حوسێن سەفامەنێش لە کۆنسێرتێکدا، گۆرانیی "خۆم کرماشانی فارسی نیەزانم"‌ی چڕی

١٣٩٣/٠٧/٠٨ - ٣٠-٠٩-٢٠١٤ - ١٢:٢٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٨٧٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

حوسێن سەفامەنێش لە کۆنسێرتێکدا، گۆرانیی \ئاژانسی کوردپا: حوسێن سەفامەنێش هونەرمەندی کورد، لە کۆنسێرتێکدا لە کرماشان، گۆرانیی "خۆم کرماشانی فارسی نیەزام"ی پێشکەش کرد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٧ی رەزبەر، حوسێن سەفا مەنێش، هونەرمەندی کوردی خەڵکی کرماشان، کۆنسێرتێکی مۆسیقایی بە چەند زاراوەیەکی زمانی کوردی بەرێوە برد.

ئەو کۆنسێرتە مۆسیقاییە، کەلە ساڵۆنی "انتظار"ی شاری کرماشان بەڕێوەچووە، لە سەرەتای کۆنسێرتەکەدا گۆرانییەکانی "مۆر لەکی"، " هۆرە" لەلایەن حوسین سەفامەنێشەوە پێشکەش کران و دواتریش گۆرانیی "وەتەن"ی پێشکەش کرد.

22354.jpg
لە بڕگەی دووەمی کۆنسێرتەکەدا گۆرانیی " خۆم کرماشانی فارسی نیەزامی" چڕی، کە بەپێی هەواڵی ماڵپەری (تاق‌وەسان) بۆتە هۆی جۆش و خرۆشی بەشدارانی کۆنسێرتەکە و لە کۆتایی کۆنسێرتەکەشدا چەند گۆرانییەکی لە شێعرەکانی شاعیری کورد "عەلی ئۆلفەتی" و چەند گۆرانییەکی لوڕی پێشکەش کرد.

گۆرانیی "خۆم کرماشانی فارسی نیەزانم" کەلە سەرەتای مانگی بانەمەڕی ئەمساڵدا لەلایەن شارام نازری هونەرمەندی کوردەوە لە کرماشان لە کۆنسێرتێکدا پێشکەش کرا، ناڕەزایەتیی ماڵپەڕە فارسی زمانەکانی لێکەوەتەوە و و ئەو هونەرمەندە کوردەیان بە "دژە پارسی" و " نەتەوە خواز" لەقەڵەم دا.

ناڕەزایەتی دەربڕینی ماڵپەڕە فارسی زمانەکان بەو کۆنسێرتە مۆسیقاییەی شارام نازری کە پاش ١٠ ساڵ لە زێدی خۆی بەڕێوەی بردبوو، پەرچەکرداری چالاکانی فەرهەنگی و سیاسیی کوردی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لێکەوتەوەو بە وەرێخستنی کەمپەینیک، پشتیوانیی خۆیان لە شارام نازری دەربڕی.

پێشتریش حوسێن سەفامەنێش لە رێکەوتی ٢١ و ٢٢ی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا کە لە شاری مەریوان کۆنسێرتێکی بەڕێوەبردبوو و لەسەر داخوازیی بەشدارانی کۆنسێرتەکە و بۆ پشتیونای لە شارام نازری گۆرانیی "خۆم کرماشانی فارسی نیەزانم"ی پێشکەش کردبوو.
22355.jpg

22379.jpg

22380.jpg

22381.jpg

22382.jpg
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠١/٠٧ - ٢٧-٠٣-٢٠١٧ - ١٤:٠٦ تاران

کرێکارانی پێترۆشیمیی مەهاباد بەکۆمەڵ دەردەکرێن

١٣٩٦/٠١/٠٤ - ٢٤-٠٣-٢٠١٧ - ١٢:٠٧ تاران

لاوێک لە شاری بانە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٥/١٢/٣٠ - ٢٠-٠٣-٢٠١٧ - ١٢:٠٢ تاران

فەزای پولیسی سێبەری بەسەر نەورۆزی کوردستاندا کێشاوە

١٣٩٥/١٢/٢٩ - ١٩-٠٣-٢٠١٧ - ١١:٤٢ تاران

زیندانییەکی کورد بە دوورینی لێوی مانی لە خواردن گرت

١٣٩٥/١٢/٢٨ - ١٨-٠٣-٢٠١٧ - ١٧:٣٥ تاران

کرێکارێکی کورد لە کاتی کار کردندا تووشی ڕووداو بوو

١٣٩٥/١٢/٢٨ - ١٨-٠٣-٢٠١٧ - ١٣:١٧ تاران

چالاکێکی چەپ لە کامیاران دەستبەسەر کرا

١٣٩٥/١٢/٢٦ - ١٦-٠٣-٢٠١٧ - ١٠:٣٤ تاران

تەقە کردن لە کاسبکاران چوار برینداری لێکەوتەوە

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١٧:٣٣ تاران

ڕووداوی کار بووە هۆی مردنی ئەندازیارێکی بەرق