لە نەغەدە بەهۆی سێڵاو 15٠ سەر مەڕ تێدا چوون

١٣٩١/٠١/٢٧ - ١٥-٠٤-٢٠١٢ - ١٧:٢٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٥٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

لە نەغەدە بەهۆی سێڵاو 15٠ سەر مەڕ تێدا چوونكوردپا: لە گوندی "كارێزەی عەجەم"ی سەر بە شاری نەغەدە بەهۆی هاتنی لافاو 150 سەر مەڕی وەرزێڕان تێدا چوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە شاری نەغەدە، لە رۆژانی رابردوودا بارانێكی توند و بەخوڕ باریوە و لە گوندی "كارێزەی عەجەم"،150 سەر مەڕی وەرزێڕانی ئەو گوندە بەهۆی هاتنی لافاوەوە تێدا چوون و زەرەر و زیانێكی زۆر بە مەڕدارانی ئەو گوندە گەیشتووە.

لە رۆژانی رابردووشدا بەهۆی هاتنی سێڵاو لە گونەکانی "کەرێزە، تازەکەند، تەڵخاب، شۆراکەندی، دەربەسەر"ى سەر بە بەخشی "محەمەدیار"ی شاری نەغەدە وێڕای زەرەر و خەساری زۆر لە ماڵی هاووڵاتییان ٥٠٠ سەر مەڕیان تێدا چوون.

ساڵانە لە ناوچە كوردنشینەكان بەهۆی باران و سیڵاو و رووداوە سروشتییەكان زەرەر و خەساری زۆر لە وەرزێڕ و مەڕداران دەدرێت، بە وتەی شایەتحاڵان زۆر جار بەهۆی نەبوونی بیمە و نەدانەوەی خەسار لەلایەن ناوەندە پێوەندیارە حكوومەتییەكان، دەبێتە هۆی تێكشكانی وەرزێر و مەڕداران و ناچار دەبن دەست لەو كار هەڵبگرن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٠٣ - ٢٣-٠٤-٢٠١٩ - ١١:٠٢ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری کامیاران دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٨:٤٤ تاران

حوکمی دەسبەسەر کردنی چالاکێکی کرێکاری درا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

دوو بەرهەمی نووسەرێکی بۆکانی چاپ کرا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥٨ تاران

کوردستان/ سێ کچ و ژن هەوڵی خۆکوژیان دا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٣٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری هەرسین ئێعدام کرا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٢٦ تاران

بەربوونەوە، گیانی کرێکارێکی بۆکانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٢/٠١ - ٢١-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

بە هۆی بەربوونەوەی لە بەرزایی کۆڵبەرێک بریندار بوو

١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران