له‌پشت هه‌ر قه‌یرانێک ده‌ستی کۆماری ئیسلامی دیاره‌

١٣٩٣/٠٦/٣٠ - ٢١-٠٩-٢٠١٤ - ١١:٠٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠٦٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

له‌پشت هه‌ر قه‌یرانێک ده‌ستی کۆماری ئیسلامی دیاره‌تالب قه‌یسه‌ری

له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا هه‌موومان بینیمان که‌ئه‌مریکا وه‌ک ساڵی ٢٠٠٣ له‌شه‌ڕی له‌ناوبردنی حکوومه‌تی به‌عسی عێراقدا چۆن هه‌وڵه‌دیپلۆماسییه‌کانی خسته‌گه‌ڕ بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی له‌و شه‌ڕه‌دا ئێستاش به‌هه‌مان شێوه‌جۆن کیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هه‌موو هه‌وڵی خۆی له‌پێناو دروستکردنی کۆده‌نگی و هاوپه‌یمانی له‌شه‌ڕی دژ به‌رێکخراوی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ڵیسلامی عێراق و شام ناسراو به‌داعش و پێشگیری له‌ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئه‌و رێکخراوه‌بۆ وڵاتانی دیکه‌به‌تایبه‌ت ئه‌مریکا و ئه‌ورپا وبه‌گشتی بۆ سه‌ر ئاسایشی دنیا ده‌ست پیکردووه‌و له‌و پێناوه‌شدا سه‌رکه‌وتنی باشی به‌ده‌ست هێناوه‌. ئه‌وه‌ی له‌م هه‌وڵه‌ی ئه‌مریکادا بۆ ئێمه‌ی کورد جێگای خۆشحاڵییه‌ئه‌وه‌یه‌که‌وه‌ڵامی نه‌رێنی به‌داواکاریی ئێران بۆ به‌شداری له‌و هاوپه‌یمانه‌تییه‌دا داوه‌ته‌وه‌. چونکو ئه‌وه‌بۆ ئه‌مریکا و گشت وڵاتانی دنیا سه‌لمێندراوه‌که‌کۆماری ئیسلامی ئێران خۆی له‌به‌ره‌ی تیرۆردا جێگای گرتووه و به‌شداری پێکردنی ئێران له‌و هاوپه‌یمانه‌تییه‌دژ به‌داعش، گومانی تیرۆریست بوونی ئێرانی لای وڵاتان و خه‌ڵکی دنیا دروست ده‌کرد که‌بێگومان بۆ ئێمه‌ی کورد که‌قوربانی ده‌ستی تیرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامین ئاکامی باشی نه‌ده‌بوو.

هێشتا حوکمی دادگای میکۆنووس له‌ساڵی ١٩٩٧دا که‌له‌لایه‌ن دادگای قه‌زایی ئه‌ڵمانیاوه‌به‌تاوانی تیرۆری دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و هاورێیانی له‌ساڵی ١٩٩٢ له‌ئه‌ڵمانیا به‌سه‌ر پله‌به‌رزترین کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامیدا سه‌پا له‌بیروزه‌ینی خه‌ڵکی کوردستان و جیهاندا ماوه‌که‌چۆن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی وه‌ک بڕیارده‌ر و جێبه‌جێکه‌ری ئه‌و جینایه‌ته‌سامناکه‌به دنیا ناساند. به‌ڵام کۆماری ئیسلامی زانی که‌له‌و هاوپه‌یمانه‌تییه‌دا شوێنێک بۆ ئه‌و نابێته‌وه‌تا به‌و بیانووه‌وه‌تاوانه‌کانی خۆی بشارێته‌وه‌، ده‌ستی دایه‌پیلانگێڕی و قه‌یران خوڵقاندن وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆی، ئه‌مجاره‌ش دیسان به‌هاندانی داعش بۆ هێرشکردنه‌سه‌ر رۆژئاوای کوردستان و له‌و لایشه‌وه‌به‌هاندانی په‌که‌که‌و په‌یه‌ده‌به‌ره‌ی رۆژئاوایان له‌به‌رانبه‌ر داعشدا شل کرده‌وه‌تا ئه‌وه‌یکه‌داعش زۆرێک له‌گونده‌کانی سه‌ر به‌کۆبانی کۆنتڕۆڵ بکات و به‌هه‌زاران که‌س له‌ژن و منداڵی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن و په‌ڕیوه‌ی سنووره‌کانی باکووری کوردستان بن. ئه‌گه‌ر چاوێک به‌عه‌مه‌لیاتی مانگی رابردووی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌کانی ئه‌مریکادا بخشێنین بۆمان روون ده‌بێته‌وه‌کاتێک ئه‌و دوو هێزه‌ویستیان به‌هاوبه‌شی شنگال له‌تیرۆریستانی داعش پاک بکه‌نه‌وه به‌خۆتێهه‌ڵقورتانی په‌که‌که‌، ئه‌مریکا پاشگه‌ز بوویەوە له‌و عه‌مه‌لیاته‌، چونکوو به‌چه‌ند هۆکارێک نه‌یده‌ویست له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌دا له‌به‌ره‌یه‌کدا شه‌ڕ بکات که‌پێویست ناکات لێره‌دا باس له‌و هۆکارانه‌بکه‌م چونکو زۆربه‌ی خوێنه‌ران ده‌زانن ئه‌و هۆکارانه‌چین.

پاش بڕیاردانی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی بۆ هێرشکردنه‌سه‌ر رێکخراوی تیرۆریستی داعش له‌عێراق و سووریا، په‌یه‌ده‌زۆر هه‌وڵی دا وه‌ک چۆن ئه‌مریکا به‌ڵێنی داوه‌هاوکات که‌هێرش ده‌کاته‌سه‌ر داعش و مۆڵگه‌و باره‌گاکانیان ده‌کاته‌ئامانجی فڕۆکه‌شه‌ڕکه‌ره‌کانی و یارمه‌تی به‌سپای ئازادی سووریا بکات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رژێمی به‌عسی سووریا، به‌هه‌مان شێوه‌ش یارمه‌تی لۆجستیکی به‌وانیش بدات، به‌ڵام به‌سه‌رنجدان به‌و راستییه‌که‌په‌یه‌ده‌گرێدراوی په‌که‌که‌یه‌و له‌ماوه‌ی زیاتر له‌٣ساڵی رابردوودا یارمه‌تی به‌به‌شار ئه‌سه‌د داوه‌و شه‌ڕی به‌وه‌کاله‌ت بۆ ئه‌و رژێمه‌دڕنده‌یه‌ده‌کات و له‌و ماوه‌یه‌دا پیشانیانداوه‌که‌حیزبێکی پاوانخواز و دیکتاتۆرن و ئیزن به‌هیچ لایه‌نێکی دیکه‌ی کوردستانی رۆژئاوا ناده‌ن بچنه‌وه‌ناو وڵات و به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ درێژه‌به‌خه‌باتی خۆیان بده‌ن، ئه‌مریکا به‌و قه‌ناعه‌ته‌گه‌یشتووه‌به‌و هۆکارانه‌ی سه‌ره‌وه‌و چه‌ند هۆکاری سیاسی دیکه‌یارمه‌تی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی به‌و باڵه‌ی په‌که‌که‌نه‌دا بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی داعش. له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌حکوومه‌تی تورکیا داوای له‌ئه‌مریکا و وڵاتانی دیکه‌ی ناو ئه‌و هاوپه‌یمانه‌تییه‌کردبوو که‌نابێ چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی به‌په‌یه‌ده‌بدرێ، چونکو ئه‌و یارمه‌تییانه‌سه‌ره‌نجام به‌په‌که‌که‌ده‌گات.

