كوردەكانی دانیشتووی ئەمریكا: کۆبانی پێویستی بە پاڵپشتی ویلایەتە یەكگرتووەكان هەیە

١٣٩٣/٠٧/٠١ - ٢٣-٠٩-٢٠١٤ - ١١:٤٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٧٤١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

كوردەكانی دانیشتووی ئەمریكا: کۆبانی پێویستی بە پاڵپشتی ویلایەتە یەكگرتووەكان هەیەئاژانسی كوردپا: رەوەندی كوردی لە ویلاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە مەبەستی مەحكووم كردنی هێرش چەكدارانی "دەوڵەتی ئیسلامی" بۆ سەر خەڵكی كۆبانی لە كوردستانی سووریا لەبەردەم كۆشكی سپی كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایەتیان وەڕێخست.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رەوندی كوردی وێڕای خۆپیشاندان لە بەردەم كۆشكی سپی، داوایان لە ئۆباما و بەرپرسانی وڵاتی ئەمریكا كردووە هەر چی خێراتر بەهانای خەڵكی كوردستانی سووریاوە بچن.

ئەو كوردانە وتوویانە، پێویستە ئەمریكا هەرچی خێراتر هەوڵەكانی وەگەڕ بخات و پێش بە دووپات بوونەوەی كارەساتی شنگاڵ لە كوردستانی سووریا بگرێت.

22251.jpg
پاراستنی كوردستانی سووریا هاوچەشنی هەرێمی كوردستان، "پێش بە ئاوارەبوونی خەڵكی كورد بگرن و ئەمریكا پاڵپشتی لە کوردەکان بکات" ئەو دروشمانە بوون كەلەو خۆپیشاندانەدا وتراوەتەوە.

بەپێی ئاماری ئاژانسی پەنابەرانی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان، لەماوەی چەند رۆژی رابردودا و لەئەنجامی هێرشی چەکدارانی "دەوڵەتی ئیسلامی"دا بۆ سەر خەڵكی کۆبانی زیاتر لە ١٣٠ كەس ئاوارە بوون و پەناییان بردۆتە بەر وڵاتی توركیا.

كوردەكانی دانیشتووی ئەمریكا بەشێوەیەكی یەكگرتووانە و بە ئاڵای كوردستانەوەو وتنی دروشم پشتیوانی خۆیان لە كوردەكانی كوردستانی سووریا دەربڕیوە.

كوردەكانی سووریا لە هەوڵی رزگار كردنی گیانی خۆیان لەدەست چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامیدان و بەو هۆیەوە زیاتر لە ١٣٠ هەزار كەس ئاوارە بوون.

حكوومەتی توركیا رایگەیاندووە، ئێمە توانای دابین كردن و نیشتەجێ‌كردنی ئەو رێژە لە ئاوارانەمان نییە، چونكە لەماوەی سێ‌ساڵی رابردووە نزیک بە سێ‌ملوێن لە خەڵكی سووریا روویان لە خاكی تورکیا كردووە.

بەپێی دوایین زانیاریییەكان، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێ‌شەممە فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا یەكەم بوردومانیان بۆ سەر مۆڵگە و بنكەكانی "داعش" لەخاكی سووریا ئەنجام داوە.

وتەبێژی كۆشكی سپی لە ویلایەتە یەكگرتووەكان، هێرشەكانی ئەم بەیانیەی بۆ سەر داعش لەسوریە پشتڕاست كردۆتەوە و وتوویەتی: وڵاتانی ئۆردۆن، عەرەبستان و بەحرەین لەو پێوەندییەدا هاوكار بوونە.

دەوترێت كە لەماوەی ٤٨ كاتژمێری رابردوودا پێشڕەوییەكانی چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی بۆ ناوچەی کۆبانی لەلایەن گریلاكانی سەر بە پارتی یەكیەتی دێمۆكراتیكی سووریا(پەیەدە) راوەستێندراوە.
22253.jpg

22254.jpg

22255.jpg
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١١/٠٣ - ٢٣-٠١-٢٠١٩ - ١٦:٤٠ تاران

دوو هاووڵاتیی کورد بە ١٢ ساڵ زیندان مەحکووم کران

١٣٩٧/١١/٠٢ - ٢٢-٠١-٢٠١٩ - ١٦:٣٥ تاران

سپای پاسداران منداڵێکی خەڵکی شنۆی بانگهێشت کرد

١٣٩٧/١١/٠١ - ٢١-٠١-٢٠١٩ - ١٠:٢٩ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بە ٧ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٧:٠٠ تاران

دوو هاووڵاتیی کورد لە کرماشان و ورمێ دەسبەسەر کران

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٢:٢١ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی شنۆیی

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٠:١١ تاران

لاوێکی دەسبەسەر کراو لە ورمێ بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

١٣٩٧/١٠/٢٩ - ١٩-٠١-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی کورد لە سنە

١٣٩٧/١٠/٢٩ - ١٩-٠١-٢٠١٩ - ١٠:٤٢ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شنۆ دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١٠/٢٨ - ١٨-٠١-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ئازادی کاتی لاوێکی مەریوانی بە دانانی بارمتە