دۆخی نالەباری دوو گیراوی سیاسیی کورد لە زیندانی ورمێ/ یەکیان تووشی شێرپەنجە بووە

١٣٩٣/٠٧/٠٧ - ٢٩-٠٩-٢٠١٤ - ١٠:٤٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٧٢٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دۆخی نالەباری دوو گیراوی سیاسیی کورد لە زیندانی ورمێ/ یەکیان تووشی شێرپەنجە بووەئاژانسی کوردپا: ژنە چالاکێکی سیاسیی کورد، کە لە زیندانی ورمێ لە دەستبەسەریدایە، بەهۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی زیندان و دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە، زیاتر لە ساڵێکە چارەنووسی لە ناڕوونی دایە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، مێهناز حەکیمی، چالاکی سیاسیی کورد، کە زیاتر لە ساڵێک بەسەر دەستبەسەرکرانیدا تێپەڕ دەبێت، هەتا ئێستا بەبێ دادگایی کران و لە زیندانی ورمێ لە دەستبەسەریدایە و چارەنووسی روون نەکراوەتەوە.

ئەو چالاکە سیاسییە کوردە، ١٥ی جۆزەردانی ساڵی ٩٢ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە ورمێ دەستبەسەر کراو بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە گوازرایەوە.

مێهناز حەکیمی، بۆ ماوەی زیاتر لە ٣ مانگ لە ئیتلاعاتی ئەو شارە لەژێر ئەشکەنجەو لێپرسینەوەدا بوو، کە دواتر رەوانەی زیندانی ناوەندیی ورمێ (دەریا) کرا.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان تۆمەتی "پەیوەندیی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران"یان داوەتە پاڵ مێهناز حەکیمی.

22343.jpg
 عەلیڕەزا رەسووڵی، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد
لەلایەکی دیکەوە،  عەلیڕەزا رەسووڵی، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد، کەلە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە دەستبەسەریدایە و تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بووە، بەهۆی رێگریی بەرپرسان لەمەر چارەسەری نەخۆشییەکەی لە دەرەوەی زیندان، مانی لە خواردن گرتووە.

عەلیرەزا رەسووڵی، کە ماوەی ١٠ رۆژە لەسەر مانگرتنەکەی بەردەوامە، دوو تۆمۆری شێرپەنجە لە ناو لەشیدا دروست بووەو لەگەڵ ئەوەشدا ئێسکی کۆرتیخە(لگن)یشی پووکاوەتەوەو لاقێکی کورت بۆتەوەو سەرەڕای ئەمەش، بەرپرسانی زیندانی ورمێ ئیزنی چوونە لای پزیشک و چارەسەری لە دەرەوەی زیندانی پێنادەن.

ئەو چالاکە سیاسییە کوردە، کە بە نیشانەی پشتیوانی لە کچە قوتابیانی شیناوێی پیرانشار لەبەر دەم ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی مەهاباد هاوڕێ لەگەڵ کۆمەڵێک لە چالاکانی کوردی ئەو شارە کۆببوویەوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراو تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی درایە پاڵ، کە سەرئەنجام بە ٣ ساڵ زیندانیی تەعزیری حوکم درا.

22339.jpg
زەینەب جەلالیان، زیندانیی سیاسیی کورد
لەلایەکی دیکەوە، زەینەب جەلالیان کچە زیندانیی سیاسیی کورد کەلە زیندانی دیزڵ‌ئابادی کرماشان لە دەستبەسەریدایە و بۆخۆیشی تووشی نەخۆشی و ئازاری چاو بووە، لە نامەیەکدا خوازیاری پشتیوانی لە زیندانییە سیاسییەکانی ئێران بووە.

جەلالیان کە بە زیندانی هەتاهەتایی حوکم دراوە، لەو نامەیەدا داوای کردووە، کە بە چالاکیی بەردەوام، هەوڵ بۆ ئازادیی خۆی و سەرجەم زیندانییە سیاسییەکان لە ئێران، بدرێت.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٤/٠٤ - ٢٥-٠٦-٢٠١٧ - ١٢:٠٠ تاران

چەند کەس لە بنەماڵەی حسەین پەناهی دەستبەسەر کران

١٣٩٦/٠٤/٠٤ - ٢٥-٠٦-٢٠١٧ - ١١:٥٢ تاران

زمانناسێکی گەورەی کورد کۆچی دوایی کرد

١٣٩٦/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٧ - ١٩:٠٥ تاران

ئیتلاعات چوار هاووڵاتیی لە شاری شنۆ دەستبەسەر کرد

١٣٩٦/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٧ - ١٣:١٠ تاران

گەورەترین پڕۆژەی بۆژانەوەی گۆلی ورمێ داخرا

١٣٩٦/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٧ - ١٣:٠٨ تاران

کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکان

١٣٩٦/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٧ - ١٣:٠١ تاران

مامۆستایەکی خەڵکی شاری پیرانشار دەستبەسەر کرا

١٣٩٦/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٧ - ١٣:٢٢ تاران

ئەفسەرێکی ئەرتەشی خەڵکی شاری سەردەشت خۆی کوشت

١٣٩٦/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٧ - ١٣:١٩ تاران

ئاگر دارستانەکانی کوردستانی کردووەتە خۆڵەمێش