بەرموور (٢٧): راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنان

١٣٩٣/٠٧/١٠ - ٠٢-١٠-٢٠١٤ - ٠٩:٣٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩٦٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بەرموور (٢٧): راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنانحەفتەی یەکەمی مانگی رەزبەری ١٣٩٣ی هەتاوی

ئاژانسی کوردپا: راپۆرتی ئەم حەفتەیەی بەرموور ١حاڵەت پێشێلکردنی مافی ژنان لەکوردستان کە بریتییە لە دۆزرانەوەی تەرمی سووتێندراوی ژنێک لە سەقز و ١ حاڵەت پێشێلکردنی مافەکانی ژنان کە بریتیە لە بانگهێشت کرانی فاتیمە هاشمی بۆ دادسەرای "فرهنگ و رسانە"، لەشوێنەکانی دیکەی ئێران لەخۆ دەگرێت.

کوردستـــــــــــان

دۆزرانەوەی تەرمی سووتاوی ژنێکی دیواندەرەیی لەسەقز

لەماوەی حەفتەی رابردوودا تەرمی ژنێکی خەڵکی دیواندەرە لەشاری سەقز دۆزرایەوە.

22407.jpg
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، رۆژی سێشەممە ٨ی رەزبەر، تەرمی ژنێکی تەمەن ٢٧ ساڵ بە ناوی هایدە نووری لە حاڵێکدا کە سووتابوو، لەشاری سەقز دۆزرایەوە.

هەتا ئێستا روون نەبووەتەوە کە هایدە نووری خۆی ئاگری لەجەستەی خۆی بەرداوە، یان لەلایەن کەسانێکی دیکەوە کوژراوە و پاشان تەرمەکەی سووتێندراوە.

هایدە نووری کچی ئەمین و خەڵکی گوندی "کەڵەکان"ی دیواندەرە بوو، کە سێ ساڵ پێش ئێستا لەگەڵ مەلایەکی ئایینی خەڵکی سەقز کە ١٥ ساڵ لەخۆی گەورەتر بوو، ژیانی هاوبەشی پێکهێنابوو.

ئێران

بانگهێشت کرانی فاتمە هاشمی دوای بێبەری بوون لەتاوانەکەی

لەماوەی حەفتەی رابردوودا دوای ئەوەی کە فاتمە هاشمی لەلایەن دادگای پێداچوونەوەدا لەتاوانەکەی بێبەری بوو، بۆ جارێکی دیکە لەلایەن دادسەرای ''فرهنگ و رسانە"وە بانگهێشت کرایەوە.

22408.jpg
فاتمە هاشمی
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١ی رەزبەر، دوابەدوای ئەوەی کە فاتمە هاشمی رەفسەنجانی لەلایەن دادگای پێداچوونەوە لە تاوانەکەی بێبەری بوو، بۆ جارێکی دیکە و ئەمجارەیان لەگەڵ پارێزەرەکەی بانگهێشتی دادسەرای "فرهنگ و رسانە" کرایەوە.

ناوبراو بە هۆی وتنی رەستەی " گۆیا ئەم وڵاتە تەنیا وڵاتی لاریجانییەکانە نەک کەسانی دیکە" بە تاوانی "بڵاوکردنەوەی دەنگۆ و شتی ناڕاست" بانگهێشت کراوە.

فاتمە هاشمی گەلاوێژی ئەمساڵ لەلایەن دادگای بەراییەوە بە تۆمەتی "بڵاوکردنەوەی دەنگۆ و قسەی ناڕاست" ٦ مانگ زیندانی بۆ بڕابوویەوە، کە ئەو حوکمە لە لقی ١٩ دادگای پێداچوونەوە تاران هەڵوەشایەوە و دادگا ناوبراوی لەو تاوانە بێبەری کرد.

سەرچاوەکان:
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا ( ١حاڵەت)
ماڵپەڕی "‌کلمە" ( ١ حاڵەت)
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٢/٠٩ - ٢٩-٠٤-٢٠١٧ - ١٨:٠٨ تاران

ژنێکی لاوی مەریوانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٢/٠٩ - ٢٩-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٣٣ تاران

بەندوای سیکان پاش ٧ ساڵ تەواو نەکراوە

١٣٩٦/٠٢/٠٧ - ٢٧-٠٤-٢٠١٧ - ١٨:٥٦ تاران

تەزووی کارەبا گیانی کرێکاری ئیلامیی ئەستاند

١٣٩٦/٠٢/٠٧ - ٢٧-٠٤-٢٠١٧ - ١٣:١٩ تاران

دادگای شاری دێزفوول حەوت چالاکی مەدەنیی بانگهشت کرد

١٣٩٦/٠٢/٠٦ - ٢٦-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٤٧ تاران

هاووڵاتییەک لە شاری سەردەشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٢/٠٦ - ٢٦-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٤٥ تاران

بۆکان/ دوو گوللە خومپارە و گوللە تۆپێک دۆزرایەوە

١٣٩٦/٠٢/٠٥ - ٢٥-٠٤-٢٠١٧ - ١٣:٠٨ تاران

ئاخبارین بینی شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی گرتووە

١٣٩٦/٠٢/٠٥ - ٢٥-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٣٣ تاران

تەقینەوەی مین لە شاری شنۆ قوربانیی بەدواوە بوو

١٣٩٦/٠٢/٠٤ - ٢٤-٠٤-٢٠١٧ - ١١:٥١ تاران

ماکرۆن و لۆپێن کەوتنە بەر یەک

١٣٩٦/٠٢/٠٣ - ٢٣-٠٤-٢٠١٧ - ١٨:٥٨ تاران

کێبڕکێ بۆ کۆشکی ئێلیزه دەستی پێکرد