ژمارەیەك لە قوتابخانەكانی شاری بۆكان بە هۆی جێگیر نەبوونی باری ئەمنی داخران

١٣٩١/٠١/٢٨ - ١٦-٠٤-٢٠١٢ - ١٣:٥٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٧٨٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ژمارەیەك لە قوتابخانەكانی شاری بۆكان بە هۆی جێگیر نەبوونی باری ئەمنی داخرانكوردپا: قوتابخانە سەرەتایی، ناوەندیی و دوا ناوەندییەكانی شاری بۆكان لە ئیعتراز بە چەندین حاڵەتی "منداڵ رفاندن" لە ئەمرۆ دووشەممەوە داخران.

بەپێی هەواڵی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، كۆمەڵێك لە فەرهەنگییەكانی شاری بۆكان رایانگەیاندووە، بە داخەوە بەدوادا چوونی هاووڵاتیان و سەردانیان بۆ ناوەندە قەزایی و ئینتزامییەكان لەمەڕ پرسی 10 حاڵەتی "رفاندنی منداڵ"، بێ‌وڵام ماوەتەوە و لەو پێوەندییەدا فەرهەنگییەكانی شاری بۆكان هەڵویستی داخستنی قوتابخانەكانیان گرتۆتە بەر.

لە درێژەی ئەم هەواڵەدا کە بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا گەیشتووە هاتووە، لە چەند رۆژی رابردوودا لە شاری بۆكان چەند كەس ماتور سوار دەستیان داوەتە رفاندنی قوتابیانی ناوەندیی و دوا ناوەندیی و سەرەڕای دەستدرێژی كردن بۆ سەرییان گیانیشیان لێ‌ئەستاندوون و زۆربەی شەوەكانیش بە زەبری چەقۆ هەڕەشە لە هاووڵاتیان دەكەن.

هاووڵاتیانی بۆكانی لەحاڵی حازردا رەخنەی توندیان لە كەمتەر خەمی لێپرسراوان و ناوەندە پێوەندیدارەكان هەیە و ئیعترازی خۆیان بە كردەوەی ئەو كەسانە كە هەڕەشە لە گیانی هاووڵاتیان دەكەن دەربڕیوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٢٤ تاران

گورگ، بوو بە هۆی مردنی منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ

١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٢٨ تاران

هاووڵاتییەکی سنەیی لە ئێعدام ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٩:٠٥ تاران

بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٢ تاران

مامۆستایەکی مەریوانی بە کەفاڵەت ئازاد کرا