KMMK-G: حکوومەتی ئێران بخرێتە ریزی "رێژیمە راسیستەکان"ـەوە

١٣٩٣/٠٧/٠٣ - ٢٥-٠٩-٢٠١٤ - ١٠:٥١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١١٤٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

KMMK-G: حکوومەتی ئێران بخرێتە ریزی \ئاژانسی کوردپا: کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران – ژنێڤ، داوای لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بخرێتە ریزی حکوومەتە رەگەز پەرەستەکانی جیهان.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١ی رەزبەر کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران – ژنێڤ، وتارێکی لەمەڕ زیادکردنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە ریزی حکوومەتە راسیستە(رەگەز پەرست)ـەکانی جیهان، لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤی پایتەختی وڵاتی سویس وتارێکی لەسەر پرسی هەڵاواردن و راسیسم لە حکوومەتی ئیسلامیدا، پێشکەش بە شۆرای مافی مرۆڤ کرد.

22291.jpg
تەیموور ئەلیاسی نوێنەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران- ژنێڤ لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەو وتارەی لەسەر پرسی نەتەوەکانی کورد، بەلووچ، عەرەب، ئازەری و تورکمان لە وڵاتی ئێراندا پێشکەش کردووە، کە لە وڵاتی ئێراندا و لەلایەن دەسەڵاتەوە خراونەتەوە پەراوێزەوە.

نوینەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران – ژنێڤ، لە وتارەکەیدا باسی لە بەڕێوەچوونی ٨١٤ حاڵەت لەسێدارەدانی هاووڵاتییان لە وڵاتی ئێراندا کردووە، کە لە ماوەی یەک ساڵ دەوڵەتداریی حەسەن رۆحانیدا لەسێدارە دراون.

22292.jpg
تەیموور ئەلیاسی نوێنەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران- ژنێڤ
ئەلیاسی، سیاسەتەکانی حکومەتی ئیسلامیی ئێرانی لە پەیوەندی لەگەڵ نەتەوەکانی پێکهێنەری ئێران وەک سیاسەتی ژینۆساید وەسف کردووە و داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، لەبەر ئەوەی سیاسەتەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران یاسا نیونەتەوەییەکانی مافی مرۆڤ و کۆنڤانسیۆنەکانی ژنێڤ پێشێل دەکات، ئەو وڵاتە بخرێتە ریزی وڵاتە رەگەزپەرستەکانی جیهانەوە.

هەواڵنێری کوردپا لە هۆڵی دانیشتنی شۆرای مافی مرۆی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند؛ نوێنەری حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بەو وتارەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران – ژنێڤ، کۆبوونەوەی شۆرای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانی بەجێهێشت.
22287.jpg

22289.jpg

22288.jpg
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٥/٠٩/١٨ - ٠٨-١٢-٢٠١٦ - ١٧:١٨ تاران

مشکەکانی نەخۆشخانە جەستەی ژنێک لە شاری ڕەشت دەخۆن

١٣٩٥/٠٩/١٨ - ٠٨-١٢-٢٠١٦ - ١١:١٧ تاران

پارەی ئێران لە ڕیاڵەوە بوو بە تمەن

١٣٩٥/٠٩/١٨ - ٠٨-١٢-٢٠١٦ - ١٠:٢٦ تاران

ژنێک لە شاری کامیاران کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٥/٠٩/١٧ - ٠٧-١٢-٢٠١٦ - ١١:٣٨ تاران

وەزارەتی ئیتلاعات سەرقاڵی ڕەشبگیری لە کوردستانە

١٣٩٥/٠٩/١٧ - ٠٧-١٢-٢٠١٦ - ١١:٠٧ تاران

کوردستان/ دوو هاووڵاتیی کورد ئێعدام کران

١٣٩٥/٠٩/١٦ - ٠٦-١٢-٢٠١٦ - ١٧:٠٠ تاران

بەرق گرتوویی گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٥/٠٩/١٦ - ٠٦-١٢-٢٠١٦ - ١١:٣٩ تاران

کتێبی "هۆزی گەورک" چاپ و بڵاو کرایەوە

١٣٩٥/٠٩/١٥ - ٠٥-١٢-٢٠١٦ - ١٢:٣٦ تاران

خاتوونێک "بوف کوری" لە نەخۆشخانە وەرگێڕانی کرد

١٣٩٥/٠٩/١٥ - ٠٥-١٢-٢٠١٦ - ١١:١٨ تاران

چارەسەری پزیشکی بۆ زیندانییەکی سیاسی کورد ناکرێت

١٣٩٥/٠٩/١٤ - ٠٤-١٢-٢٠١٦ - ١١:١٤ تاران

ئاسۆ ڕۆستەمی ڕەوانەی زیندانی ئێڤین کرا

١٣٩٥/٠٩/١٣ - ٠٣-١٢-٢٠١٦ - ١١:٥٤ تاران

دایکێک بووە قوربانیی هەڵەی پزیشکی لە نەخۆشخانە

١٣٩٥/٠٩/١٢ - ٠٢-١٢-٢٠١٦ - ١١:٢٣ تاران

کەنیسەیەکی کۆنی ئەرمنییەکان لە سەڵماس ڕووخێندرا