UN: ژمارەی ئاوارەکانی کۆبانی لە سنووری ٧٠ هەزار کەس تێپەڕی+وێنە

١٣٩٣/٠٦/٣٠ - ٢١-٠٩-٢٠١٤ - ١٣:٤٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣١٨٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

UN: ژمارەی ئاوارەکانی کۆبانی لە سنووری ٧٠ هەزار کەس تێپەڕی+وێنەئاژانسی کوردپا: بەهۆی هێرشی چەکدارانی خەلافەتی ئیسلامی بۆسەر ناوچە کوردنشینەکانی کۆبانی لە ئوستانی حەڵەب لە وڵاتی سووریا، زیاتر لە ٧٠ هەزار هاوولاتیی کورد ئاوارەی وڵاتی تورکیا بوون.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەماوەی ٣٦ کاتژمێری رابردوودا زیاتر لە ٧٠ هەزار هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کوردستانی سووریا (رۆژئاوای کوردستان) لە ئەنجامی هێرشی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامیدا (داعش) روویان لە کوردستانی تورکیا کرد.

ئەم ئامارە لە نوێترین راپۆرتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بڵاو بۆتەوە.

دەوڵەتی تورکیا شەوی رابردوو رایگەیاند، هەتا ئێستا ٦٦ هەزار هاووڵاتیی کورد لە سنووری وڵاتی تورکیا و و بۆ نێو خاکی وڵاتەکەی پەڕێونەتەوە.

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییە نێونەتەوەییەکان، زۆربەی ئەو هاووڵاتییانە دانیشتووی شاری کوردنشینی کۆبانی (عین العرب) بوون، کە لە رۆژانی رابردوودا لەلایەن چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامییەوە گەمارۆ درابوون.

سەرچاوە نێوخۆییەکانی کوردستانی سووریا و چالاکانی مافی مرۆڤ باس لەوە دەکەن، لە ئەنجامی کۆنتڕۆڵ کرانی کۆبانیدا لەلایەن چەکدارانی خەلافەتی ئیسلامییەوە (سێیەمین شاری گەورەی کوردنشینی سووریا)، کارەساتێکی مرۆیی هاوچەشنی کارەساتی مرۆیی شنگال لە کوردستانی عێراق دێتە ئاراوە.

ئیسماعیل شێخ، فەرماندەری هێزی نیزامیی کورد لە کۆبانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە هەواڵدەریی رۆیترزی راگەیاندووە؛ هیزەکانی داعش بە پشتیوانیی تانک و تۆپخانە هەتا ١٥ کیلۆمیتریی شاری کۆبانی پێشڕەوییان کردووە.

هێزەکانی سەربە دەوڵەتی ئیسلامی، هەتا ئێستا زیاتر لە ٦٠ گوندی دەوروبەری شاری کۆبانییان کۆنترۆڵ کردووە.

هەنووکە دۆخی شاری کۆبانی و دانیشتوانەکەی قەیراناوی وەسف کراوەو لەو پەیوەندییەدا ساڵح موسلیم، سەرۆکی پارتی یەکیەتیی دێمۆکراتیکی کوردی سووریا رایگەیاندووە: "کۆبانی بەرەوڕووی توندترین و دڕندانەترین هێرش لە مێژووی خۆیدا بۆتەوە".

حیزبی کرێکارانی کوردستان کە باڵی سووریای ئەو حیزبە لە رۆژئاوای کوردستان دەسەڵاتدارە، داوای لە لاوانی کوردی ناوچە کوردنشینەکانی باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا کرد، بچنە رێزی بەنگاربوونەوەو شەڕ بە دژی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی.

هەروەها رۆژی هەینی، رێکەوتی ٢٨ی خەرمانان، مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان روو لە کۆمەێگەی نێونەتەوەیی رایگەیاندبوو، "داعش هەڕەشەیە بۆسەر تێکرای نەتەوەی کورد و شەرەف، کەرامەت و مان و مەوجوودییەتی کوردی کردۆتە ئامانج".

هاوکات لەگەڵ ئەم رووداوانە؛ کەناڵی هەواڵدەریی "المیادین"ی لوبنان لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە: "پارلمانی وڵاتی تورکیا هێرشی نیزامی لە دەرەوەی سنوورەکان بەپێی پێویست، تاوتوێ دەکات".

جێگری سەرۆکی پارلمانی تورکیا رایگەیاندووە، پارلمانی وڵاتەکەی بۆ ئەو مەبەستە رۆژی ٢ی ئۆکتۆبر کۆدەبێتەوە.
22212.jpg

22213.jpg

22214.jpg

22215.jpg

22216.jpg

22217.jpg

22218.jpg

22219.jpg

22220.jpg

22221.jpg
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٥/٠٩/١٨ - ٠٨-١٢-٢٠١٦ - ١٧:١٨ تاران

مشکەکانی نەخۆشخانە جەستەی ژنێک لە شاری ڕەشت دەخۆن

١٣٩٥/٠٩/١٨ - ٠٨-١٢-٢٠١٦ - ١١:١٧ تاران

پارەی ئێران لە ڕیاڵەوە بوو بە تمەن

١٣٩٥/٠٩/١٨ - ٠٨-١٢-٢٠١٦ - ١٠:٢٦ تاران

ژنێک لە شاری کامیاران کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٥/٠٩/١٧ - ٠٧-١٢-٢٠١٦ - ١١:٣٨ تاران

وەزارەتی ئیتلاعات سەرقاڵی ڕەشبگیری لە کوردستانە

١٣٩٥/٠٩/١٧ - ٠٧-١٢-٢٠١٦ - ١١:٠٧ تاران

کوردستان/ دوو هاووڵاتیی کورد ئێعدام کران

١٣٩٥/٠٩/١٦ - ٠٦-١٢-٢٠١٦ - ١٧:٠٠ تاران

بەرق گرتوویی گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٥/٠٩/١٦ - ٠٦-١٢-٢٠١٦ - ١١:٣٩ تاران

کتێبی "هۆزی گەورک" چاپ و بڵاو کرایەوە

١٣٩٥/٠٩/١٥ - ٠٥-١٢-٢٠١٦ - ١٢:٣٦ تاران

خاتوونێک "بوف کوری" لە نەخۆشخانە وەرگێڕانی کرد

١٣٩٥/٠٩/١٥ - ٠٥-١٢-٢٠١٦ - ١١:١٨ تاران

چارەسەری پزیشکی بۆ زیندانییەکی سیاسی کورد ناکرێت

١٣٩٥/٠٩/١٤ - ٠٤-١٢-٢٠١٦ - ١١:١٤ تاران

ئاسۆ ڕۆستەمی ڕەوانەی زیندانی ئێڤین کرا

١٣٩٥/٠٩/١٣ - ٠٣-١٢-٢٠١٦ - ١١:٥٤ تاران

دایکێک بووە قوربانیی هەڵەی پزیشکی لە نەخۆشخانە

١٣٩٥/٠٩/١٢ - ٠٢-١٢-٢٠١٦ - ١١:٢٣ تاران

کەنیسەیەکی کۆنی ئەرمنییەکان لە سەڵماس ڕووخێندرا