سیاوەش حەیاتی: پرسی نەتەوەیی سەرەکی‌ترین ئامانجی کۆڕی راوێژکاریی چالاکانی یارسانییە

١٣٩٣/٠٧/١٢ - ٠٤-١٠-٢٠١٤ - ١٢:١٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٦٨٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

سیاوەش حەیاتی: پرسی نەتەوەیی سەرەکی‌ترین ئامانجی کۆڕی راوێژکاریی چالاکانی یارسانییەئاژانسی کوردپا: کۆڕی راوێژکاریی چالاکانی یارسانی لە کرماشان، لە دووەمین دانیشتنی خۆیدا، ئەندامانی ئەسڵیی و جێگرانی کۆڕێ راوێژکاریی خۆی هەڵبژارد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی هەینی بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکان و هاووڵاتییانی یارسانی لە شاری سەحنەی سەربە ئوستانی کرماشان، حەوت کەس بە زۆرینەی دەنگی بەشدارانی ئەو هەڵبژاردنە، وەکوو ئەندامی ئەسڵیی کۆڕی راوێژکاریی چالاکانی یارسانی هەڵبژێردران.

لەو دانیشتنەدا کە بۆ پشتیوانی لە خەڵکی کۆبانی و شنگال پارچە شێعرێک لەلایەن سەید قاسم ئەرژەنگ، شاعیری (لەک)ـەوە پێشکەش کرا، سەید روکنەدین شەهریاری، سیاوەش حەیاتی، خەیروڵڵا هەقجوویان، ئەمین عەباسی، حومەیڕا تاهیری، عەلی نەزەری و نووشاد تاهیری وەکوو ئەندامانی ئەسڵیی کۆڕی راوێژکاریی چالاکانی یارسانی دەستنیشان کران.

سیاوەش حەیاتی، وتەبێژی کۆڕی راوێژکاریی چالاکانی یارسانی سەبارەت بە چالاکییەکان و کاری داهاتووی ئەو کۆرە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند، "ئامانجی ئێمە ئەوەیە مافە مەدەنییەکانی کۆمەڵگەی یارسان دەستەبەر بکەین و لەگەڵ ئەوەشدا ئایینی یارسان و وەکوو ئایینێکی سەربەخۆ لە وڵاتی ئێراندا بە فەرمی بناسرێت".

22445.jpg
سیاوەش حەیاتی، وتەبێژی کۆڕی راوێژکاریی چالاکانی یارسانی
وتەبێژی کۆڕی راوێژکاریی چالاکانی یارسانی لە وڵامی پرسیارێکدا کە روانگەی کۆڕی راوێژکاری بە نیسبەت پرسی نەتەوەییەوە چییە، گوتی: لە یەکەمین دانیشتنی کۆڕی راوێژکاریدا رامانگەیاند ئایینی یارسان لەگەڵ ئەوەیکە لە نێو نەتەوەکانی دیکەشدا پەیڕەو و یاری هەیە، بەڵام ئایینی یارسانی ئایینێکی سەربەخۆیە و بناغەکەی کوردییە و هەموو دەق و نووسراوەکانی ئایینی یاری کوردین، ئامانجی ئێمەش ئەوەیە کە بتوانین ئایین، فەرهەنگ و زمانی کورد بپارێزین، کەوابوو مەسەلەی نەتەوەیی یەکێک لە بنەڕەتی‌ترین و سەرەکیترین ئامانجەکانی ئێمە".

ئەو چالاکە یارسانییە، سەبارەت بە ئەنجامی دانیشتنەکانی ساڵی رابردوو لەگەڵ عەلی لاریجانی و بەڵێنییەکانی حکوومەت لەمەڕ بەدواداچوون بۆ ئەو سوکایەتییەی کە بە کۆمەڵگەی یارسانی کرابوو، رایگەیاند؛ "بەداخەوە لەماوەی هاتنە سەرکاری سەرکۆماری نوێدا هیچکام لە داخوازییەکانمان جێبەجی نەکراوە و تەنیا هێندێک لە گوشارە ئەمنی و فەرهەنگییەکان کەمیان کردووە".

سیاوەش حەیاتی لەمەڕ حەشیمەتی هاووڵاتییانی کوردی یارسانی لە ئێران رایگەیاند؛ هەتا ئێستا سەرژمێرییەک بۆ روونبوونەوەی حەشیمەتی هاووڵاتییانی یارسانی لە ئێراندا نەکراوە، بەڵام بەپێی بەراوردی خۆمان لە وڵاتی ئێراندا نزیک بە ٢ ملوێن هاووڵاتیی یارسانی هەن و حکوومەتی ئێرانیش حەشیمەتی هاووڵاتییانی یارسانی لە ئێراندا بە ١ ملوێن ئەژمار دەکات".

هاووڵاتییانی یارسانی لە ئێران، سەرەڕای ئەوەیکە لە یاسای بنەڕەتیی ئەو وڵاتەدا بە فەرمی وەکوو کەمینەیەکی ئایینی نەناسراون، بەردەوام لەلایەن دەسەڵاتەوە وەکوو "فیرقە(تاقم)" ناویان هاتووەو لە ماوەی چەند ساڵی رابردووشدا دەیان جار لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانی ئێرانەوە پێکراوە.
22438.jpg

22444.jpg

22439.jpg

22441.jpg

22442.jpg

22443.jpg

22440.jpg
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٥/١٢/٠١ - ١٩-٠٢-٢٠١٧ - ١٧:٤٢ تاران

تەقینەوەی مین کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

١٣٩٥/١١/٢٩ - ١٧-٠٢-٢٠١٧ - ١٢:١٢ تاران

قەساسی سیاسییەکی کورد لە قوم یەکلایی کرایەوە

١٣٩٥/١١/٢٨ - ١٦-٠٢-٢٠١٧ - ١١:١٣ تاران

هەرەسی ڕنوو لە سیلوانا دوو هاووڵاتیی کردە قوربانی

١٣٩٥/١١/٢٧ - ١٥-٠٢-٢٠١٧ - ١٨:٢٠ تاران

سەرما و سۆڵ برستی کۆڵبەرێکی کوردی بڕی

١٣٩٥/١١/٢٧ - ١٥-٠٢-٢٠١٧ - ١٢:٤١ تاران

مادەی هۆشبەر لە ئێران ڕۆژانە گیانی ١٠کەس دەستێنێت

١٣٩٥/١١/٢٦ - ١٤-٠٢-٢٠١٧ - ١٢:٠٤ تاران

دانیشتوانی ئەهواز ڕژانە سەر شەقام

١٣٩٥/١١/٢٦ - ١٤-٠٢-٢٠١٧ - ١١:١٢ تاران

دەستبەسەر کردنی سێ هاووڵاتی و ناڕوونیی چارەنووسیان

١٣٩٥/١١/٢٥ - ١٣-٠٢-٢٠١٧ - ١٨:١٧ تاران

کەیهان کەلهوڕ خەڵاتی گرمی بردەوە