ئەشکەوتەکانی ئیلام، بە بەشداریی هاووڵاتییان خاوێن کرانەوە+وێنە

١٣٩٣/٠٧/٠٥ - ٢٧-٠٩-٢٠١٤ - ١٦:٥٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٦٩٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ئەشکەوتەکانی ئیلام، بە بەشداریی هاووڵاتییان خاوێن کرانەوە+وێنەئاژانسی کوردپا: دوو ئەشکەوتی سروشتی و گەشتیاری لە ئوستانی ئیلام، بە بۆنەی "رۆژی ئەشکەوتی پاک"، لەلایەن چالاکانی ژینگەپارێزیی کوردستانەوە خاوێن کرانەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژانی پێنج‌شەممە و هەینیی رابردوو، ژینگە دۆستان و شاخەوانانی کورد، زبڵی نێو دوو ئەشکەوتی دەوروبەری شارەکانی مێهران و ئیلامیان خاوێن کردەوە.

ئەو چالاکییە کە بە شێوەی بە کۆمەڵ بەڕێوەچووە، لە ئەشکەوتی "زنیەگان" لە ٥ کیلۆمیتریی بەخشی ساڵحاوای شارستانی مێهرانەوەو لەلایەن ٤٠ کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی شاخەوانیی ئوستانی ئیلامەوە خاوێن کرایەوەو رۆژی رابردووش ئەشکەوتی "برەزەرد" لە گوندی (پاکل گەراو)ی شارستانی ئیلامیان خاوێن کردەوە.

بەهۆی جیاوازیی ٥٠ پلەی سەدیی هەوای نێو ئەشکەوتی زنیەگان لەگەڵ هەوای دەرەوە، ناوی "ئەشکەوتی بەهەشت"یان لەسەر ئەو ئەشکەوتە داناوە.

هەروەها ئەشکەوتی برەزەرد، کەلە بەرزاییەکانی سەیوان کێو هەڵکەوتووە، گۆلاوێکی بچووک و سەدان کۆڵەکەی ئاهەکی و پەیکەرەی (ئیستالاکتیتی و ئیستالاگمیتی) تێدایە.

ئەو دوو ئەشکەوتە، بە بەشداریی ئەنجومەنی یاوەرانی ژینگەی زاگرۆس لەو زبڵ و پاشماوەی گەشتیاران و هاووڵاتییان خاوێن کراوەتەوە و ئامانجیشیان لەو کارە، "پاراستن و مانەوەی ژینگە و ئیکۆسیستمی ئەشکەوتەکان" بووە.

ئەمساڵ بە بۆنەی رۆژی ئەشکەوتی پاکەوە، ئەشکەوتەکانی زنیەگان و برەزەرد، وەکوو (پایلۆت PILOT)ی ئەو رۆژە دەستنیشان کراوە.

هاوکات لەگەڵ خاوێن کردنەوەی ئەو ئەشکەوتانەی ئوستانی ئیلام، لە ٩٨ ئەشکەوتی دیکەدا کۆری ئیکۆسیستم و ئەشکەوتەکان، پارێزگاری و هێشتنەوەییان بە بەشداریی ژینگەپارێزان و دۆستانی سروشت بەڕێوەچووە.
22302.jpg

22303.jpg

22305.jpg

22306.jpg

22308.jpg

22309.jpg

22310.jpg

22307.jpg

22311.jpg

22301.jpg
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٥/٠٩/١٨ - ٠٨-١٢-٢٠١٦ - ١٧:١٨ تاران

مشکەکانی نەخۆشخانە جەستەی ژنێک لە شاری ڕەشت دەخۆن

١٣٩٥/٠٩/١٨ - ٠٨-١٢-٢٠١٦ - ١١:١٧ تاران

پارەی ئێران لە ڕیاڵەوە بوو بە تمەن

١٣٩٥/٠٩/١٨ - ٠٨-١٢-٢٠١٦ - ١٠:٢٦ تاران

ژنێک لە شاری کامیاران کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٥/٠٩/١٧ - ٠٧-١٢-٢٠١٦ - ١١:٣٨ تاران

وەزارەتی ئیتلاعات سەرقاڵی ڕەشبگیری لە کوردستانە

١٣٩٥/٠٩/١٧ - ٠٧-١٢-٢٠١٦ - ١١:٠٧ تاران

کوردستان/ دوو هاووڵاتیی کورد ئێعدام کران

١٣٩٥/٠٩/١٦ - ٠٦-١٢-٢٠١٦ - ١٧:٠٠ تاران

بەرق گرتوویی گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٥/٠٩/١٦ - ٠٦-١٢-٢٠١٦ - ١١:٣٩ تاران

کتێبی "هۆزی گەورک" چاپ و بڵاو کرایەوە

١٣٩٥/٠٩/١٥ - ٠٥-١٢-٢٠١٦ - ١٢:٣٦ تاران

خاتوونێک "بوف کوری" لە نەخۆشخانە وەرگێڕانی کرد

١٣٩٥/٠٩/١٥ - ٠٥-١٢-٢٠١٦ - ١١:١٨ تاران

چارەسەری پزیشکی بۆ زیندانییەکی سیاسی کورد ناکرێت

١٣٩٥/٠٩/١٤ - ٠٤-١٢-٢٠١٦ - ١١:١٤ تاران

ئاسۆ ڕۆستەمی ڕەوانەی زیندانی ئێڤین کرا

١٣٩٥/٠٩/١٣ - ٠٣-١٢-٢٠١٦ - ١١:٥٤ تاران

دایکێک بووە قوربانیی هەڵەی پزیشکی لە نەخۆشخانە

١٣٩٥/٠٩/١٢ - ٠٢-١٢-٢٠١٦ - ١١:٢٣ تاران

کەنیسەیەکی کۆنی ئەرمنییەکان لە سەڵماس ڕووخێندرا