هێزە ئیتلاعاتییەکان لە بۆکان بەبیانووی گەڕان بەدوای چەک، سووکایەتی بە هاووڵاتییان دەکەن

١٣٩٣/٠٥/٢٢ - ١٣-٠٨-٢٠١٤ - ١١:٣٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٧٧٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هێزە ئیتلاعاتییەکان لە بۆکان بەبیانووی گەڕان بەدوای چەک، سووکایەتی بە هاووڵاتییان دەکەنئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری بۆکان بە بیانووی هەبوونی چەک چوونەتە ماڵی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی قەرەمووسالی و بێڕێزی و سووکایەتییان بە ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە کردووە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بەرەبەیانیی رۆژی سێ‌شەممە هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری بۆکان چوونەتە گوندی قەرەمووسالی لە ناوچەی بۆکان و ماڵی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو گوندەیان بەناوی "رەسووڵ بوڕنا"یان بە بیانووی هەبونوی چەک لە ماڵەلەیدا پشکنیوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە کاتی پشکنیندا نێو جلوبەرگی ژن و منداڵەکانیش گەڕاون و کەلوپەلەکانیان فڕێ داونەتە سەر زەوی.

ئەو سەرچاوەیە گوتیشی؛ هێرشی مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعات لە کاتی بەرەبەیانیدا، ترس و دڵەراوکێی لای ژن و منداڵی ئەو بنەماڵەیە و جیرانەکانی دروست کردووە.

گوتیشی؛ هێزە ئیتلاعاتییەکان شمارە تەلەفۆنی وەزارەتی ئیتلاعاتییان لە دیواری گوندەکان نوسیووەو هەڕەشەیان لە خەڵک کردووە، کە دەبێ هاوکارییان بکەن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا