بەرموور (٢٨) : راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنان

١٣٩٣/٠٧/١٧ - ٠٩-١٠-٢٠١٤ - ٠٩:٤٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠١١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بەرموور (٢٨) : راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنانحەفتەی دووهەمی مانگی رەزبەری ١٣٩٣ی هەتاوی

ئاژانسی کوردپا: راپۆرتی ئەم حەفتەیەی بەرموور١حاڵەتی پێشێلکردنی مافی ژنان لەکوردستان کە بریتییە لە ژنێکی گەنج لە خۆی و ٢ حاڵەت پێشێلکردنی مافەکانی ژنان کە بریتیە لەدرێژکردنەوەی ماوەی دەستبەسەرکردنی دوو چالاکی بەهایی لە مەشهەد و لەشوێنەکانی دیکەی ئێران لەخۆ دەگرێت.

کوردستـــــــــــان

خۆکوژی ژنێکی کورد لە خۆی

لەماوەی رۆژانی رابردوودا ژنێکی گەنج لە شاری خۆی دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

22529.jpg
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، رۆژی سێشەممە ٨ی رەزبەر، ژنێکی کورد بەناوی زەینەب جەلالی تەمەن ٢٧ ساڵ و کچی موسەیب، لەشاری خۆی دەستیدایە خۆکوژی و گیانی لە دەست دا.

بەپێی راپۆرتەکان ئەو ژنە گەنجە بە هۆی هەژاری و کێشەی کۆمەڵایەتییەوە ئاگری لەجەستەی خۆی بەرداوە و هەر ئەو رۆژە گیانی لەدەست داوە.

ئێران

درێژکردنەوەی ماوەی دەستبەسەرکرانی دوو هاوڵاتی بەهایی

لەماوەی حەفتەی رابردوودا ماوەی دەستبەسەرکرانی دوو هاوڵاتی ژنی پەیڕەوی ئایینی بەهایی بۆ ماوەی یەک مانگی دیکە درێژ کرایەوە.

22528.jpg
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە،ماوەی دەستبەسەر کرانی سێ هاووڵاتی بەهایی کە دوو کەسیان بەناوەکانی دەری ئەمری و مەی خلوسی و شایانی فەزلی بۆ ماوەی یەک مانگی دیکە درێژ کراوەتەوە.

ئەو سێ هاوڵاتییە کە پێڕەوی ئایینی بەهایین، رۆژی دووشەممە ١٢ی جۆزەردان لەلایەن هێزەکانی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لەمەشهەد دەستبەسەر کرابوون و هەتا ئێستا لە زیندانی وەکیل‌ئابادی مەشهەد راگیراون.

ئەو هاووڵاتییانە دوابەدوای داخرانی رێوڕەسمێکی ئایینی لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوون و دواتر خانووی ئەو هاووڵاتییانە پشکێندرابوو و هێندیک لە کەرەستە تاکەکەسییەکانیان وەکوو لەبتاب و.. لەلایەن ئەو هێزانەوە زەوت کرابوو.

سەرچاوەکان:
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا( ١حاڵەت)
ماڵپەڕی "هێرانا"( ٢ حاڵەت)
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا