بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لە کرماشان و سەرپێڵی زەهاو+وێنە

١٣٩٣/٠٧/٢٢ - ١٤-١٠-٢٠١٤ - ١٦:٠٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٦٢٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لە کرماشان و سەرپێڵی زەهاو+وێنەئاژانسی کوردپا: لاوانی کوردی خەڵکی شارەکانی کرماشان و سەرپێڵی زەهاو لە خۆپیشاندانێکی هێمنانەدا، وێڕای مەحکووم کردنی جینایەتەکانی داعش، پشتیوانیی خۆیان لە خەڵکی کۆبانی لە کوردستانی سووریا (رۆژئاوا) دەربڕی.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ سێ‌شەممە رێکەوتی ٢٢ی رەزبەر، لە زانکۆی رازیی کرماشان خۆپیشاندانێک سەبارەت بە پشتیوانی لە خۆڕاگریی خەڵکی کۆبانی بەڕێوەچوو.

خوێندکارانی کورد، کۆمەڵێک پلاکاریان بە ناوەرۆک و نووسراوەی (کۆبانی تەنیا نییە، بژی کۆبانی، پشتیوانی لە کۆبانی پشتیوانی لە مافی مرۆڤە)، بە دەستەوە گرتبوو.

ئەم خۆپیشاندانە چەند خولەکێک بەرلە ئێستا بە خوێندنەوەی بەیاننامەیەک لەمەڕ مەحکووم کردنی هێرشی چەکدارانی داعش و پشتیوانی لە خەڵکی کۆبانی و هێزە کوردییەکان، کۆتایی پێهات.

هاوکات راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن، کە لاوانی کورد لە شاری سەرپێڵی زەهاو لە کۆبوونەوەیەکدا ناڕەزایەتیی خۆیان بە دژی هێرش و کردەوەکانی داعش دەربڕیوە.

لەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەی شاری سەرپێڵی زەهاودا، (دروشمی بەڵێ بۆ ژیان، نا بۆ داعش) گوتراوەتەوە.

رۆژی یەکشەممەی رابردووش، خۆپیشاندانێک لە پارکی "کودک(منداڵ)"ی ئیلام بە دروشمی بژی کوردستان و بژی کۆبانی بەڕێوەچوو.
22670.jpg

22671.jpg

22669.jpg

22674.jpg

22676.jpg

22675.jpg

22677.jpg

22680.jpg

22679.jpg

22678.jpg

22683.jpg

22685.jpg
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٤ - ٢٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٠٧ تاران

گواستنەوەی چەکوچۆڵ لە شاری نەغەدە بۆ شنۆ

١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد