ژمارەیەک كەسایەتیی كورد و ئێرانی: پێویستە لەتەنشیت كۆبانی بین

١٣٩٣/٠٧/٠٩ - ٠١-١٠-٢٠١٤ - ١١:٣٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢١٦١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ژمارەیەک كەسایەتیی كورد و ئێرانی: پێویستە لەتەنشیت كۆبانی بینئاژانسی كوردپا: چالاكانی سیاسی، رۆژنامەنووسان و بەرگریكارانی مافی مرۆڤی كوردستان و ئێران بە بڵاوكردنەوەی بیاننامەیەک، پەرچەكردارییان بە دۆخی شاری كۆبانی و ئاڵوگۆڕەكانی كوردستانی سووریا نیشان دا.

نزیک بە ١٠٠ كەسایەتی، لە بەیانییەیەكدا وێڕای مەحكووم كردنی "بێدەنگیی دەوڵەتەكان" لە ئاست كوشتاری خەڵكی كورد، رایانگەیاندووە، هەر هەڵوێستێک كە دژایەتی لەگەڵ ویستی دێمۆكراسی خوازانەی خەڵكی كورد لەسووریا هەبێ‌" فاشیستییە".

ئەو بەیاننامەیە، كۆبانی بە هێما و سەمبولی خۆڕاگریی سەرجەم هێزە دێمۆكراتیک و پێشكەوتنخوازەكانی جیهان لە قەڵەم داوە.

لەماوەی یەک ساڵی رابردوودا شاری كۆبانی ناوەندی كانتۆتی كۆبانی لەلایەن گرووپی "دەوڵەتی ئیسلامی (داعشەوە)" گەمارۆ دراوە و لەچەند رۆژی رابردوودا ئەو شارە بۆتە ئامانجی ئەو گرووپە ئیسلامییە رادیكاڵە.

ئەو چالاكانە باسیان لەوەش كردووە، دوای تێپەڕینی یەک ساڵ بە شەڕی بەردەوام لە كۆبانی، دانیشتوانەكەی لەگەڵ ئاستەنگ و كێشەی ئابووری بەرەوڕوو بوونەتەوە و هیچ كەسیش بەهانایانەوە ناچن.

واژۆكارانی بەیانییەكە داوایان لە سەرجەم هێزە دێمۆكراتخواز و دەوڵەتانی ناوچەكە كردووە كە گەمارۆی ئابووری و نیزامیی سەر كۆبانی بشكێنن و بەهانای خەڵكەكەیەوە بچن.

ئەو چالاكانە وتوویانە، بێدەنگی لەهەمبەر ئەو كارەساتەدا یارمەتی دانی ناراستەوخۆیە بە بڵاو بوونەوەی تیرۆریزم و بەهیچ شێوەیەک جێگەی پاساو نییە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت