دەرچوویەکی زانکۆ لە روانسەر، لە کاتی کرێکاریدا گیانی لەدەست دا

١٣٩٣/٠٧/١٠ - ٠٢-١٠-٢٠١٤ - ١٥:٤٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٨٨٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دەرچوویەکی زانکۆ لە روانسەر، لە کاتی کرێکاریدا گیانی لەدەست دائاژانسی کوردپا: لاوێکی کوردی خەڵکی ناوچەی روانسەر، لە کاتی کارکردندا و بەهۆی رووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵەی خەڵکی گوندی (حەسەن ئاوا)ی روانسەر، کە خاوەنی بڕوانامەی لیسانس بووە، لە کارگەی (وشک کردنەوەی گەرمە شامی"ذرت") بووە قوربانی.

ئەو لاوە کوردە، ناوی فەریاد یاری، تەمەن ٢٤ ساڵ و خاوەن بڕوانامەی لیسانس بووە، کە لە کاتێکدا لە نیو عەمباری کارگەکەدا سەرقاڵی کار بووە، باری ماشێنیان بەسەریدا بەتاڵ کردووەو و بەو هۆیەوە لەناو گەرمە شامییەکاندا خنکاوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فەریاد یاری کە بڕوانامی لیسانسیشی هەبوو، بەهۆی بێکاری و دانەمەزراندنییەوە، لە کارگەی گوندەکەی خۆیان سەرقاڵی کار کردن بوو.

لە وڵاتی ئێران زۆربەی خوێندکاران پاش تەواوکردنی خوێندن لە ئیدارە و ناوەندەکان وەرناگیرین و بەوهۆیەوە بۆ دابین کردنی بژیویی ژیان روو لە کرێکاری و تەنانەت کۆلبەریش دەکەن، کە چالاکانی سیاسی هۆکاری وەرنەگیرانی خوێندکاران لە پاش تەواوکردنی خویندن بۆ هەڵاواردن و دیاری کردنی مەرج لەلایەن حکوومەتەوە دەگەڕێننەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٢٧ - ١٨-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کامیل ئەحمەدی لە بوونی "پارێزەر "بێبەرییە

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

١٣٩٨/٠٥/٢٥ - ١٦-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

تەقینەوەی مین، چەند سەر ئاژەڵی ماڵیی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٥ تاران

چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد ناڕوونە

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١١:١٣ تاران

ماددەی سڕکەر، ساڵانە گیانی ٣ هەزار کەس دەستێنێت

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٣٤ تاران

کرێکارێکی ڕەبەتی بووە قوربانیی ڕووداوی کار

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

کاسبکارێکی کورد لە شاری سەردەشت بریندار بوو

١٣٩٨/٠٥/٢٢ - ١٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:١٣ تاران

لێکۆڵەرێکی کورد لە شاری تاران دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٢١ - ١٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٠٦ تاران

"سیرووس عەباسی" لە زیندانی قوروە ئازاد کرا