پرسیارێک لێره‌دا دێته‌گۆڕێ باشه‌کۆماری ئیسلامی ئێران له‌خوڵقاندنی ئه‌م قه‌یرانه‌دا چ قازانجێک ده‌کا؟ ئێران له‌م رێگایه‌وه‌هه‌وڵ ده‌دا به‌دنیای ده‌ره‌وه‌بڵێ که‌ئه‌وه‌په‌یه‌ده‌یه‌له‌سووریادا شه‌ڕی تیرۆر ده‌کا، به‌ڵکوو ئه‌مریکا به‌و قه‌ناعه‌ته‌بگه‌یه‌نێ که‌له‌و یارمه‌تییانه‌په‌یه‌ده‌بێبه‌ش نه‌کات و له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌ئه‌و چه‌کانه‌به‌ده‌ستی په‌که‌که‌بگات که‌دژبه‌ری تورکیایه‌و چونکو تورکیاش له‌ماوه‌ی ٣ ساڵی رابردوودا هه‌وڵی زۆری داوه‌تا رژیمه‌که‌ی ئه‌سه‌د بڕووخێ، هه‌ربۆیه‌کۆماری ئیسلامی ئه‌م هه‌وڵانه‌ی خۆی خستۆته‌گه‌ڕ تا له‌لایه‌که‌وه‌دۆستانی به‌شارئه‌سه‌د پڕچه‌ک بکات، له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌ تۆڵه‌ی له‌تورکیاش کردبێته‌، هه‌م ره‌نگه‌بتوانێ له‌دوارۆژدا به‌و چه‌کانه‌په‌یه‌ده‌به‌گژ سپای ئازاددا بدات و هه‌م تورکیای به‌نیسبه‌ت ئه‌مریکا و وڵاتانی هاوپه‌یمانی تورکیا له‌ناتۆدا توڕه‌کردبێت.

مه‌سه‌له‌یه‌کی دیکه‌که‌جێگای گومانه‌ ئه‌وه‌یه‌که‌خێره‌تا چه‌ند رۆژ پێش پێکهاتنی ئه‌و هاوپه‌یمانه‌تییه په‌که‌که‌و په‌یه‌ده‌و میدیاکانیان و هه‌ندێ له‌دۆستانیان له‌باشووری کوردستان گوێی دنیایان که‌ڕ کردبوو که‌ئه‌وه‌ته‌نیا په‌یه‌ده‌یه‌ وه‌ک قاره‌مانی گۆڕه‌پانی شه‌ڕی دژ به داعش راوه‌ستاوه‌و به‌رنگاریی ده‌کا و به‌رده‌وام هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانیان به‌دۆڕاو و بێ وره‌ناوزه‌د ده‌کرد که‌ناتوانێ له‌سه‌نگه‌ری دژ به‌تیرۆریستاندا خۆی راگرێ‌و پشتی خه‌ڵکیان به‌رداوه‌، بۆیه‌داعش ده‌ستی به‌سه‌ر ماڵ و حاڵی ئه‌و خه‌ڵکه‌دا گرتووه‌، به‌ڵام ئێستا بۆ ئه‌و پرسیاره‌له‌خۆیان ناکه‌ن که‌له‌و ماوه‌کورته‌دا چی قه‌وماوه‌ وا ئه‌و هێزه‌قاره‌مانه‌له‌پرێکدا په‌ڕوپۆی کرا و بوو به‌دۆڕاوی گۆڕه‌پانه‌که‌و پشتی خه‌ڵکیان به‌ردا و ئه‌و گورگه‌درندانه‌یان له‌گیانی ئه‌و خه‌ڵکه‌بێده‌ره‌تانه‌به‌ردا؟ ئایا به‌راستی هۆکاره‌که‌لاسه‌نگی هێزبوو یان سیناریۆی کۆماری ئیسلامییه‌که‌دیسانه‌وه‌په‌یه‌ده‌وه‌ک دارده‌ست جێبه‌جێی ده‌کا؟ ره‌نگه‌ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ی دوایی له‌راستییه‌وه‌نزیک بێ، چونکو وادیاره‌زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی که‌له‌لایه‌ن په‌یه‌ده‌وه‌راده‌ستی داعش کراون، خه‌ڵکه‌که‌ی له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده‌دا نه‌بوونه‌و سه‌ربه‌هێزه‌کانی دیکه‌ی رۆژئاوای کوردستان و دۆستی نزیکی پارتی دیموکراتی کوردستانن که‌په‌یه‌ده‌ئیزنی خه‌باتی له‌و پارچه‌یه‌پێنه‌داون.

