چالاکانی کورد بۆ پشتیوانی لە خەڵکی کۆبانی، لە تاران خۆپیشاندانیان رێکخست+وێنــه

١٣٩٣/٠٧/١٥ - ٠٧-١٠-٢٠١٤ - ١٢:٤٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩٠١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

چالاکانی کورد بۆ پشتیوانی لە خەڵکی کۆبانی، لە تاران خۆپیشاندانیان رێکخست+وێنــهئاژانسی کوردپا: چالاکانی کورد لە تاران، بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر خەڵکی کۆبانی، لەبەردەم باڵوێزخانەی تورکیا لە تاران کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ سێ‌شەممە رێکەوتی ١٥ی رەزبەر، ژمارەیەک لە چالاکانی خوێندکاری، سیاسی و مەدەنیی کورد لەبەردەم بالوێزخانەی وڵاتی تورکیا لە تاران کۆبوونەوە.

هەواڵنێری کوردپا لە تاران رایگەیاند، کۆبوونەوەکە، ماوەی یەک کاتژمێری خایاندووە و چالاکانی بەشدار گەمارۆ هێرشەکانیان بۆ سەر کۆبانی مەحکووم کردووە.

چالاکانی بەشدار، کە زۆربەیان چالاکانی خوێندکاریی کوردی نیشتەجێی تاران بوون، بە هەڵگرتنی دروشم و پلاکارد، داوای بەهاناچوونی خێرایان بۆ خەڵکی کۆبانی کردووە.

دەگوترێت، بڕیارە رۆژی داهاتووش، رێکەوتی ١٦ی رەزبەر خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی لەبەر دەم رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تاران بەڕێوە بچێت.

بەپێی راپۆرتی میدیا جیهانییەکان، چەکدارانی "داعش"، لە یەک کیلۆمیتریی شاری کۆبانی جێگیربوونە و لە ناوچەکانی، باشوور و رۆژئاوای شارەکەوە هێزە کوردییەکان بەرەنگاری چەکدارانی داعش بوونەتەوە و لە بەشی رۆژهەڵاتی شارەکەشەوە شەڕی کۆڵان بەکۆڵان لە نێوان هیزە کوردییەکان و چەکدارانی خەلافەتی ئیسلامی لە ئارادایە.
22488.jpg

22489.jpg

22487.jpg

22490.jpg

22494.jpg

22495.jpg

22496.jpg
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٥/٠٩/٢٠ - ١٠-١٢-٢٠١٦ - ١١:٢٤ تاران

گاز، گیانی خوێندکارێکی کوردی لە مەراغە ستاند

١٣٩٥/٠٩/١٨ - ٠٨-١٢-٢٠١٦ - ١٧:١٨ تاران

مشکەکانی نەخۆشخانە جەستەی ژنێک لە شاری ڕەشت دەخۆن

١٣٩٥/٠٩/١٨ - ٠٨-١٢-٢٠١٦ - ١١:١٧ تاران

پارەی ئێران لە ڕیاڵەوە بوو بە تمەن

١٣٩٥/٠٩/١٨ - ٠٨-١٢-٢٠١٦ - ١٠:٢٦ تاران

ژنێک لە شاری کامیاران کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٥/٠٩/١٧ - ٠٧-١٢-٢٠١٦ - ١١:٣٨ تاران

وەزارەتی ئیتلاعات سەرقاڵی ڕەشبگیری لە کوردستانە

١٣٩٥/٠٩/١٧ - ٠٧-١٢-٢٠١٦ - ١١:٠٧ تاران

کوردستان/ دوو هاووڵاتیی کورد ئێعدام کران

١٣٩٥/٠٩/١٦ - ٠٦-١٢-٢٠١٦ - ١٧:٠٠ تاران

بەرق گرتوویی گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٥/٠٩/١٦ - ٠٦-١٢-٢٠١٦ - ١١:٣٩ تاران

کتێبی "هۆزی گەورک" چاپ و بڵاو کرایەوە

١٣٩٥/٠٩/١٥ - ٠٥-١٢-٢٠١٦ - ١٢:٣٦ تاران

خاتوونێک "بوف کوری" لە نەخۆشخانە وەرگێڕانی کرد

١٣٩٥/٠٩/١٥ - ٠٥-١٢-٢٠١٦ - ١١:١٨ تاران

چارەسەری پزیشکی بۆ زیندانییەکی سیاسی کورد ناکرێت

١٣٩٥/٠٩/١٤ - ٠٤-١٢-٢٠١٦ - ١١:١٤ تاران

ئاسۆ ڕۆستەمی ڕەوانەی زیندانی ئێڤین کرا