شەهرام نازری و سەدیق تەعریف مانیان لە خواردن گرت

١٣٩٣/٠٧/١٤ - ٠٦-١٠-٢٠١٤ - ١٦:٠٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١١٩٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

شەهرام نازری و سەدیق تەعریف مانیان لە خواردن گرتئاژانسی کوردپا: دوو کەس لە هونەرمەندە بەرجستە و ناسراوەکانی کوردستان تێکەڵ بە کۆڕی مانگرتوانی پشتیوانی خەڵکی کۆبانی بوون.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەمڕۆ دووشەممەوە شەهرام نازری و سەدیق تەعریف، دوو هونەرمەندی بواری مۆسیقا، بە مەبەستی پشتیوانی کردن لە خەڵکی کۆبانی لە کوردستانی سووریا، مانیان لە خواردن گرت.

پێشتریش زیاتر لە ١٤ کەسایەتیی فەرهەنگی، سیاسی و مافناسیی کورد و ئێرانی وەک نەسرین ستوودە، فەریبورز رەئیس دانا، قوتبەدین سادقی و فەردین کەمانگەر دەستیان دابوویە مانگرتن.

کەمپیەنی "با کۆبانی بەتەنیا جێ نەهێڵین"، لە بەیاننامەی ژمارە ٤ی خۆیدا بڵاوی کردەوە، دوو مامۆستای ناسراو و بەناوبانگی مۆسیقا و گۆرانی، شەهرام نازری و سەدیق تەعریف، وێڕای دەربڕینی پشتیونایی خۆیان لە وکەمپەینە، مانیشیان لە خواردن گرت.

مانگرتنی سەمبولیکی ئەو کەسایەتییانە، لەمڕۆوە هەتا کۆتایی رۆژی چوارشەممە، رێکەوتی ١٦ رەزبەر بەردەوام دەبێت.

کەمپەینی پشتیوانی لە خەڵکی کۆبانی بە دەستپێشخەریی چالاکانی سیاسی، فەرهەنگی، مەدەنی و مافی مرۆڤ، رێکەوتی ١١ی رەزبەر وەرێخرا .

ئامانجی كەمپەینەكە " نارەزایەتی دەربڕین بە هێرشەكانی داعش"، ئەنجامدانی چالاكیی مەدەنی و مرۆڤدۆستانە و خزمەتكردنی خەڵكی كۆبانی راگەیەندراوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٥/٠٩/١٣ - ٠٣-١٢-٢٠١٦ - ١١:٥٤ تاران

دایکێک بووە قوربانیی هەڵەی پزیشکی لە نەخۆشخانە

١٣٩٥/٠٩/١٢ - ٠٢-١٢-٢٠١٦ - ١١:٢٣ تاران

کەنیسەیەکی کۆنی ئەرمنییەکان لە سەڵماس ڕووخێندرا

١٣٩٥/٠٩/١١ - ٠١-١٢-٢٠١٦ - ١٧:٢١ تاران

نەورۆز وەکوو ڕۆژێکی جیهانی تۆمار کرا

١٣٩٥/٠٩/١٠ - ٣٠-١١-٢٠١٦ - ١٣:٢٠ تاران

کرێکارێکی کورد تووشی ڕووداوی کار بوو

١٣٩٥/٠٩/١٠ - ٣٠-١١-٢٠١٦ - ١٣:١٩ تاران

کرماشان/ لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا ٥ کەس بوونە قوربانی

١٣٩٥/٠٩/٠٩ - ٢٩-١١-٢٠١٦ - ١١:٥٧ تاران

پارێزەرانی کرماشان: سەربەخۆییمان هەرەسی هێناوە

١٣٩٥/٠٩/٠٧ - ٢٧-١١-٢٠١٦ - ١٧:٥٦ تاران

ئیتلاعاتی سپای کوردستان ٥ هاووڵاتیی دەستبەسەر کرد