بەرموور (٢٩) : راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنان

١٣٩٣/٠٧/٢٩ - ٢١-١٠-٢٠١٤ - ١٥:٢٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩١٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بەرموور (٢٩) : راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنانحەفتەکانی سێهەم و چوارەمی مانگی رەزبەری١٣٩٣ی هەتاوی

ئاژانسی کوردپا: راپۆرتی ئەم حەفتەیەی بەرموور٣ حاڵەت پێشێلکردنی مافی ژنان لەکوردستان کە بریتییە لە دەستبەسەر کردنی دوو ژنی کورد لە شارەکانی کرماشان و خۆی و ئازاد کرانی کاتیی ئەفسانە بایزیدی و ٥ حاڵەت پێشێلکردنی مافەکانی ژنان کە بریتیە لەدەستبەسەر کردنی سێ ژنی پەیڕەوی عیرفانی حەلقە لەتاران و دەستبەسەر کردنی هاولاتییەکی ژن لە مەشهەد و ئازادی مەرزیە رەسووڵی، لەشوێنەکانی دیکەی ئێران لەخۆ دەگرێت.

کوردستـــــان

دەستبەسەر کردنی دوو ژنی کورد لە کرماشان و خۆی

لەماوەی رۆژانی رابردوودا دوو ژنی کورد لە شارەکانی کرماشان و خۆی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئیسلامییەوە دەستبەسەر کران.

22786.jpg
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، رۆژی سێشەممە ١٥ی رەزبەر، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئیسلامی لەشاری خۆی، هێرشیان کردە سەر شوێنی کاری هاوڵاتییەکی کورد بە ناوی ئەندازیار "زاهیر عەلی‌زادە " و دوای دەستبەسەر کردنی دەستیان بە سەر کەرەستە تاکەکەسییەکانی ناوبراوە وەکوو کامپیۆتێر و ... دا گرت.

هێزە ئەمنییەکان ئێوارەی هەمان رۆژ هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەو هاوڵاتییە کوردە و هاوسەرەکەشیان، کە هەتا ئێستا ناوی نەزانراوە، دەستبەسەر کرد.

هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم راپۆرتە، هیچ هەواڵێک لەمەڕ چارەنووس و شوێنی راگرتنی ئەو دوو هاوڵاتییە کوردە لە بەردەستدا نییە.

لەلایەکی دیکەوە، رۆژی پێنج‌شەممە ١٧ی رەزبەر، هێزە ئەمنییەکانی شاری کرماشان، ژنێکی کوردیان بەناوی "سورەیا نەخعی" بە تۆمەتی ئەندامەتی لە "عرفان حلقە" دەستبەسەر کرد.

هەتا ئێستا هیچ هەواڵێک لەمەڕ چارەنووسی ئەو هاوڵاتییە کوردە لە بەردەستدا نییە.

ئەفسانە بایزیدی بەشێوەی کاتی ئازاد کرا

لەماوەی رۆژانی رابردوودا کچە خوێندکاری کورد ئەفسانە بایزیدی دوای زیاتر لە سەد رۆژ دەستبەسەر کران، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.

22785.jpg
ئەفسانە بایزیدی
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، رۆژی شەممە ١٩ی رەزبەر، ئەفسانە بایزیدی کچە خوێندکاری خەڵکی بۆکان دوای زیاتر لە ١٠٠ رۆژ دەستبەسەر کران، بەدانانی بارمتەی ١٥٠ ملوێن تمەنی ئازاد کرا.

ئەو خوێندکارە کوردە رۆژی ٥ی پووشپەڕ دەستبەسەر و لەوماوەیەدا لە ژوورە تاکەکەسییەکانی بەندیخانەکانی بۆکان، مەهاباد و ورمێ راگیرابوو.

ناوبراو لەو ماوەیەدا چەندین جار دەستی دابووە مانگرتن لە خواردن.