دیاره‌له‌که‌ناڵه‌راگه‌یاندنه‌کانی سه‌ر به‌په‌که‌که‌و چه‌ند حیزبێکی هاپه‌یمانیان وا نیشانیان دا که‌له‌باری هێزی سه‌ربازی و چه‌ک و چۆڵه‌وه‌هاوسه‌نگی له‌نێوان ئه‌وان و داعشدا نه‌بووه‌و داعش به‌و چه‌ک وچۆ‌ڵانه‌ی که‌له‌ سپای عێراق به‌ده‌ستی هێنابوون هاوسه‌نگیی هێزی به‌قازانجی خۆی گۆڕیوه‌. ئه‌مه‌له‌حاڵێکدایه‌ ئه‌وکات که‌داعش هێرشی کرده‌سه‌ر شنگال و ناوچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان، به‌رپرسه‌سه‌ربازییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان باسی ناهاوسه‌نگی هێز و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییان له‌نێوان خۆیان و داعشدا کرد، به‌ڵام میدیاکانی په‌که‌که‌و لق وپۆپه‌کانی و هاو‌په‌یمانه‌کانی له‌باشووری کوردستاندا ئه‌وه‌ی تۆمه‌تی ناڕه‌وا و بێ ئه‌خلاقی بوو له‌پێشمه‌رگه‌و به‌پرسانی پێشمه‌رگه‌یان دا و به‌ په‌روه‌رده‌نه‌کران و وێلانشین ناوزه‌دیان کردن. باشه‌ئه‌ی ئێوه‌بۆچی دۆڕاندتان خۆ ئێوه‌به‌قه‌ولی خۆتان وێلانشین نه‌بوون و په‌روه‌رده‌کراو بوون؟

هیوادارم به‌رپرسانی په‌که‌که‌واز له‌م سیاسه‌ته‌قێزه‌ونه‌یان بێنن و یاری به‌چاره‌نووسی گه‌لی کورده‌وه‌نه‌که‌ن و چیتر نه‌بنه‌جێبه‌جێکاری سیاسه‌ت و ئه‌جینداکانی دوژمنانی سوێندخواردووی گه‌لی کورد.

ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لێی بەرپرسیار نییە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٥/٠٩/٢٠ - ١٠-١٢-٢٠١٦ - ١١:٢٤ تاران

گاز، گیانی خوێندکارێکی کوردی لە مەراغە ستاند

١٣٩٥/٠٩/١٨ - ٠٨-١٢-٢٠١٦ - ١٧:١٨ تاران

مشکەکانی نەخۆشخانە جەستەی ژنێک لە شاری ڕەشت دەخۆن

١٣٩٥/٠٩/١٨ - ٠٨-١٢-٢٠١٦ - ١١:١٧ تاران

پارەی ئێران لە ڕیاڵەوە بوو بە تمەن

١٣٩٥/٠٩/١٨ - ٠٨-١٢-٢٠١٦ - ١٠:٢٦ تاران

ژنێک لە شاری کامیاران کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٥/٠٩/١٧ - ٠٧-١٢-٢٠١٦ - ١١:٣٨ تاران

وەزارەتی ئیتلاعات سەرقاڵی ڕەشبگیری لە کوردستانە

١٣٩٥/٠٩/١٧ - ٠٧-١٢-٢٠١٦ - ١١:٠٧ تاران

کوردستان/ دوو هاووڵاتیی کورد ئێعدام کران

١٣٩٥/٠٩/١٦ - ٠٦-١٢-٢٠١٦ - ١٧:٠٠ تاران

بەرق گرتوویی گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٥/٠٩/١٦ - ٠٦-١٢-٢٠١٦ - ١١:٣٩ تاران

کتێبی "هۆزی گەورک" چاپ و بڵاو کرایەوە

١٣٩٥/٠٩/١٥ - ٠٥-١٢-٢٠١٦ - ١٢:٣٦ تاران

خاتوونێک "بوف کوری" لە نەخۆشخانە وەرگێڕانی کرد

١٣٩٥/٠٩/١٥ - ٠٥-١٢-٢٠١٦ - ١١:١٨ تاران

چارەسەری پزیشکی بۆ زیندانییەکی سیاسی کورد ناکرێت

١٣٩٥/٠٩/١٤ - ٠٤-١٢-٢٠١٦ - ١١:١٤ تاران

ئاسۆ ڕۆستەمی ڕەوانەی زیندانی ئێڤین کرا