بەرموور (٣٨): راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنان

١٣٩٣/١٠/٠٤ - ٢٥-١٢-٢٠١٤ - ١٦:٥٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٧٧٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بەرموور (٣٨): راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنانحەفتەی یەکەمی مانگی بەفرانباری ١٣٩٣ی هەتاوی
ئاژانسی کوردپا: راپۆرتی ئەم حەفتەیەی بەرموور ١ حاڵەت پێشێلکردنی مافی ژنان لەکوردستان کە بریتییە لە پێشگیری کردن لەدانی مەرەخەسیی دەرمانی بە زەینەب جەلالیان و ٧ حاڵەت پێشێلکردنی مافەکانی ژنان کە بریتیە لە دادگایی کردنی سێ ژنی بەهایی و بانگهێشتکردنی سێ کەسی دیکە لە مەشهەد و دەستبەسەرکرانی ژنێکی بەهایی دانیشتووی سیمنان لەشوێنەکانی دیکەی ئێران لەخۆ دەگرێت.


کوردستـــــــــــان

زەینەب جەلالیان هەتا ئێستاش لەمافی مەرەخەسی بێبەشە


23814.jpg
زەینەب جەلالیان، سەرەڕای نالەباربوونی دۆخی جەستەیی، هێشتاش لە وەرگرتنی مەرەخەسیی دەرمانی بێبەشە
یەکێک لە زیندانیانی سیاسیی ژنی زیندانی دێزڵئاوای کرماشان، سەرەڕای نالەباربوونی دۆخی جەستەیی، هێشتاش لە وەرگرتنی مەرەخەسیی دەرمانی بێبەشە.

بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، زەینەب جەلالیان زیندانیی سیاسیی کورد سەرەڕای نالەباربوونی دۆخی جەستەیی و پێویستیی خێرا بە نەشتەرگەری چاو، هێشتاش لەلایەن بەرپرسانی زیندانەوە بێبەش کراوە لە وەرگرتنی مەرەخەسی دەرمانی.

ناوبراو کە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردیدا دەستبەسەر کراوە، مەترسیی ئەوەی لەسەرە کە بەتەواوەتی بینایی چاوەکانی لەدەست بدات و پێویستی خێرای بە چارەسەری هەیە.

زەینەب جەلالیان زیندانیی سیاسیی کورد، لە مانگی سەرماوەزی ساڵی ١٣٨٨ بە تاوانی دژایەتی لەگەڵ خودا و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان دەستبەسەر کراو حوکمی لەسێدارەدانی بۆ بڕایەوە.

ئەم حوکمە لە "دیوانی باڵای وڵات"دا بۆ زیندانی هەتاهەتایی گۆڕدرا.

ئێـــــــــــــران
مەشهەد، شەش ژنی بەهایی بانگهێشت کران


23813.jpg
لەماوەی رۆژانی رابردوودا و لەدرێژەی گوشار بۆ سەر هاووڵاتیانی بەهایی، ٦ هاووڵاتیی ژنی پێڕەوی ئەو ئایینە لەلایەن دەزگا قەزایی و ئەمنییەکانی شاری مەشهەدەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێکراوە.

بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، رۆژی چوارشەممە ٢٦ی سەرماوەز، سێ هاووڵاتی ژنی بەهایی بەناوەکانی "مەی خلووسی"، " دەری ئەمری" و " ساقی فەدایی" بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام لەرێگەی پڕوپاگەندە بۆ ئایینی بەهاییەوە، دادگایی کران.

بڕیار وایە سزای ئەو سێ هاووڵاتییە بەهاییە کە مانگێک بەر لەئێستا بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرابوون، لە چەند رۆژی رابردوودا رابگەیەندرێ.

لەلایەکی دیکەوە، رۆژی یەکشەممە ٢٣ی سەرماوەز، سێ ژنی دیکەی پێڕەوی ئایینی بەهایی بە ناوەکانی "نیگار نەدافی"، "پەروانە رەفیقعی" و " ستارە فەدایی" بانگهێشتی "ستادی خەبەری ئیدارەی ئیتلاعاتی مەشهەد" و لێپرسینەوەیان لێکرا.
هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم راپۆرتە، هۆ یان هۆکاری بانگهێشت کران و ئەو خاڵانەی کە لێپرسینەوەیان لێکراوە، بۆ سەرچاوەکانی هەواڵ روون نەبووەتەوە.

سووسەن تبیانیان دەستبەسەر کرا

23815.jpg
سووسەن تبیانیان هاووڵاتی بەهایی دانیشتووی سیمنان، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر و رەوانەی زیندان کرا
لەماوەی رۆژانی رابردوودا، سووسەن تبیانیان هاووڵاتی بەهایی دانیشتووی سیمنان، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر و رەوانەی زیندان کرا.

بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، رۆژی چوارشەممە ٣ی بەفرانبار، سووسەن تەبیانیان هاووڵاتی بەهایی دانیشتووی سیمنان، دوابەدوای بانگهێشت کران بۆ لقی جێبەجێ کردنی حوکمەکان، دەستبەسەر و رەوانەی زیندان کرا.

ئەو هاووڵاتییە بەهاییە چەندەمین جارە کە دەستبەسەر دەکرێت. خاتوو تبیانیان سەرەڕای ئەوەی دایکی منداڵێکی ساوایە، ماوەیەک بەر لەئێستا بۆ ماوەی دوو مانگ لە ژووری تاکەکەسی راگیرابوو.

پێشتر سوسەن تبیانیان پێشتر لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سمنان بە سەرۆکایەتی دادوەر ئەمیری بە تۆمەتی "پروپاگەندە دژی نیزام" بە یەک ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکوم کرابوو ، کە ئەو حوکمە لەدادگای پێداچوونەوەدا وەک خۆی پشتراست کرابوویەوە.

ناوبراو لەماوەی ساڵەکانی ٨٨ و ٨٩ ی هەتاوی بۆ ماوەی یەک ساڵ لە زیندانی ئێڤین راگیرابوو، کە ئەمساڵیش دوو مانگ لە دەستبەسەریدا بووە.

سەرچاوەکان:
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا( ٢حاڵەت)
ماڵپەڕی "هێرانا"( ٦حاڵەت)
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا