٦ کورد بوونە پارلەمانتاری وڵاتی سوید

١٣٩٣/٠٧/١٣ - ٠٥-١٠-٢٠١٤ - ٠٩:٢٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢٣٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

٦ کورد بوونە پارلەمانتاری وڵاتی سویدئاژانسی کوردپا: لە دوایین هەڵبژاردنی پارلامانیی وڵاتی سوید، ٣٤٩ کەس بۆ ئەندامی پارلەمانی ئەو وڵاتە دیاری کران کە ٦ کەسیان کورد بوون.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەوالدەریی کوردپا، هاوکات لەگەڵ کۆتایی هاتنی ژماردنی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پارلەمانی وڵاتی سوید، ٩ کەسی ئێرانی، کە دوو کەسیان کورد و ئەندامی حیزبە سەوز و سوورەکانی وڵاتی سوید بوون، چوونە پارلەمانی ئەو وڵاتە.

22434.jpg
شادیە حەیدەری
هاوکات لەگەڵ ژماردنی زیاتر لە سەدا ٩٩ی دەنگەکان، حیزبەکانی سۆسیال دێمۆکرات، سەوز و چەپەکان توانیان ١٥٩ کورسیی پارلەمان بەدەست بێنن.

ئەو کوردانەی کە بۆ ئەندامی پارلەمان هەڵبژێردراون، شادیە حەیدەری ئەندامی حیزبی سۆسیال دێمۆکرات و ئامینە کاکە باوە ئەندامی حیزبی چەپی ئەو وڵاتە بوون.

پێشتر بڵاوکرایەوە، ٦١ کەسی ئێرانی کە سێ کەسیان کورد بوون لەو هەڵبژاردنانەدا بەشداری دەکەن.

22435.jpg
ئامینە کاکە باوە
بەپێی ئەو راپۆرتانەی کە بڵاو بوونەتەوە، هەنووکە ٦ هاووڵاتیی کورد چوونەتە پارلەمانی سوید.

جەبار ئەمین، لاوێن رێدار خەڵکی کوردستانی عێراق، رۆزا هێدین و سرکان کاسی خەڵکی کوردستانی تورکیا، ناوی ئەو چوار هاووڵاتییە کوردەی دیکەیە، کە بۆ پارلەمانی وڵاتی سوید هەڵبژێردراون.

ئامینە کاکە باوە، جەبار ئەمین و رۆزا هێدین راستەوخۆ چوونەتە پارلەمان و لاوین رێدار، شادیە حەیدەری و سرکان کاسی بە شێوەی یەدەکی چوونەتە پارلەمان.

22436.jpg
جەبار ئەمین، لاوین رێدار، رۆزا هێدین و سرکان کاسی
ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ١٤ی سیپتامبر لە وڵاتی سوید، بووە هۆی هەڵوەشانەوەی دەوڵەتی ئیتلافیی دەستەراستیی ئەو وڵاتە و هەنووکە ئیستڤان لۆن رێبەری سۆسیال دێمۆکراتەکان بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی داهاتوو راسپێردراوە.

دوابەدوای روونبوونەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنە سەرتاسەرییەکەی وڵاتی سوید، پارلەمانی سوید بووە لاوترین پارلەمانی مێژوو کە نێونجی تەمەنی پارلەمانتارانی ئەم خولەی هەڵبژاردنەکان ٤٥ ساڵە.

بەپێی بەراوردە نێونەتەوەییەکان، نێوننجی تەمەنی پارلەمانتاران لە جیهاندا، ٥٠ ساڵە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٥/٠٩/٢٠ - ١٠-١٢-٢٠١٦ - ١١:٢٤ تاران

گاز، گیانی خوێندکارێکی کوردی لە مەراغە ستاند

١٣٩٥/٠٩/١٨ - ٠٨-١٢-٢٠١٦ - ١٧:١٨ تاران

مشکەکانی نەخۆشخانە جەستەی ژنێک لە شاری ڕەشت دەخۆن

١٣٩٥/٠٩/١٨ - ٠٨-١٢-٢٠١٦ - ١١:١٧ تاران

پارەی ئێران لە ڕیاڵەوە بوو بە تمەن

١٣٩٥/٠٩/١٨ - ٠٨-١٢-٢٠١٦ - ١٠:٢٦ تاران

ژنێک لە شاری کامیاران کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٥/٠٩/١٧ - ٠٧-١٢-٢٠١٦ - ١١:٣٨ تاران

وەزارەتی ئیتلاعات سەرقاڵی ڕەشبگیری لە کوردستانە

١٣٩٥/٠٩/١٧ - ٠٧-١٢-٢٠١٦ - ١١:٠٧ تاران

کوردستان/ دوو هاووڵاتیی کورد ئێعدام کران

١٣٩٥/٠٩/١٦ - ٠٦-١٢-٢٠١٦ - ١٧:٠٠ تاران

بەرق گرتوویی گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٥/٠٩/١٦ - ٠٦-١٢-٢٠١٦ - ١١:٣٩ تاران

کتێبی "هۆزی گەورک" چاپ و بڵاو کرایەوە

١٣٩٥/٠٩/١٥ - ٠٥-١٢-٢٠١٦ - ١٢:٣٦ تاران

خاتوونێک "بوف کوری" لە نەخۆشخانە وەرگێڕانی کرد

١٣٩٥/٠٩/١٥ - ٠٥-١٢-٢٠١٦ - ١١:١٨ تاران

چارەسەری پزیشکی بۆ زیندانییەکی سیاسی کورد ناکرێت

١٣٩٥/٠٩/١٤ - ٠٤-١٢-٢٠١٦ - ١١:١٤ تاران

ئاسۆ ڕۆستەمی ڕەوانەی زیندانی ئێڤین کرا