کسینجر: هەڕەشەکانی حکوومەتی ئێران، لە هەڕەشەکانی داعش ئاڵۆزترە

١٣٩٣/٠٧/٠٧ - ٢٩-٠٩-٢٠١٤ - ٠٩:٥٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٣٦٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کسینجر: هەڕەشەکانی حکوومەتی ئێران، لە هەڕەشەکانی داعش ئاڵۆزترەئاژانسی کوردپا: چەند کاتژمێرێک پاش تەواوبوونی بێ ئەنجامی دانوستانە ناوکییەکەی ئێران و گرووپی ٥+١ لە نیۆیۆرک، وەزیری دەرەوەی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەڕەشەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانی ئاڵۆزتر لە خەلافەتی ئیسلامی وەسف کرد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هینری کسینجر، لە نوێ‌ترین هەڵوێستی خۆیدا سەبارەت بە بەرنامە ناوکییەکەی ئێران جارێکی دیکە پێداگریی لەسەر "بارودۆخی ئاڵۆزی ئێران" لە ئاستی نێونەتەوەییدا کرد.

وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ریچارد نیکسۆن لە وتوێژ لەگەڵ رۆژنامەی بریتانیایی "ئیندیپندنت" رایگەیاندووە: نزیک بوونەوەی ئێران بە دەستپێڕاگەیشتن بە چەکی ناوکی، واتای راوەستان لە بەرامبەر شۆرای ئەمنیەتی رێکخرای نەتەوە یەکگرتووەکانە.

ئەو ستراتژیستە باڵایەی ئەمنییەتی نەتەوەیی ئەمریکا باسی لە "تێکچوونی هاوسەنگیی هێز" لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوڤیندا کردووەو گوتوویەتی: "بەرهەمهێنانی چەکی ناوکی لەلایەن حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە، چەشنێک سەرکەوتنی ململانەیی و مشتومڕی هەڕەشەیی لەگەڵ ئەمریکایە".

نیوە شەوی هەینی، رێکەوتی ٤ی رەزبەر حەوتەمین خولی دانوستانە ناوکییەکان کە بۆ ماوەی ١٠ رۆژ لە ئاستی جۆراوجۆردا بەردەوام بوو، بەبێ هیچ بەرەوپێشچوونێک کۆتایی پێهات.

کسینجر، کە تەمەنی ٩١ ساڵە، پێشتریش لە لێدوانێکدا لەگەڵ رادیۆی میللیی ئەمریکادا، رایگەیاندبوو: "حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە هەوڵی دامەزراندنەوەی ئیمپراتۆرییەتی پارس و ئەمجارەیان لە قاڵبی شیعەدایە".

قسەکانی کسنجر لەمەڕ حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە کاتێکدایە، کە ناوبراو لە بیاڤی دیپلۆماسیدا بە "ماتۆڕی سیاسەتی مشتومڕ" بەناوبانگە.

رۆژی رابردووش سرگی لاڤرۆف، وەزیری دەرەوەی رووسیا، لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی بلومبرگ، رایگەیاندبوو: "لە دانوستانە ناوکییەکاندا، لەسەر ٥% پیتاندانی ئۆرانیۆم کێشە هەیە".

"دەفرایەتی (ظرفیت) پیتاندن" و "ژمارەی سانتریفیوژ"ەکان وەکوو خاڵی بنبەستی ناوکیی حکوومەتی ئیسلامی لەگەڵ رۆژئاوا باسی لێ دەکرێت.

حکوومەتی ئیسلامی لەلایەن وڵاتانی رۆژئاوایی و ئەمریکاوە بە هەوڵدان بۆ دەستپێڕاگەیشتن بە چەکی ناوکی تۆمەتبارە و وڵاتانی رۆژئاواییش خوازیاری روونبوونەوەی ناوەرۆکی بەرنامە ناوکییەکەی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٠٠ تاران

کوژرانی بەرپرسی پۆلیسی ئاگایی شاری شاباد

١٣٩٨/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٥٤ تاران

دوو لاوی بۆکانی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

١٣٩٨/٠٣/٠٥ - ٢٦-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٢٥ تاران

دووەمین بەرهەمی نووسەرێکی کرماشانی چاپ و بڵاو بووەوە

١٣٩٨/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٠٧ تاران

دەسبەسەرکردنی سێ چالاکی مەدەنی لە سنەدا

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٦:٥٤ تاران

ئازادیی کاتیی خوێندکارێکی کورد بە دانانی بارمتە

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٤٨ تاران

وەرگەڕانی تەراکتۆر، جووتیارێکی کردە قوربانی