بەرموور (٢٣): راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنان

١٣٩٣/٠٦/١٢ - ٠٣-٠٩-٢٠١٤ - ١٨:٢١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٥٩٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بەرموور (٢٣): راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنانحەفتەی دووەەمی مانگی خەرمانانی ١٣٩٣ی هەتاوی

ئاژانسی کوردپا: راپۆرتی ئەم حەفتەیەی بەرموور ٤ حاڵەت پێشێلکردنی مافی ژنان لە کوردستان کە خۆکوژیی دوو ژن لە سەقز و کوژرانی دوو ژن لە شارەکانی کامیاران و سەردەشت و ٤ حاڵەت پێشێلکردنی مافەکانی ژنان لە وڵاتی ئێران، کە دەستبەسەر کرانی ٣ ژنی مەسیحی لە ئیسفەهان و لەسێدارەدانی ژنێکی دیکە لە بەندیخانەی کرمان، لەخۆ دەگرێت.

کوردستـــــــــــان

خۆکوژیی دوو ژن لە سەقز

لە ماوەی حەفتەی رابردوودا و لەدرێژەی رەوتی خۆکوژیی ژنان و کچانی کورد لە کوردستانی ئێران، دوو ژن لە شاری سەقز لەرێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

21880.jpg
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، رۆژی دووشەممە ١٠ی خەرمانان ژنێکی تەمەن ٢٦ ساڵ بەناوی پەرەستوو رەشیدی لەشاری سەقز و لەرێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

ئەو ژنە تەمەن ٢٦ ساڵەیە، ٦ مانگ پێش ئێستا ژیانی هاوبەشی پێکهێنابوو، کە بەهۆی " کێشەی خێزانی و تووشبوونی هاوسەرەکەی بە ماددە هۆشبەرەکان" کۆتایی بەژاینی خۆی هێناوە.

لەلایەکی دیکەوە ژنێکی تەمەن ٣٥ ساڵ بەناوی فەریدە حوسێنی، کە رۆژی پێنج‌شەممەی حەفتەی رابردوو هەوڵی خۆکوژیی دابوو، کە رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ٩ی خەرمانان لەیەکێک لەناوەندە دەرمانییەکانی شاری سەقز گیانی لەدەست دا.

ناوبراو بەهۆی کێشە لەگەڵ هاوسەرەکەی و لەرێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.

بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەسەرەتای وەرزی هاوینەوە هەتا ئێستا، ١٠ ژن و کچی کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران دەستیان داوەتە خۆکوژی و کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێناوە.

کوژرانی دوو ژن لەکامیاران و سەردەشت

لە ماوەی حەفتەی رابردوودا دوو ژنی گەنج لەشارەکانی کامیاران و سەردەشت بوونە قوربانیی دیاردەی "شەرەف" بەدەستی کەسوکاری خۆیان کوژران.

21879.jpg
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، رۆژی دووشەممە ٢ی خەرمانان، ژنێکی کامیارانی بەناوی سوهەیلا فەتاحی بە زەبری جەقۆ و لەماڵەکەی خۆیدا کوژرا.

ئەو ژنە تەمەن ٢٥ ساڵە کە دایکی دوو منداڵیشە، بەهۆی ئەوەیکە لەگەڵ هاوسەرەکەی تووشی کێشەی خیزانی هاتبوو، بەدەستی براکەی خۆی کە ناوی فەرهاد بووە، کوژراوە.

لەلایەکی دیکەوە، رۆژی چوارشەممە، رێکەوتی ٥ی خەرمانان، کچێکی گەنج بەناوی "ئامینە عەبدوڵڵازادە" خەڵکی گوندی" لیلانە"ی ناوچەی سەردەشت، بەهۆی ئەوەی بەبێ رەزامەندیی بنەماڵەکەی لەلایەن کوڕێکەوە دیاری کرابوو، لەلایەن بنەماڵەکەیەوە کوژرا.

ئەو کچە گەنجە، بە چەک کوژراوە و هاوکات دەزگیرانەکەشی بەتوندی بریندار کراوە.

بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەسەرەتای هاوینەوە هەتا ئێستا ٥ ژن و کچی کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بە دەستی خزم و کەسوکاری نزیکی خۆیان کوژراون.

ئێــــــــــــــران

سێ ژنی مەسیحی لە ئیسفەهان دەستبەسەر کران

لەماوەی رۆژانی رابردوودا و بەدەستپێکردنی شەپۆلێکی نوێ لە دەستبەسەرکردنی هاوڵاتییانی مەسیحی لە شارە جیاجیاکانی ئێران، سێ ژنی پەیڕەوی ئایینی مەسیحی لە شاری ئیسفەهان دەستبەسەر کران.

21882.jpg
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، رۆژی سێشەممە، رێکەوتی ١١ی خەرمانان، دوو ژنی پەیڕەوی ئایینی مەسیحی بەناوەکانی "زەینەب ئەکبەری"، "ملوک روحانی" و ژنێکی دیکە بەناوی "سپیدە"، لەلایەه هێزە ئەمنییەکانی شاری ئیسفەهانەوە دەستبەسەر کران.

هەموو ئەو دەستبەسەر کراوانە بۆ گرتووخانەی ئەمنیەتیی " ئەلف . تا" لە بەندی حیفازەت ئیتلاعاتی زیندانی ناوەندیی شاری ئیسفەهان، گوازراونەتەوە.

هەروەها، هاوسەری زێنەب ئەکبەری بەناوی حەمید رەزا بورهانی دەستبەسەر کراوە و لەکاتی دەستبەسەرکردنیاندا خانووەکەیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پشکێندراوە.

ژنێک لە زیندانی کرمان لەسێدارە درا

لەماوەی حەفتەی رابردوودا ٥ هاوڵاتی لە زیندانی ناوەندی شاری کرمان لەسیدارە دران کە کەسێکیان ژن بووە.

21881.jpg
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە،سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە، رێکەوتی ٤ی خەرمانان، ٤ پیاو و ژنێک بەتۆمەتی راگرتن و بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لە زیندانی شەهابی کرمان لەسێدارە دران.

شووناسی ئەو ژنەی کە لەسێدارە دراوە هەتا ئێستا بڵاو نەبووەتەوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا شووناسی ئەو ٤ پیاوە کە لەسێدارە دراون؛ حوسێن شەهریاری، عەباس پوریەزدان پەناه، حەمید میر و محەممەدحوسێنی راگەیەندراوە.

بەپشت بەستن بەو ئامارانەی کە لەناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا بڵاو کراوەتەوە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا( ١٢ی خەرمانانی ١٣٩٣) سزای لەسێدارەدانی ١١ ژن لە زیندانەکانی ئێران بەڕێوە چووە.

سەرچاوەکان:
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا (٤حاڵەت)
ماڵپەڕی هێرانا (٤حاڵەت)
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٢٤ تاران

گورگ، بوو بە هۆی مردنی منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ

١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٢٨ تاران

هاووڵاتییەکی سنەیی لە ئێعدام ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٩:٠٥ تاران

بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو