ئۆباما روو لە داعش: ئەگەر هەڕەشە لە ئەمریکا بکەن، لەناوتان دەبەین

١٣٩٣/٠٦/٢٠ - ١١-٠٩-٢٠١٤ - ١٣:٣٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٧٦١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ئۆباما روو لە داعش: ئەگەر هەڕەشە لە ئەمریکا بکەن، لەناوتان دەبەین ئاژانسی كوردپا: سەركۆماری ئەمریكا لەسێزدەیەمین ساڵیادی هێرشەكانی ١١ی سێپتامبێردا، ستراتیژی نوێ‌وڵاتەكەی دژی "دەوڵەتی ئیسلامی" بە "کۆنکرێت" و "بەردەوام" وەسف كرد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، باراک ئۆباما لە چاوپێكەوتنێكی تەلەویزیۆنیدا دوایین دۆخی رێكخراوی "دەوڵەتی ئیسلامیی" شی كردەوە و وتوویەتی: ئەمریكا داعش لاواز دەكات و دواتر لەناوی دەبات.

لە ستراتیژی نوێ‌دەوڵەتی ئۆبامادا، شوێن و بنكەكانی داعش لەعێراق بوردمان دەكرێت و دواتر هێزەكانی پێشمەرگە و سپای عێراق لەرێگەی زەمینیەوە هێرش دەكەنە سەر ئەو رێكخراوەیە.

22003.jpg
ئۆباما لەو چاوپێكەوتنەدا وتوویەتی: داعش هێزێكی ئیسلامیی نییە چونكە هیچكاتێک ئایین بڕیاری كوشتنی خەڵكی بێ‌تاوان و بێ‌دیفاعی نەداوە.

سەركۆماری ئەمریكا جەختی لەوەكردۆتەوە، ئەگەر تیرۆریستەكان هەڕەشە لە وڵاتی ئەمریكا بكەن، لەخاكی سووریەش ناهێڵین لە ئەمەن و ئاسایشدا بن.

ئەو لێپرسراوە باسی لەوەش كردووە، لە خاكی عێراق و سووریە بەشێوەی زەمینی شەڕ لەگەڵ داعش ناكەین، بەڵام نزیک بە ٤٨٠ راوێژكاری نیزامی دیكەش بە مەبەستی راهێنان و مەشقی نیزامی پێشمەرگەكان رەوانەی كوردستان و عێراق دەكەین.

بە هاتنی ئەو ژمارەیە لە راوێژكارانە رێژەی نیزامییەكانی ئەمریكا لەعێراق دەگاتە ١٥٠٠ كەس و لە كۆی گشتیی ئەو رێژەیە زیاتر لە ٢٠٠ كەسیان لە هەولێر جێگیر كراون.

لەكاتی دەسپێكی هێرشی ئەمریكا بۆ سەر عێراق لەساڵی ٢٠٠٣وە هەتا ئێستا چوار هەزار و ٤٠٠ سەربازی ئەمریكایی لەخاكی عێراقدا كووژراون.

بڕینی سەرچاوە داراییەكان، باشتر كردنی دۆخی زانیاری ئەرتەش، باشتر كردنی سیستەمی بەرگری و دانیشتنی شۆرای ئەمنیەتی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لەو هەوڵانەن كە ئۆباما بە دژی داعش خستوویەتە بەرنامەی كاری خۆیەوە.

22002.jpg
ئۆباما لە قسەكانی خۆیدا ئاماژەی ئاوارە و لێقەوماوانی شەڕی عێراق و یارمەتی دانی ئەو كەسانە كردووە و هەروەها ئەوەشی خستۆتەڕوو لە هەوڵی ئەوەدان ئەو كەسانە بكەڕێنەوە سەر ماڵ و حال و زێدی خۆیان.

لەئەنجامی هێرشەكانی داعش بۆ سەر بەشی رۆژئاوایی هەرێمی كوردستان نزیک بە ٣٥٠ هەزار كوردی ئیزەدی ئاوارە بوون.

چل و چوارەمین سەركۆماری ئەمریكا وتیشی: ئێمە پاڵپشتی لەو كەسانە دەكەین كە بە مەبەستی بەدەستهێنانی ئازادی شەڕ دەكەن و هەوڵ دەدەین وڵاتانی دیكەش بە هۆی ئەمنیەتی هاوبەش و مرۆڤایەتییەوە لەدەوری یەكتر كۆ بكەینەوە.

باراک ئۆباما ئەوەشی خستۆتەڕوو، بنبڕكردنی داعش پێویستی بەكات هەیە و هەروەها وتوویەشیەتی: ئێمە ناتوانین لەشەڕی دژی داعشدا پشت بە رێژیمی ئەسەد ببەستین چونكە ئەو رێژیمە خەریكی تیرۆر كردنی خەڵكەكەیەتی.

بەپێی راپۆرتی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا، لەدەسپێكی هێرشەكانی داعش بۆ ناوچە كوردنشینەكانی هەرێمی كوردستان هەتا ئێستا، فڕۆكە جینگییەكانی ئەمریكا زیاتر لە ١٥٠ جار بنكە و بارەگەكانی دەوڵەتی ئیسلامیان بوردومان كردووە و لانیكەم ٢١٢ كەسی سەر بە رێكخراوەیەش کوژراون.

22005.jpg
بەپێی دوایین زانیارییەكان نزیك بە لەسەدا حەفتای خەڵكی ئەمریكا لەگەڵ عەمەلیاتەكانی دژی داعشن.

هاوكات لەگەڵ قسەكانی ئۆباما وەزیری دەرەوەی ئەمریكاش لەعێراق و خاورمیانە دایە و دیهەوێ‌بەرەی دژی داعش بەهێزتر بكات و وڵاتانی توركیە، ئوردۆن و عەرەبستانیش بكێشێتە ناو بەرەكەی خۆیانەوە.

جان كێری وتوویەتی، نزیک بە ٤٠ وڵات لە شەڕی دژی داعشدا بەرەیەكیان پێكهێناوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٥/٠٩/٢٠ - ١٠-١٢-٢٠١٦ - ١١:٢٤ تاران

گاز، گیانی خوێندکارێکی کوردی لە مەراغە ستاند

١٣٩٥/٠٩/١٨ - ٠٨-١٢-٢٠١٦ - ١٧:١٨ تاران

مشکەکانی نەخۆشخانە جەستەی ژنێک لە شاری ڕەشت دەخۆن

١٣٩٥/٠٩/١٨ - ٠٨-١٢-٢٠١٦ - ١١:١٧ تاران

پارەی ئێران لە ڕیاڵەوە بوو بە تمەن

١٣٩٥/٠٩/١٨ - ٠٨-١٢-٢٠١٦ - ١٠:٢٦ تاران

ژنێک لە شاری کامیاران کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٥/٠٩/١٧ - ٠٧-١٢-٢٠١٦ - ١١:٣٨ تاران

وەزارەتی ئیتلاعات سەرقاڵی ڕەشبگیری لە کوردستانە

١٣٩٥/٠٩/١٧ - ٠٧-١٢-٢٠١٦ - ١١:٠٧ تاران

کوردستان/ دوو هاووڵاتیی کورد ئێعدام کران

١٣٩٥/٠٩/١٦ - ٠٦-١٢-٢٠١٦ - ١٧:٠٠ تاران

بەرق گرتوویی گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٥/٠٩/١٦ - ٠٦-١٢-٢٠١٦ - ١١:٣٩ تاران

کتێبی "هۆزی گەورک" چاپ و بڵاو کرایەوە

١٣٩٥/٠٩/١٥ - ٠٥-١٢-٢٠١٦ - ١٢:٣٦ تاران

خاتوونێک "بوف کوری" لە نەخۆشخانە وەرگێڕانی کرد

١٣٩٥/٠٩/١٥ - ٠٥-١٢-٢٠١٦ - ١١:١٨ تاران

چارەسەری پزیشکی بۆ زیندانییەکی سیاسی کورد ناکرێت

١٣٩٥/٠٩/١٤ - ٠٤-١٢-٢٠١٦ - ١١:١٤ تاران

ئاسۆ ڕۆستەمی ڕەوانەی زیندانی ئێڤین کرا