١٣ رۆژنامەنووسی کورد بە زیاتر لە ٧٠ سال زیندانی حوکم دراون

١٣٩٣/٠٧/٠٩ - ٠١-١٠-٢٠١٤ - ١٤:٥٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٨١٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

١٣ رۆژنامەنووسی کورد بە زیاتر لە ٧٠ سال زیندانی حوکم دراونئاژانسی کوردپا: لە کاتێکدا کە حەسەن رۆحانی لە وتوێژێکدا لەگەڵ کەناڵی "سی ئێن ئێن"، نکۆڵی لە هەبوونی رۆژنامەنووسی زیندانی لە وڵاتی ئێراندا کرد، دەیان رۆژنامەنووس تەنیا بەهۆی چالاکیی مافی مرۆڤ و رۆژنامەنووسییەوە لە زیندانەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندان.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هەنووکە ١٣ رۆژنامەنووسی کورد بە زیاتر لە ٧٠ ساڵ زیندانی تەعزیری و هەڵپەسێردراو مەحکووم کراون و زۆربەی ئەو رۆژنامەنووسانە لە زیندانەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا لە دەستبەسەریدان.

حەسەن رۆحانی لەو دیمانە تەلەفزیۆنییەدا، گوتوویەتی، "رۆژنامەنووسبوون هۆکاری دەستبەسەرکرانی رۆژنامەنووسان نییە، بەڵکوو لەسەر تاوانێک دەستبەسەر کراون کە پەیوەندیی بە کار و پێشەی رۆژنامەگەریی ئەوانەوە نییە".

نکۆڵی کردنی حەسەن رۆحانی لە هەبوونی رۆژنامەنووسی زیندانی لە وڵاتی ئێراندا، لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا پەرچەکرداری بە دوای خۆیدا هێناو بەکارهێنەرانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان سەرکۆماری حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانیان بە کەسێکی "درۆزن" ناوزەد کردووە.

بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکان، هەنووکە ٥١ رۆژنامەنووسی غەیری کورد، لە زیندانەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندان، کە لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بە زیاتر لە ٤٠٠ ساڵ زیندانیی حوکم دراون.

لەم خشتەیەی خوارەوەدا ئاماری بانگهێشت و دەستبەسەر کردنی رۆژنامەنووسانی کورد لە ماوەی دەسەڵاتداریی حەسەن رۆحانی و هەروەها (ئاماری رۆژنامەنووسانی مەحکووم کراو بە زیندان لە ساڵانی رابردووەوە هەتا ئیستا)، خراوەتەڕوو.
22375.jpg

22376.jpg

22377.jpg

22378.jpg
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٥/١٢/٠٨ - ٢٦-٠٢-٢٠١٧ - ١٨:١٦ تاران

دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بریندار کران

١٣٩٥/١٢/٠٨ - ٢٦-٠٢-٢٠١٧ - ١٨:٠٧ تاران

مادەی تەقینەوە لە شاری سەقز قوربانیی لێ کەوتەوە

١٣٩٥/١٢/٠٨ - ٢٦-٠٢-٢٠١٧ - ١٠:٥٨ تاران

ژنێکی دووگیان لەپاش نەشتەرگەری گیانی لەدەست دا

١٣٩٥/١٢/٠٧ - ٢٥-٠٢-٢٠١٧ - ١٧:٤٤ تاران

ژنێکی تەمەن ٤٥ ساڵە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٥/١٢/٠٦ - ٢٤-٠٢-٢٠١٧ - ١٢:٠٣ تاران

چالاکێکی سیاسیی کورد گوازرایە ژووری تاکەکەسی

١٣٩٥/١٢/٠٦ - ٢٤-٠٢-٢٠١٧ - ١١:٣٩ تاران

سزای لەسێدارەدانی لاوێکی کورد جێبەجێ کرا

١٣٩٥/١٢/٠٥ - ٢٣-٠٢-٢٠١٧ - ١٢:٢٢ تاران

کرێکارێکی کورد لە شاری تاران گیانی لە دەست دا

١٣٩٥/١٢/٠٤ - ٢٢-٠٢-٢٠١٧ - ١٢:٠٠ تاران

کرماشان/ چوار کرێکار تووشی سووتان بوون

١٣٩٥/١٢/٠٤ - ٢٢-٠٢-٢٠١٧ - ١١:٢٢ تاران

شیری ماوە بە سەرچوو، چوار قوتابی نەخۆش کرد

١٣٩٥/١٢/٠٣ - ٢١-٠٢-٢٠١٧ - ١١:١١ تاران

تەقینەوەی مین لە ئەهواز لاوێکی کردە قوربانی

١٣٩٥/١٢/٠١ - ١٩-٠٢-٢٠١٧ - ١٧:٤٢ تاران

تەقینەوەی مین کوژراو و برینداری لێکەوتەوە