خوێندکارێکی دەستبەسەر کراو لە مەریوان، رەوانەی زیندان کرا

١٣٩٣/٠٧/١١ - ٠٣-١٠-٢٠١٤ - ١٢:٠٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٨٨٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

خوێندکارێکی دەستبەسەر کراو لە مەریوان، رەوانەی زیندان کرائاژانسی کوردپا: خوێندکارێکی دەستبەسەرکراوی کورد لە شاری مەریوان، پاش ٢٠ رۆژ دەستبەسەری لە ئیدارەی ئیتلاعات، رەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، فەرهاد شەفیع‌زادە، تەمەن ٢٨ ساڵ و خوێندکاری زانکۆی تەورێز، رۆژی رابردوو رێکەوتی ١٠ی رەزبەر، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بۆ زیندانی ناوەندیی شاری مەریوان گوازرایەوە.

فەرهاد شەفیع‌زادە، رێکەوتی ٢٠ی خەرمانانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە شاری مەریوان دەستبەسەر کراو ماوەی ٢٠ رۆژ لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان لەژێر لێپێچینەوەدا بووە.

22429.jpg
فەرهاد شەفیع‌زادە رەوانەی زیندانی ناوەندیی شاری مەریوان کرا
ئەو خوێندکارە کوردە، تەمەنی ٢٨ ساڵ و کوڕی محەمەد و خەڵکی گوندی (دەل)ی سەربە شاری سەوڵاوا و دانیشتووی شاری مەریوانە، کە هێزە ئیتلاعاتییەکان کاتژمێر ١١ی شەو بە تەلەفۆنی هاورێیەکی ناوبراو بانگیان کردبوویە بەر درگای ماڵی خۆیان و لەوێ دەستبەسەریان کردووە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان رۆژی رابردوو هاوکات لەگەڵ رەوانە کردنی ئەو خوێندکارە کوردە بۆ زیندانی ناوەندیی شاری مەریوان، پەروەندەکەشیان رەوانەی دادگای ئینقلابی ئەو شارە کردووە.

هەتا ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کرانی فەرهاد شەفیع‌زادە و ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دراونەتە پاڵی، بۆ بنەماڵە و کەسوکاری روون نەبۆتەوە و دادوەری لێکۆڵینەوەش بڕیاری ئازادکردنی ئەو خوێندکارە کوردەی بە دانانی بارمتە دەرنەکردووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٥/٠٩/١٨ - ٠٨-١٢-٢٠١٦ - ١٧:١٨ تاران

مشکەکانی نەخۆشخانە جەستەی ژنێک لە شاری ڕەشت دەخۆن

١٣٩٥/٠٩/١٨ - ٠٨-١٢-٢٠١٦ - ١١:١٧ تاران

پارەی ئێران لە ڕیاڵەوە بوو بە تمەن

١٣٩٥/٠٩/١٨ - ٠٨-١٢-٢٠١٦ - ١٠:٢٦ تاران

ژنێک لە شاری کامیاران کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٥/٠٩/١٧ - ٠٧-١٢-٢٠١٦ - ١١:٣٨ تاران

وەزارەتی ئیتلاعات سەرقاڵی ڕەشبگیری لە کوردستانە

١٣٩٥/٠٩/١٧ - ٠٧-١٢-٢٠١٦ - ١١:٠٧ تاران

کوردستان/ دوو هاووڵاتیی کورد ئێعدام کران

١٣٩٥/٠٩/١٦ - ٠٦-١٢-٢٠١٦ - ١٧:٠٠ تاران

بەرق گرتوویی گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٥/٠٩/١٦ - ٠٦-١٢-٢٠١٦ - ١١:٣٩ تاران

کتێبی "هۆزی گەورک" چاپ و بڵاو کرایەوە

١٣٩٥/٠٩/١٥ - ٠٥-١٢-٢٠١٦ - ١٢:٣٦ تاران

خاتوونێک "بوف کوری" لە نەخۆشخانە وەرگێڕانی کرد

١٣٩٥/٠٩/١٥ - ٠٥-١٢-٢٠١٦ - ١١:١٨ تاران

چارەسەری پزیشکی بۆ زیندانییەکی سیاسی کورد ناکرێت

١٣٩٥/٠٩/١٤ - ٠٤-١٢-٢٠١٦ - ١١:١٤ تاران

ئاسۆ ڕۆستەمی ڕەوانەی زیندانی ئێڤین کرا

١٣٩٥/٠٩/١٣ - ٠٣-١٢-٢٠١٦ - ١١:٥٤ تاران

دایکێک بووە قوربانیی هەڵەی پزیشکی لە نەخۆشخانە

١٣٩٥/٠٩/١٢ - ٠٢-١٢-٢٠١٦ - ١١:٢٣ تاران

کەنیسەیەکی کۆنی ئەرمنییەکان لە سەڵماس ڕووخێندرا