دەیڤید کامیرۆن: پشتیوانی لە پێشمەرگەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین

١٣٩٣/٠٦/٢٤ - ١٥-٠٩-٢٠١٤ - ١٣:١٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٨٧٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دەیڤید کامیرۆن: پشتیوانی لە پێشمەرگەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینئاژانسی کوردپا: دەوڵەتی بریتانیا لە پەرچەکردار بە کوژرانی یەکێک لە ئەندامانی هێزی یارمەتیدەری وڵاتەکەی بە دەستی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، پشتیوانیی خۆی لە هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگە دەربڕی.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی یەکشەممە، دەوڵتی ئیسلامی ناسراو بە داعش، گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کردەوە، کە تیایدا ئەندامێکی تەمەن ٤٤ ساڵەی هێزی یارمەتیدەری وڵاتی بریتانیا لەبەر دەم کامێرادا سەر دەبڕدرێت.

هەرچەند، هەتا ئێستا راستیی ئەو گرتە ڤیدیۆییە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی وڵاتی بریتانیاوە پشتڕاست نەکراوەتەوە، بەڵام سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە کوژرانی ئەو هاووڵاتییە بریتانیاییەی بە کردەوەیەکی "ناشیرین" و "شەڕانگێزانە" وەسف کردووە.

22079.jpg
دەیڤید کامیرۆن ئەو کردەوەیەی داعشی مەحکووم کردووەو رایگەیاند؛ وڵاتەکەی درێژە بە پشتیوانی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و جێبەجێ کرانی عەداڵەت ئەدات.

ناوبراو لە یەکەمین ئاخاوتنیدا لە پاش سەربڕینی ئەو هاووڵاتییە بریتانیاییە، گوتووشیەتی؛ ئێمە شێلگیرانە لە شەڕ بە دژی داعشدا بەشدارین و پەرە بە هاوکاریی لۆجستیکییەکانمان بۆ هەرێمی کوردستان ئەدەین.

سەرۆک وەزیرانی وڵاتی بریتانیا، هەروەها باسی لە "راهێنانی بەرینی نیزامیی هێزەکانی پێشمەرگە بە دژی چەکدارانی داعش" کردووە.

لێپرسراوانی حکوومەتی هەرێم، چەندین جار جەختیان لەسەر ئەوە کردۆتەوە، کە بەبێ یارمەتیی وڵاتانی رۆژئاوایی و وڵاتانی ئەندام لە یەکیەتیی ئوروپا، بەرنگاربوونەوە لەگەڵ "تیرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی" یەکجار ئەستەمە.

گوتەکانی سەرۆک وەزیرانی وڵاتی بریتانیا پەرچەکردارێک بووە، بە نیسبەت قسەی کەسێکی دەمامکداری سەربە دەوڵەتی ئیسلامی لە کاتی سەربڕینی ئەو یارمەتیدەرە بریتانیاییەدا.

ئەو کەسە دەمامکدارەی ئەندامی داعش لە کاتی سەربڕینی ئەو هاووڵاتییە بریتانیییەدا، روو لە سەرۆک وەزیرانی وڵاتی بریتانیا گوتوویەتی: "ئەم پیاوە جەوری بەڵێنییەکانی تۆ (دەیڤید کامیرۆن) لەمەڕ پڕ چەک کردن پێشمەرگەکان بە دژی دەوڵەتی ئیسلامی دەکێشێت".

سەرکۆماری ئەمریکاش لە بەیاننامەیەکدا "کوشتنی هۆڤانە"ی (دەیڤید هینس)ی بەدەستی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی مەحکووم کردووەو هاودەردیی خۆشی دەربڕیوە.

باراک ئۆباما رایگەیاندووە، وڵاتەکەی شانبەشانی بریتانیا بەرەنگاری چەکدارانی داعش دەبێتەوەو دەبێ لە چوارچێوەی بەرەیەکی نێونەتەوەییدا بن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٥/١٢/٠٤ - ٢٢-٠٢-٢٠١٧ - ١٢:٠٠ تاران

کرماشان/ چوار کرێکار تووشی سووتان بوون

١٣٩٥/١٢/٠٤ - ٢٢-٠٢-٢٠١٧ - ١١:٢٢ تاران

شیری ماوە بە سەرچوو، چوار قوتابی نەخۆش کرد

١٣٩٥/١٢/٠٣ - ٢١-٠٢-٢٠١٧ - ١١:١١ تاران

تەقینەوەی مین لە ئەهواز لاوێکی کردە قوربانی

١٣٩٥/١٢/٠١ - ١٩-٠٢-٢٠١٧ - ١٧:٤٢ تاران

تەقینەوەی مین کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

١٣٩٥/١١/٢٩ - ١٧-٠٢-٢٠١٧ - ١٢:١٢ تاران

قەساسی سیاسییەکی کورد لە قوم یەکلایی کرایەوە

١٣٩٥/١١/٢٨ - ١٦-٠٢-٢٠١٧ - ١١:١٣ تاران

هەرەسی ڕنوو لە سیلوانا دوو هاووڵاتیی کردە قوربانی

١٣٩٥/١١/٢٧ - ١٥-٠٢-٢٠١٧ - ١٨:٢٠ تاران

سەرما و سۆڵ برستی کۆڵبەرێکی کوردی بڕی

١٣٩٥/١١/٢٧ - ١٥-٠٢-٢٠١٧ - ١٢:٤١ تاران

مادەی هۆشبەر لە ئێران ڕۆژانە گیانی ١٠کەس دەستێنێت