كەبوودوەند: پێش بە كارەساتی مرۆیی لە کۆبانی بگرن

١٣٩٣/٠٧/١١ - ٠٣-١٠-٢٠١٤ - ١٢:٤١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠٧٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

كەبوودوەند: پێش بە كارەساتی مرۆیی لە کۆبانی بگرنئاژانسی كوردپا: سەرۆكی دەستبەسەركراوی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان لە پەیامێكدا پەرچەكرداری بە ئاڵوگۆڕەكانی ئەم دوایانەی سووریە نیشان دا.

ئەو پەیامە كە رێكەوتی ٩‌ی رەزبەر لەلایەن محەمەد سەدیق كەبوودوەند لە ناو زیندانی ئێڤینەوە نووسراوە، تێیدا داوا لە ئازادیخوازانی جیهان كراوە كە بە هانای خەڵكی گەمارۆدراوی كۆانییەوە بچن.

بەرپرسی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان لەمەڕ گەمارۆدانی شاری كۆبانی و چۆڵكردنی ٤٠٠ ئاوایی لەلایەن گرووپی شەڕخوازی "داعش"‌ـەوە هوشداری داوە و رزگار كردنی كۆبانی بە "رزگاركردنی مرۆڤایەتی" وەسف كردووە.

پەیامی محەمەد سەدیق كەبوودوەند هاوكات بوو لەگەڵ بیاننامەی ١٠٠ كەسایی كورد و ئێرانی كە لەپێوەندیی شاری كۆبانیدا بڵاویان كردبوویەوە.

22424.jpg
لەبەشێكی دیكەی پەیامەكەدا هاتووە، ماوەیەكە گرووپی ئیسلامیی "داعش" چەندین هێرشی لەباكووری عێراق و سووریا دەست پێكردووە و مەبەستیشی لەو كارە پاكتاوكردنی هاووڵاتییانی كوردە.

محەمەد سەدیق وتوویەتی: لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا بە سەدان ژن، منداڵ و گەنج و پیر ئاوارە بوون و ئەگەر پێش بە هێرشەكانی داعش نەگیردرێ‌، ئەگەری كارەساتی مرۆیی دێتە ئاراوە.

كەبوودوەند باسی لەوەش كردووە، پێویستە رێكخراوە سیاسی و مرۆڤ دۆستەكان و هەروەها وڵاتانی دەسەڵاتدار بە زووترین كات گەمارۆی شاری كۆبانی بشكێنن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٢/٠٦ - ٢٦-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٤٧ تاران

هاووڵاتییەک لە شاری سەردەشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٢/٠٦ - ٢٦-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٤٥ تاران

بۆکان/ دوو گوللە خومپارە و گوللە تۆپێک دۆزرایەوە

١٣٩٦/٠٢/٠٥ - ٢٥-٠٤-٢٠١٧ - ١٣:٠٨ تاران

ئاخبارین بینی شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی گرتووە

١٣٩٦/٠٢/٠٥ - ٢٥-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٣٣ تاران

تەقینەوەی مین لە شاری شنۆ قوربانیی بەدواوە بوو

١٣٩٦/٠٢/٠٤ - ٢٤-٠٤-٢٠١٧ - ١١:٥١ تاران

ماکرۆن و لۆپێن کەوتنە بەر یەک

١٣٩٦/٠٢/٠٣ - ٢٣-٠٤-٢٠١٧ - ١٨:٥٨ تاران

کێبڕکێ بۆ کۆشکی ئێلیزه دەستی پێکرد

١٣٩٦/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٣٢ تاران

ناوەندی داکۆکیی لە مافی منداڵانی کار داخرا