ئەو کچە خوێندکارە، کەلە زانکۆی پەیام‌نووری شاری بۆکانەوە بۆ زانکۆی مەراغە دوور خرابوویەوە، بەهۆی دەماقاڵە لەگەڵ (خواهرانی زینبە)ی نێو زانکۆی مەراغە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری بۆکانەوە دەستبەسەر کراوە.

ئەفسانە بایزیدی، رێکەوتی ٢٥ی خەزەڵوەری ساڵی ٩٢ هاوڕێ لەگەڵ براکەی دەستبەسەر و دواتر بە ١٠٠ ملوێن بارمتە ئازاد کراو پاشان لە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵدا بە تۆمەتی هاوکاری لەگەل یەکێک لە حیزبە کوردییەکان ٢ ساڵ زیندانیی هەڵپەسێردراوی بۆ بڕایەوە.

ئێــــــــــــران

سێ ژن لەتاران دەستبەسەر کران

لەماوەی رۆژانی رابردوودا سێ هاوڵاتی ژن لەشاری تاران بە تاوانی ئەندامەتی لە "عرفان حلقە" لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئەو شارەدا دەستبەسەر کران.

22784.jpg
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بلاو بوونەتەوە،دوابەدوای کۆبوونەوەی پەیڕەوانی "عرفان حلقە" لە بەردەم بینای دادگای شۆڕشی تاران، سێ هاووڵاتی ژن بەناوەکانی مەعسوومە زیا، نەرگس فەرهادی و مەلێحە بیگانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا زیاتر لە ٧٠ کەس لە پەیڕەوانی "عرفان حلقە" کەبەمەبستی ناڕەزایەتی دەربڕین بە دەستبەسەر کرانی محەمەد عەلی تاهیری کۆبوونەوە، دەستبەسەر کران.

هەموو ئەو دەستبەسەر کراوانە جگە لە ٤ کەس هەمان رۆژ و دوای ئەوەی بە نووسراوە بەڵێنیان لێ ئەستێندرابوو، کە بە هیچ شێوەیەک وانەی "فرادرمانی" نەڵێنەوە، ئازاد کروان.

ناهید گورجی دەستبەسەر و مەرزیە رەسووڵی ئازاد کرا

لەماوەی رۆژانی رابردوودا هاوڵاتییەکی ژن لەشاری مەشهەد دەستبەسەر و مەرزیە رەسووڵی لە زیندان ئازاد کرا.

22788.jpg
مەرزیە رەسووڵی و ناهید گورجی
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە،شەوی شەممە رێکەوتی ١٩ی رەزبەر، هێزە ئەمنییەکانی شاری مەشهەد، چوونەتە ماڵی ناهید گورجی و دوابەدوای دەستبەسەرکرانی ناوبراو، ماڵەکەشیان پشکنیوە.

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، ناهید گورجی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستبەسەر کراوە.

لەلایەکی دیکەوە، مەرزیە رەسووڵی رۆژنامەنووسی رێفۆرمخواز، کە رۆژی سێشەممە ١٧ی پووشپەڕ، بەمەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی خۆی بە زیندانی ئێڤین ناساندبوو، ئازاد کرا.

ناوبراو سزای ٢ ساڵ زیندانی تەعزیری و ٥٠ زەربە قامچی بۆ بڕابوویەوە.

مەرزیە رەسووڵی رۆژنامەنووس و رخنەگری حکوومەت، بەفرانباری ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی لەماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرابوو و رەشەممەی هەمان ساڵ و دوای نزیک بە ٤٥ رۆژ بەدانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

سەرچاوەکان:
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا( ٢حاڵەت)
ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" ( ١ حاڵەت)
ماڵپەڕی "کەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی" ( ١ حاڵەت)
ماڵپەڕی "کلمە"( ١ حاڵەت)
ماڵپەڕی "هێرانا"( ٣ حاڵەت)
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا