بێ‌رێزیی هێزە ئەمنییەكان بە بنەماڵەی ئەنوەر حوسێن پەناهی

١٣٩٣/٠٧/١٣ - ٠٥-١٠-٢٠١٤ - ١٠:٤٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٧٧٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بێ‌رێزیی هێزە ئەمنییەكان بە بنەماڵەی ئەنوەر حوسێن پەناهیئاژانسی كوردپا: هیزەکانی سەربە ئیدارەی ئیتلاعاتی شارستانی دێولان چوونەتە ماڵی باوكی ئەنوەر حوسێن پەناهی و ئەو بنەماڵەیەیان خستۆتەژێر لێكۆڵینەوە و بێ‌رێزی پێكردن.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی شەممە رێكەوتی ١٢‌ی رەزبەر ماڵی محەمەد حوسێن پەناهی لەلایەن هێزە ئەمنیەتی و بەسیجیەكانی شارستانی دێولانەوە پشكێندراوە.

دەگوترێت، هێزە ئەمنیەتییەكان وێڕای بێ‌رێزی بە بنەماڵەی حوسێن پەناهی، بە دایكی ئەنوەرشیان وتووە:" ئێوە بنەماڵەیەكی و دەبێ‌ئەو بەڵایانە بەسەرتان بێت".

لەو بارەیەوە كەمپەینی بەرگری لەزیندانیانی سیاسی و مەدەنی بلاوی کردۆتەوە، ئەندامانی ئەو بنەماڵەیەش خراونەتە ژێر لێپێچینەوە و تەنانەت هەڕەشەشیان لێكراوە.

22452.jpg
ئەنوەر حوسێن پەناهی دوای تەواو كردنی حوكمەكەی ئازاد و بۆ شاری تاران دوور خرایەوە
ئەنوەر حوسێن پەناهی ساڵی ١٣٨٦ لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر كرا و حوكمی ئێعدامی بەسەردا سەپا، دواتر لە ئەنجامی ئێعترازی ناوبراو و شاری ناوەندەكانی داكۆكیكاری مافی مرۆڤ ئەو حوكمە لەسێدارەوە كرا بە شەش ساڵ زیندان.

حوسێن پەناهی دوای تەواو كردنی حوكمەكەی ئازاد و بۆ شاری تاران دوور خرایەوە.

بنەماڵەی ئەنوەر حوسێن پەناهی لەماوەی شەش ساڵی رابردوودا زۆرترین زەخت و گوشاریان لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانەوە لەسەر بووە.

ئەو بنەماڵەیە لە چەندین نامەی جیاجیادا داوایان لە ئەحمەد شەهید، رێكخراوی چاوەدێری مافی مرۆڤ، رێكخراوی هەواڵنێرانی بێسنوور و ... كردبوو كە داواو لەحكوومەتی ئێران بكەن فشارەكانیان بۆ سەر ئەوان( بنەماڵەی حوسێن پەناهی) كەم بكەنەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٥/١٢/٠٨ - ٢٦-٠٢-٢٠١٧ - ١٨:١٦ تاران

دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بریندار کران

١٣٩٥/١٢/٠٨ - ٢٦-٠٢-٢٠١٧ - ١٨:٠٧ تاران

مادەی تەقینەوە لە شاری سەقز قوربانیی لێ کەوتەوە

١٣٩٥/١٢/٠٨ - ٢٦-٠٢-٢٠١٧ - ١٠:٥٨ تاران

ژنێکی دووگیان لەپاش نەشتەرگەری گیانی لەدەست دا

١٣٩٥/١٢/٠٧ - ٢٥-٠٢-٢٠١٧ - ١٧:٤٤ تاران

ژنێکی تەمەن ٤٥ ساڵە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٥/١٢/٠٦ - ٢٤-٠٢-٢٠١٧ - ١٢:٠٣ تاران

چالاکێکی سیاسیی کورد گوازرایە ژووری تاکەکەسی

١٣٩٥/١٢/٠٦ - ٢٤-٠٢-٢٠١٧ - ١١:٣٩ تاران

سزای لەسێدارەدانی لاوێکی کورد جێبەجێ کرا

١٣٩٥/١٢/٠٥ - ٢٣-٠٢-٢٠١٧ - ١٢:٢٢ تاران

کرێکارێکی کورد لە شاری تاران گیانی لە دەست دا

١٣٩٥/١٢/٠٤ - ٢٢-٠٢-٢٠١٧ - ١٢:٠٠ تاران

کرماشان/ چوار کرێکار تووشی سووتان بوون

١٣٩٥/١٢/٠٤ - ٢٢-٠٢-٢٠١٧ - ١١:٢٢ تاران

شیری ماوە بە سەرچوو، چوار قوتابی نەخۆش کرد

١٣٩٥/١٢/٠٣ - ٢١-٠٢-٢٠١٧ - ١١:١١ تاران

تەقینەوەی مین لە ئەهواز لاوێکی کردە قوربانی

١٣٩٥/١٢/٠١ - ١٩-٠٢-٢٠١٧ - ١٧:٤٢ تاران

تەقینەوەی مین کوژراو و برینداری لێکەوتەوە