ڤیان دەخیل خەڵاتی " بوێری ئانا پۆلیتیكۆفسكایا"‌ی پێ بەخشرا

١٣٩٣/٠٧/١٥ - ٠٧-١٠-٢٠١٤ - ١٠:١٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢٦٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ڤیان دەخیل خەڵاتی \ئاژانسی كوردپا: خەڵاتی "ئانا پۆلیتیكۆفسكایا"‌ی هەواڵنێرێكی رووسی ـ ئەمریكایی بەخشرایە پارڵمانتارێكی كوردی دەوڵەتی فێدراڵی عێراق.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، سەرۆكی لێژنەی مافی مرۆڤی عێراق لە پارڵمانی عێراق كە ژنە كوردێکی ئیزەدییە، توانیویەتی خەڵاتی بوێری "ئانا پۆلیتكۆفسكایا"‌ی ٢٠١٤ بە دەست بێنێت.

ڤیان دەخیل رێكەوتی ٢٢‌ی گەلاوێژی ئەمساڵ لەكاتی گەیاندنی یارمەتی بۆ ئاوارەكانی شنگاڵ و بە هۆی كەوتنە خواری فرۆكەكەیان بریندار ببوو.

22473.jpg
ڤیان دەخیل لەكەوتنەخواری فرۆكەدا بریندار ببوو
ئەو خەڵاتە بە نیشانەی بوێری و چاونەترسی و هەروەها راكێشانی سەرنجی ناوەندە نێودەوڵەتییەكان بۆ كۆمەڵكووژی شنگالییەكان، بە نوێنەری كوردە ئیزەدییەكان بەخشراوە.

رێوڕەسمی بەخشینی ئەو خەڵاتە رێكەوتی ١٤ی رەزبەر بەڕێوە چووە.

لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا نوێنەری كوردە ئیزەدییەكان لە پارڵمانی عێراق لە ئاخاوتنێكی كاریگەردا، داوای لە کۆمەڵگەی نیونەتەوەیی کرد، کە هاووڵاتیاینی کوردی ئیزەدی لەهەمبەر هێرشی چەکدارانی (داعش)دا رزگار بکەن.

هەموو ساڵێک ناوەندی نێودەوڵەتیی "را ئین وار" خەڵاتێک دەبەخشێتە ئەو ژنانەی كە داكۆكیی لە مافی ژنان دەكەن.

ئانا پۆلیتیكۆفسكایا(١٩٨٥ ـ ٢٠٠٦) ژنە رۆژنامەنووسی خەڵكی رووسیا هەشت ساڵ پێش ئێستا لە مۆسكۆ تیرۆر كرا و بەوتەی بنەماڵەكەی هەتا ئێستا ئەنجامدەرانی ئەو تیرۆرە دەستبەسەر و دادگایی نەكراون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٩ - ٢٠-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٩ تاران

ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی ئیلام، ٨ ڕۆژە بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٨ - ١٩-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٠ تاران

گواستنەوەی زیندانییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند