لاوێکی دیکەی جوانڕۆیی کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

١٣٩٣/٠٧/١٢ - ٠٤-١٠-٢٠١٤ - ١١:٠٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٧٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

لاوێکی دیکەی جوانڕۆیی کۆتایی بەژیانی خۆی هێنائاژانسی کوردپا: لەماوەی یەک حەفتەی رابردوودا دووهەمین لاوی جوانڕۆیی هەوڵی خۆکوژیی دا و لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، محەمەد زاهیر تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "زلان"‌ی جوانرۆ بە هۆکارێکی ناڕوون خۆی کوشتووە.

ئەو لاوە جوانڕۆییە رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ١٠‌ی رەزبەر دەستی داوەتە خۆکوژی.

لەماوەی حەفتەی رابردووشدا لاوێک بەناوی "یاسر حوسێنی" لەشاری جوانڕۆ دەستی دابوویە خۆکوژی و لەئەنجامدا گیانی لەدەست دابوو.

لەوڵاتی ئێران رێژەی خۆکوژییەکان رۆژ لەگەڵ رۆژ لەزیاد بوون دایە و دەوترێت رۆژانە بەشێوەی نێوەنجی ١٣ کەس لەرێگەی خۆکوژییەوە کۆتایی بەژیانیان دێت.

کێشەی بنەماڵەیی، ژیانی زۆرە ملێ‌، هەلسوکەوتی خرابی بنەماڵەکان لەگەڵ منداڵ، نادادپەروەری لەکۆمەڵگەدا، هەژاری و بێکاری لەهۆکارەکانی خۆکوژی لەئێران دێنە ئەژمار.

بەپێی ئاماری پزیشک قانوونیی ئێران، لەساڵی ١٣٩٢‌دا زیاتر لە سێ‌ هەزار کەس، کە زۆربەیان پێاو بوون، دەستیان داوەتە خۆکوژی و کۆتایی بەژیانیان هاتووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٥/٠٩/١٨ - ٠٨-١٢-٢٠١٦ - ١٧:١٨ تاران

مشکەکانی نەخۆشخانە جەستەی ژنێک لە شاری ڕەشت دەخۆن

١٣٩٥/٠٩/١٨ - ٠٨-١٢-٢٠١٦ - ١١:١٧ تاران

پارەی ئێران لە ڕیاڵەوە بوو بە تمەن

١٣٩٥/٠٩/١٨ - ٠٨-١٢-٢٠١٦ - ١٠:٢٦ تاران

ژنێک لە شاری کامیاران کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٥/٠٩/١٧ - ٠٧-١٢-٢٠١٦ - ١١:٣٨ تاران

وەزارەتی ئیتلاعات سەرقاڵی ڕەشبگیری لە کوردستانە

١٣٩٥/٠٩/١٧ - ٠٧-١٢-٢٠١٦ - ١١:٠٧ تاران

کوردستان/ دوو هاووڵاتیی کورد ئێعدام کران

١٣٩٥/٠٩/١٦ - ٠٦-١٢-٢٠١٦ - ١٧:٠٠ تاران

بەرق گرتوویی گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٥/٠٩/١٦ - ٠٦-١٢-٢٠١٦ - ١١:٣٩ تاران

کتێبی "هۆزی گەورک" چاپ و بڵاو کرایەوە

١٣٩٥/٠٩/١٥ - ٠٥-١٢-٢٠١٦ - ١٢:٣٦ تاران

خاتوونێک "بوف کوری" لە نەخۆشخانە وەرگێڕانی کرد

١٣٩٥/٠٩/١٥ - ٠٥-١٢-٢٠١٦ - ١١:١٨ تاران

چارەسەری پزیشکی بۆ زیندانییەکی سیاسی کورد ناکرێت

١٣٩٥/٠٩/١٤ - ٠٤-١٢-٢٠١٦ - ١١:١٤ تاران

ئاسۆ ڕۆستەمی ڕەوانەی زیندانی ئێڤین کرا

١٣٩٥/٠٩/١٣ - ٠٣-١٢-٢٠١٦ - ١١:٥٤ تاران

دایکێک بووە قوربانیی هەڵەی پزیشکی لە نەخۆشخانە

١٣٩٥/٠٩/١٢ - ٠٢-١٢-٢٠١٦ - ١١:٢٣ تاران

کەنیسەیەکی کۆنی ئەرمنییەکان لە سەڵماس ڕووخێندرا