بەرموور (٣٧): راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنان

١٣٩٣/٠٩/٢٧ - ١٨-١٢-٢٠١٤ - ١٥:٤٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٨٢٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بەرموور (٣٧): راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنانحەفتەی چوارەمی مانگی سەرماوەزی ١٣٩٣ی هەتاوی

ئاژانسی کوردپا: راپۆرتی ئەم حەفتەیەی بەرموور ٣ حاڵەت پێشێلکردنی مافی ژنان لەکوردستان کە بریتییە لەسێدارەدانی ژنێکی کوردی خەڵکی قەزوێن و دەستبەسەرکرانی دوو ژنی پێڕەوی ئایینی بەهایی لە ورمێ و ٤ حاڵەت پێشێلکردنی مافەکانی ژنان کە بریتیە لەدەستبەسەرکرانی ٣ ژنی پێڕەوی تەریقەتی "عرفان حلقە" لە کیش و لەسێدارەدانی ژنێکی دیکە لەبەندیخانەی قەزوێن لەشوێنەکانی دیکەی ئێران لەخۆ دەگرێت.


کوردستـــــــــــان

ورمێ؛ لەسێدارەدانی دووەمین ژن لەماوەی حەفتەیەکدا

23690.jpg
لەماوەی حەفتەی رابردوودا سزای سێدارەی ژنێکی دیکە لە زیندانی "دەریا"ی شاری ورمێ بەڕێوە چوو.

بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، لەماوەی حەفتەی رابردووا ژنێکی کورد بەناوی ناهید غیاسوەند دانیشتووی گوندی "راژان"ی ورمێ، دوای ٣ ساڵ راگیران لە زیندانی ورمێ لەسێدارە درا.

ئەو ژنە لەگەڵ مێردەکەی بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی ماددە سڕکەرەکان دەستبەسەر و سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.

ناهید کەلە کوردانی قەزوێن بووە لەگەڵ نایب مستەفایی ژیانی هاوبەشی پێک هێنابووە. هاوسەری ناوبراو ماوەیەک پێش ئێستا بەدانانی بارمتە ئازادکرابوو، بەڵام بەهۆی ترس لەجێبەجێکردنی سزای سێدارەکەی ئێرانی بەجێ هێشتبوو.
لەلایەکی دیکەوە، رۆژی ١١ی سەرماوەز، سزای سێدارەی ژنێکی دیکەی کورد بەناوی مەرزیە ئوستوار لەو بەندیخانەیە جێبەجێ کرابوو.

دوو ژنی دیکەی بەهایی لە ورمێ دەستبەسەر کران

23693.jpg
لەماوەی حفتەی رابردوودا، دوو ژنی پێڕەوی ئایینی بەهایی و دانیشتوی ورمێ، بەمەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەیان دەستبەسەر و رەوانەی بەندی ژنانی زیندانی ورمێ کران.

بە پێی ئەو راپۆرتانەی کە بڵاو بوونەتەوە، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٩ی سەرماوەز، فەرەحناز موقەددەم هاووڵاتیی بەهایی و دانیشتووی ورمێ، دوابەدوای بانگهێشت کران بۆ ئیدارەی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای شۆڕشی ئەو شارە، دەستبەسەر و روانەی زیندانی ناوەندی ورمێ کرا.

ئەو هاووڵاتییە بەهاییە پێشتر و لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتەوە ٣ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو.

هەروەها، هاوسەری ناوبراو بەناوی "فەردین ئەغسەنی" ١٠ رۆژ پێش ئێستا دەستبەسەر کرابوو.

لەلایەکی دیکەوە، نەدا فورسەتی‌پوور، هاووڵاتی بەهایی دانیشتووی ورمێ، حەفتەی رابردوو بەمەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی ٦ مانگی حوکمەکەی دەستبەسەر و رەوانەی زیندانی ورمێ کرا.

ئێران

دەستبەسەرکرانی سێ ژنی دیکەی پێڕەوی "عرفان حلقە"


23692.jpg
لەماوەی رۆژانی رابردوودا و لەدرێژەی رەوتی دەستبەسەرکرانی پێڕەوانی تەریقەتی "عرفان حلقە"، دوو ژنی دیکەی پێڕەوی ئەو تەریقەتە لە دوورگەی کیش دەستبەسەر کران.

بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، ئێوارەی رۆژی هەینی ١٤ی سەرماوەز، پێنج کەس لە پێڕەوانی تەریقەتی "عرفان حلقە" لە دوورگەی کیش دەستبەسەر کران کە سێ کەسیان بەناوەکانی ئایدا ئیزەدی، میترا گودەرزی و ئانا مەعسومی ژن بوون.

ئەو پێنج هاووڵاتییە دوابەدوای هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆسەر یەکێک لە ناوەندەکانی وانە وتنەوەی پێڕەوانی تەریقەتی "حرفان حلقە"، دەستبەسەر کراون و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە مەڕ شوێنی راگرتنیان لەبەر دەستدا نییە.
دەوترێ هێزە ئەمنییەکان دوابەدوای دەستبەسەر کردنی ئەو پێنج هاووڵاییە دەستیان بەسەر کتێب، سی دی و باقی ئیمکاناتی دیکەی ئەو ناوەندەدا گرتووە.

ژنێکی دیکە لەقەزوێن لەسێدارە درا

23694.jpg
لەماوەی حەفتەی رابردوودا و لەدرێژەی شەپۆلی لەسێدارەدانی هاووڵاتیان، ژنێکی دیکە لە زیندانی قەزوێن لەسیدارە درا.

بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە ١٩ی سەرماوەزم سزای سێدارەی ژنێک بە شوناسی " ف. غ" لە زیندانی ناوەندیی شاری قەزوێن بەڕێوەچوو.

ئەو ژنە بەتۆمەتی کڕین و فرۆشتن و هەروەها راگواستن و هەڵگرتنی ماددە سڕکەرەکان دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەری حکومەتەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپا بوو.

بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەسەرەتای وەرزی پاییزەوە هەتا ئێستا سزای سێدارەی ٥ ژن لە بەندیخانەکانی ئێران بەڕێوە چووە.


سەرچاوەکان:

ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا ( ١حاڵەت)

ماڵپەڕی "هێرانا"( ٦حاڵەت)
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا