پێشڕەوییەکانی داعش بەرەو کۆبانی راوەستا

١٣٩٣/٠٦/٣١ - ٢٢-٠٩-٢٠١٤ - ١٨:١٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٦٥٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

پێشڕەوییەکانی داعش بەرەو کۆبانی راوەستائاژانسی کوردپا: هاوکات لەگەڵ داخرانی دەروازە سنوورەکانی نێوان وڵاتانی تورکیا و سووریا، هێزە کوردییەکان باس لە راوەستانی هێرشی چەکدارانی خەلافەتی ئیسلامی بەرەو شاری ستراتژیکی کۆبانی دکەەن.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، گریلا کوردەکانی سەربە پارتی یەکیەتیی دێمۆکراتیکی کوردی سووریا، پێشڕەوییەکانی گروپی دەوڵەتی ئیسلامییان بەرەو رۆژهەڵاتی کۆبانی راوەستاند.

شاری کۆبانی لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا لە سێ قۆڵەوە لەلایەن چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامییەوە گەمارۆ درابوو.

بەپێی راپۆرتی میدیا نێونەتەوەییەکان، چەکدارانی خەلافەتی ئیسلامی رۆژی رابردوو هەتا ١٠ کیلۆمیتریی شاری کۆبانی پێشڕەوییان کردبوو.

چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کوردستانی سووریاوە بە هەواڵنێری کوردپایان راگەیاندووە؛ هێزە چەکدارەکانی خەلافەتی ئیسلامی هەنووکە گوندەکانی شاری کۆبانی تۆپ و خومپارەباران دەکەن، بەڵام بەهۆی چۆڵبوونی گوندەکانەوە زیانی گیانی بەدواوە نەبووە.

دەگوترێت، زیاتر لە ٥٠ کەس لە چەکدارانی داعش بەدەستی هێزەکانی (YPG) کوژراون.

هێرشی چەکدارانی داعش بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی کۆبانی لە ئوستانی حەڵەب، ئاوارەبوونی دەیان هەزار هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کوردستانی سووریای لێکەوتۆتەوە، کە بەپێی ئاماری فەرمیی دەوڵەتی تورکیا، ژمارەی ئاوارەکان لە ١٣٠ هەزار کەس تێپەڕیوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، کۆمیساریای باڵای رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، رایەگەیاندووە؛ دەولەتی تورکیا لە ئەمڕۆوە (رۆژی ٣١ی خەرمانان)، لە کۆی ٩ دەروازەی سنووری، کە حەوت دەروازەی سنووریی بەرووی ئاوارە کوردەکاندا کردبوویەوە، دایخستوون.

جگە لە کوردەکان، زیاتر لە ١ ملوێن کەسی خەڵکی سووریا، ئاوارەی وڵاتی تورکیا بوونە.

هاوکات لەگەڵ گۆرانکارییەکانی پەیوەندیدار بە رۆیشتنی ئاوارە کوردەکانی سووریا بەەرو وڵاتی تورکیا، حیزبی کرێکارانی کوردستانیش داوای لە کوردەکانی تورکیا کردووە، بەرنگاری چەکدارانی خەلافەتی ئیسلامی ببنەوە.

22239.jpg
تێکهەڵچوونی پۆلیسی تورک لەگەڵ خۆبەخشەکانی کوردستانی تورکیا بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ چەکدارانی خەلافەتی ئیسلام
لە بانگەوازی پەکەکەدا، کە لە میدیاکانی سەربە حیزبە بڵاو کراوەتەوە، هاتووە؛ بەرنگاری و خەباتی کوردەکان سنوور ناناسێت، هەر بۆیە پێویستە کوردەکان تەیار بکرێن و رێک بخرێن".

دوابەدوای ئەو بانگەوازە، سەدان لاو روویان لە سنوورەکانی تورکیاو سووریا کرد، کە پۆلیسی تورک بە گازی فرمێسک‌رێژ بەرەوروویان بوونەوە.

دۆران کاڵکان ئەندامی سەرکردایەتیی حیزبی کرێکارانی کوردستان – تورکیا، دەوڵەتی تورکیای بەوە تۆمەتبار کردووە، کە بەهۆی کێشەی خاک لەگەڵ سووریا، هاوکاریی چەکدارانی خەلافەتی ئیسلامی دەکات.

شاری کۆبانی (عین العرب) و گوندەکانی دەوروبەری، گرینگییەکی تایبەتیی بۆ کوردەکان هەیە و لە ئەگەری کۆنتڕۆڵی تەواوی ئە وناوچەیە، پردی پەیوەندیی نێوان دوو کانتۆنی جەزیرە و کۆبانی دەپچڕێت.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٥/٠٩/١٨ - ٠٨-١٢-٢٠١٦ - ١٧:١٨ تاران

مشکەکانی نەخۆشخانە جەستەی ژنێک لە شاری ڕەشت دەخۆن

١٣٩٥/٠٩/١٨ - ٠٨-١٢-٢٠١٦ - ١١:١٧ تاران

پارەی ئێران لە ڕیاڵەوە بوو بە تمەن

١٣٩٥/٠٩/١٨ - ٠٨-١٢-٢٠١٦ - ١٠:٢٦ تاران

ژنێک لە شاری کامیاران کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٥/٠٩/١٧ - ٠٧-١٢-٢٠١٦ - ١١:٣٨ تاران

وەزارەتی ئیتلاعات سەرقاڵی ڕەشبگیری لە کوردستانە

١٣٩٥/٠٩/١٧ - ٠٧-١٢-٢٠١٦ - ١١:٠٧ تاران

کوردستان/ دوو هاووڵاتیی کورد ئێعدام کران

١٣٩٥/٠٩/١٦ - ٠٦-١٢-٢٠١٦ - ١٧:٠٠ تاران

بەرق گرتوویی گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٥/٠٩/١٦ - ٠٦-١٢-٢٠١٦ - ١١:٣٩ تاران

کتێبی "هۆزی گەورک" چاپ و بڵاو کرایەوە

١٣٩٥/٠٩/١٥ - ٠٥-١٢-٢٠١٦ - ١٢:٣٦ تاران

خاتوونێک "بوف کوری" لە نەخۆشخانە وەرگێڕانی کرد

١٣٩٥/٠٩/١٥ - ٠٥-١٢-٢٠١٦ - ١١:١٨ تاران

چارەسەری پزیشکی بۆ زیندانییەکی سیاسی کورد ناکرێت

١٣٩٥/٠٩/١٤ - ٠٤-١٢-٢٠١٦ - ١١:١٤ تاران

ئاسۆ ڕۆستەمی ڕەوانەی زیندانی ئێڤین کرا

١٣٩٥/٠٩/١٣ - ٠٣-١٢-٢٠١٦ - ١١:٥٤ تاران

دایکێک بووە قوربانیی هەڵەی پزیشکی لە نەخۆشخانە

١٣٩٥/٠٩/١٢ - ٠٢-١٢-٢٠١٦ - ١١:٢٣ تاران

کەنیسەیەکی کۆنی ئەرمنییەکان لە سەڵماس ڕووخێندرا