خەڵاتی فستیڤاڵی منداڵان بەخشرایە كچە چیرۆکنووسێکی بۆكانی

١٣٩٣/٠٧/١٥ - ٠٧-١٠-٢٠١٤ - ١١:١١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٨٣٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

خەڵاتی فستیڤاڵی منداڵان بەخشرایە كچە چیرۆکنووسێکی بۆكانیئاژانسی كوردپا: كچە چیرۆكنووسێكی تەمەن ٩ ساڵەی خەڵکی بۆکان توانی خەڵاتی چوارەمین فستیڤاڵی " شازادە بچکۆلە"‌بۆ خۆی مسۆگەر كرد.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئاڵا رەزایی بە نووسینی چیرۆكی "گەڕانەوە بۆ ماڵی زەرد" پلەی سێیەمی فستیڤاڵی چیرۆکنووسیی "شازادە بچکۆلە"‌ی بەدەست هێنا.

٤١٩ بەرهەمی منداڵان لە ئێران و وڵاتانی ترەوە بە دەستی بەڕێوەبەرانی چوارمین فستیڤاڵی چیرۆکنووسی گەیشتبوو.

كچ و كوڕێكی تەمەن ١٤ و ١٣ ساڵ پلەی یەكەم و دووەمی ئەو فستیڤاڵەیان بەدەست هێنابوو.

ئاڵا رەزایی ئەوە بۆ سێهەمین جارە، كە لەو فستیڤاڵەدا پلەی باش بەدەست دێنێت.

ئەو کچە کوردە پووشپەڕی ساڵی رابردوودش بە نووسینی چیرۆكێک خەڵاتی سێیەمین شازادەی نیشتمانی چیرۆكەكانی پێ‌بەخشرابوو.

فستیڤاڵی چیرۆکنووسی شازادە بچکۆلە بۆ ماوەی سێ‌ساڵە بەڕێوە دەچێت.

لە فستیڤاڵی ئەمساڵدا بەرهەمی منداڵانی تاجیكێستان، ئەفغانستان، و ئێران بەشدار بوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠١/٠٧ - ٢٧-٠٣-٢٠١٧ - ١٤:٠٦ تاران

کرێکارانی پێترۆشیمیی مەهاباد بەکۆمەڵ دەردەکرێن

١٣٩٦/٠١/٠٤ - ٢٤-٠٣-٢٠١٧ - ١٢:٠٧ تاران

لاوێک لە شاری بانە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٥/١٢/٣٠ - ٢٠-٠٣-٢٠١٧ - ١٢:٠٢ تاران

فەزای پولیسی سێبەری بەسەر نەورۆزی کوردستاندا کێشاوە

١٣٩٥/١٢/٢٩ - ١٩-٠٣-٢٠١٧ - ١١:٤٢ تاران

زیندانییەکی کورد بە دوورینی لێوی مانی لە خواردن گرت

١٣٩٥/١٢/٢٨ - ١٨-٠٣-٢٠١٧ - ١٧:٣٥ تاران

کرێکارێکی کورد لە کاتی کار کردندا تووشی ڕووداو بوو

١٣٩٥/١٢/٢٨ - ١٨-٠٣-٢٠١٧ - ١٣:١٧ تاران

چالاکێکی چەپ لە کامیاران دەستبەسەر کرا

١٣٩٥/١٢/٢٦ - ١٦-٠٣-٢٠١٧ - ١٠:٣٤ تاران

تەقە کردن لە کاسبکاران چوار برینداری لێکەوتەوە

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١٧:٣٣ تاران

ڕووداوی کار بووە هۆی مردنی ئەندازیارێکی بەرق