لەشاری مەهاباد و لەبری قوربانی کردن، نەمام چێندرا

١٣٩٣/٠٧/١٤ - ٠٦-١٠-٢٠١٤ - ٠٩:٥٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠٠٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

لەشاری مەهاباد و لەبری قوربانی کردن، نەمام چێندرائاژانسی كوردپا: ئەندامانی ئەنجومەنی پاراستنی ژینگەی مەهاباد بەنیشانەی رێزگرتن لەسروشت چالاكی نەمام چاندنیان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی یەكشەممە رێكەوتی ١٣‌ی رەزبەر لە رێوڕەسمێكدا كەمپەینی"چاندنی نەمامێک" لەلایەن ئەنجومەنی پاراستنی ژینگەوە لەشاری مەهاباد راگەیەندرا.

لەو رێوڕەسمەدا بەڕێوەبەرانی ئەنجومەنی پاراستنی ژینگە رایانگەیاندووە، لەرۆژی جێژنی قورباندا و دوای قوربانی بوونی گیانلەبەر و ئاژەڵ و دەڕبرنی رێزی خۆی بۆهەموو رۆژە ئایینییەكان خۆی بە قەرزداری زەوی، سروشت و ژینگە دەزانێ‌و بە چاندنی نەمام ئەمەگناسیی خۆی بۆ سروشتی كوردستان دەردەبڕێ‌.

سینا ئەفسەر ئەندامی ئەنجومەنەكە راپۆرتێكی لەسەر چالاكییەكانی كۆڕی پاراستنی ژینگە پێشكەش كردووە و هەروەها خەبات مەنگوڕی بەرپرسی كۆڕی ناوەندیی ئەنجومەنەكە، وتارێكی لەسەر چۆنییەتی بەڕێوبردنی ئەو بەرنامەیە و ئامانج و ئاكامەكانی خوێندۆتەوە.

لە كۆتایی رێوڕەسمەكەدا ئەندامانی ئەنجومەن و بەشداران لەبری قوربانی كردنی ئاژەڵ، هەر كامە نەمامێكی چاندووە.

وێنــه: فەیس‌بووک

22458.jpg

22460.jpg

22461.jpg
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٧ - ١٩:١٠ تاران

نوێنەرێکی مەجلیس: پێکهاتەی ئیدارەی وڵات ناکارامەیە

١٣٩٦/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٧ - ١٧:٣٩ تاران

کێشەی بنەماڵەیی بریندار بوونی ژنێکی لێکەوتەوە

١٣٩٦/٠٤/٣٠ - ٢١-٠٧-٢٠١٧ - ١٢:٥٣ تاران

لە دوو ڕۆژدا چوار لاوی کورد لە ئاودا خنکان

١٣٩٦/٠٤/٢٩ - ٢٠-٠٧-٢٠١٧ - ١٧:٤٩ تاران

وەرزشوانێکی کورد لە ئاودا خنکا

١٣٩٦/٠٤/٢٨ - ١٩-٠٧-٢٠١٧ - ١٨:٢٥ تاران

کچێکی لاو لە شاری سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٤/٢٨ - ١٩-٠٧-٢٠١٧ - ١١:٣٩ تاران

یەکەم فێرکاری زمانی کوردی لە شاری پاوە بەرێوەچوو