بەرموور (٣٩) : راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنان

١٣٩٣/١٠/١١ - ٠١-٠١-٢٠١٥ - ١٢:٢٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩٧١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بەرموور (٣٩) : راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنانحەفتەی دووەمی مانگی بەفرانباری ١٣٩٣ی هەتاوی
ئاژانسی کوردپا: راپۆرتی ئەم حەفتەیەی بەرموور ١حاڵەت پێشێلکردنی مافی ژنان لەکوردستان کە بریتییە لە رێگری کردن لەدانی مەرەخەسی بە مریەم موقەدەسی و ٥ حاڵەت پێشێلکردنی مافەکانی ژنان کە بریتیە لە دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی مەسیحی لەتاران، بانگهێشت کرانی ئاتنا فرقدانی و خۆشکی ستار بەهەشتی و سەرلەنوێ حوکم دانی رێحانە تەباتەبایی لەشوێنەکانی دیکەی ئێران لەخۆ دەگرێت.


کوردستـــــــــــان

مریەم موقەدەسی ٤ ساڵ بێبەش لە مەرەخەسی


یەکێک لە زیندانیانی سیاسی کورد بە ناوی مریەم موقەدەسیی سەرەڕای تێپەڕینی ٤ ساڵ لە ماوەی حوکمەکەی هێشتا لە وەرگرتنی مافی مەرەخەسی بێبەشە و مەرەخەسیی پێنەدراوە.

23956.jpg
مریەم موقەدەسیی زیندانیی سیاسیی کورد، سەرەڕای تێپەڕینی ٤ ساڵ لە ماوەی حوکمەکەی هێشتا لە وەرگرتنی مافی مەرەخەسی بێبەشە و مەرەخەسیی پێنەدراوە
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، زیندانی سیاسی کورد مریەم موقەدەسی سەرڕای تێپەڕاندنی ٤ ساڵ لە ماوەی حوکمی ٩ ساڵەی خۆی، هێشتاش لەمافی مەرەخەسی بێبەرییە و لەلایەن زیندانی ئێڤینی تارانەوە رێگری لێ دەکرێت.

ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە لەماوەی تێپەڕاندنی حوکمەکەیدا چەندین جار بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بە نەبوونی مافی مرەخخەسی، نالەباربوونی دۆخی زیندان و نەبوونی کەرەستەی بێهداشتی، دەستی دابووە مانگرتن لە خواردن.

مریەم مقەدەسی خەڵکی شاری "نەغەدە"یە، کە بانەمەڕی ساڵی ١٣٨٩ بەتاوانی هاوکاریی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر و بە ٩ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا و ئێستا لە زیندانی ئێڤینی تاران راگیراوە.

ئێــــــــــران

دوو ژنی مەسیحی لەتاران دەستبەسەر کران


23955.jpg
لەماوەی رۆژانی رابردوودا چەندین هاووڵاتیی پێڕەوی ئایینی مەسیحی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی تارانەوە دەستبەسەر کران کە دوو کەسیان ژن بوون.

بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ٤ی بەفرانبار، دوو ژنی مەسیحی بەناوەکانی ئازین فروودی و مریەم نەریمانی هاوڕێ لەگەڵ ٧ هاووڵاتیی دیکەی مەسیحی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لەشاری تاران دەستبەسەر کران.

ئەو ٩ هاوڵاتییە مەسیحییە لەحاڵێکدا کەلە یەکێک لە کڵێساکانی رۆژهەڵاتی تاران سەرقاڵی بەڕێوەبردنی رێورەسمی جێژنی گەورەی مەسیحییەکان ( کریسمەس) بوون، دەستبەسەر کراون.

راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە هێزە ئەمنییەکان لەکاتی دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییانەدا دەستیان داوەتە پشکنیننی خانووەکە و دەستیان بەسەر کتێبەکان، کامپیۆتێر و کەرەستە تاکەکەسییەکانی ئەو هاوڵاتییانەدا گرتووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە زانیارییەکی وەرد لەسەر شوێنی راگیرانی ئەو هاووڵاتییانە لەبەر دەستدا نییە.

بانگهێشت کرانی ئاتنا فرقدانی و خۆشکی ستار بەهەشتی

23957.jpg
بانگهێشت کرانی ئاتنا فرقدانی لە ژێر ناوی" ‌وەرگرتنی هێندێک زانیاری" "
لەماوەی حەفتەی رابردوودا خۆشکی ستار بەهەشتی و هەروەها ئاتنا فرقدانی بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئیسلامی کران.

بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، سەحەر بەهەشتی خۆشکی ستار بەهەشتی کە خەزەڵوەری ١٣٩١ی هەتاوی بەهۆی ئەشکەنجە و لێدانی پۆلیسی "فەتا" لەزیندان گیانی لەدەست دا، رۆژی یەکشەممە ٧ی بەفرانبار بانگهێشتی دەفتەری وەزارەتی ئیتلاعات کرا.

هێزە ئیتلاعاتییەکان هۆکاری بانگهێشت کرانی سەحەریان بۆ " ‌وەرگرتنی هێندێک زانیاری" لەناوبراو، گەڕاندووەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، ئاتنا فرقدانی نەقاش و چالاکی مافی منداڵان، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٩ی بەفرانبار بانگهێشتی دادگا کرا.

ناوبراو پێشتر بە هۆی بەرهەمەکانیەوە و هەروەها سەردانی بنەماڵەی کوژراوانی ساڵی ٨٨ دەستبەسەر بۆ ماوەی دوو مانگ لە بەندی ئەلفی سپای پاسداران راگیرابوو.

رێحانە تەباتەبایی سەرلەنوێ حوکمی بۆ بڕایەوە

23958.jpg
رێحانە تەباتەبایی رۆژنامەنووس و لایەنگری بەرەی "مشارکت" کە مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ و دوای تێپەڕاندنی ماوەی حوکمی ٦ مانگەی خۆی لەزیندان ئازاد کرابوو، سەرلەنوێ حوکمی زیندانی بۆ بڕایەوە
لەماوەی حەفتەی رابردوودا رێحانە تەباتەبایی سەرلەنوێ حوکمی زیندانی بۆ بڕایەوە و بۆ ماوەی ٢ ساڵ لە هەرچەشنە چالاکییەکی سیاسی بێبەش کرا.

بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، رێحانە تەباتەبایی رۆژنامەنووس و لایەنگری بەرەی "مشارکت" کە مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ و دوای تێپەڕاندنی ماوەی حوکمی ٦ مانگەی خۆی لەزیندان ئازاد کرابوو، سەرلەنوێ حوکمی زیندانی بۆ بڕایەوە.

ئەو رۆژنامەنووسە، ٩ی بەفرانبار بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام دادگایی کراو لەلایەن دادگای سەرەتاییەوە سزای ١ ساڵ زیندان و دو ساڵ بێبەش بوون لە هەموو مافە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی بۆ بڕایەوە.

رێحانە تەباتەبایی پێشتر و لە رەشەمەی ١٣٩١ی هەتاو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامییەوە دەستبەسەر و سزای ١ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپابوو کە دواتر بۆ ٦ مانگ کەم کرایەوە.

ناوبراو رۆژی شەممە ٣١ی جۆزەردان لەکاتێکدا سەردانی دادسەرای ئێڤینی کردبوو، دەستبەسەر و رەوانەی زیندانی ئێڤین کرا.

سەرچاوەکان:
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا
( ١حاڵەت)
ماڵپەڕی "هێرانا" ( ٣حاڵەت)
ماڵپەڕی "جرس" ( ١ حاڵەت )
ماڵپەڕی " راه سبز" ( ١ حاڵەت)
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا