دەزگای قەزایی، دارایی چالاکێکی سیاسیی کوردی زەوت کرد+بەڵگه

١٣٩٣/٠٧/١٣ - ٠٥-١٠-٢٠١٤ - ١١:٥٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢٤٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دەزگای قەزایی، دارایی چالاکێکی سیاسیی کوردی زەوت کرد+بەڵگهئاژانسی کوردپا: چالاکێکی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری سەقز، کە بەهۆی فشاری دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بەناچاری زێدی خۆی بەجێهێشتبوو، داراییەکەی دەستی بەسەردا گیرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، فریار ساڵحی تەمەن ٢٨ ساڵ و چالاکی سیاسیی کوردی خەلکی شاری سەقز، لە ماوەی رۆژانی رابردوودا دارایی و ماشێنەکەی بە بڕیاری دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لەو شارە، زەوت (مصادرە) کرا.

22455.jpg
فریار ساڵحی بە دانانی ١٠٠ ملیۆن تەمەن بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو
فریار ساڵحی کە ساڵی ١٣٩١ بەهۆی چالاکیی سیاسییەوە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقزەوە دەستبەسەر کرابوو، پاش سێ مانگ راگیران لە ئیدارەی ئیتلاعات و زیندانی شاری سەقز، بە دانانی ١٠٠ ملیۆن تەمەن بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو.

ئەو چالاکە سیاسییە کوردە، کە پاش ١٥ رۆژ لە ئازادکرانی لە زیندان حوکمی ٤ ساڵ زیندانیی تەعزیری بۆ بڕابوویەوە، پاش ١ ساڵ مانەوە لە زیندان، سێ ساڵ لە حوکمەکەی بۆ کرایە هەڵپەسێردراو.

بە گوتەی نزیکانی بنەماڵەی ئەو چالاکە سیاسییە، ناوبراو پاش ئازادکرانیشی بەردەوام بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەکان دەکراو لە ژێر چاوەدێریی هێزە ئیتلاعاتییەکاندا بوو، کە مانگی پووشپەری ئەمساڵ بەهۆی فشاری لە رادەبەدەری ئەو هێزانەوە بەناچاری زێدی خۆی بەجێهێشت و رووی لە دەرەوەی وڵات کرد.
22456.jpg
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٣/٠٨ - ٢٩-٠٥-٢٠١٧ - ١٣:١٧ تاران

دارستانەکانی ناوچەی سەوڵاوا ئاگریان تێ‌بەردرا

١٣٩٦/٠٣/٠٧ - ٢٨-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٠٤ تاران

هاووڵاتییەکی نەغەدەیی لە شاری زەنجان لە سێدارە درا

١٣٩٦/٠٣/٠٧ - ٢٨-٠٥-٢٠١٧ - ١٣:٠٩ تاران

کرێکارێکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٧ - ١٤:١٠ تاران

گرانی، دیاریی دەوڵەت بۆ خەڵک لە مانگی ڕەمەزاندا

١٣٩٦/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٤ تاران

ئاگرکەوتنەوە هەناسە لە زاگرۆس دەبڕێت

١٣٩٦/٠٣/٠٥ - ٢٦-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٠ تاران

کوردێک خەڵاتی جوامێری و ئازایەتی پێ‌بەخشرا

١٣٩٦/٠٣/٠٤ - ٢٥-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٤٥ تاران

کچێکی لاوی مەهابادی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٢٢ تاران

چالاکێکی مەدەنی لە شاری مەریوان بانگیهێشتی دادگا کرا