - ٢١-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

بە هۆی بەربوونەوەی لە بەرزایی کۆڵبەرێک بریندار بوو

١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا