ئەفسانە بایزیدی پاش ٤٥ رۆژ لە دەستبەسەرکرانی، چارەنووسی ناڕوونە

١٣٩٣/٠٥/٢١ - ١٢-٠٨-٢٠١٤ - ١٨:٠٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٦٢٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ئەفسانە بایزیدی پاش ٤٥ رۆژ لە دەستبەسەرکرانی، چارەنووسی ناڕوونەئاژانسی کوردپا: کچە خوێندکارێکی کوردی خەڵکی شاری بۆکان، کە ماوەی ٤٥ رۆژە لەلایەن مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە، هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری بۆکان، کە رێکەوتی ٥ی پووشپەڕی ئەمساڵ ئەفسانە بایزیدی، تەمەن ٢٨ ساڵ و کچی ئەبووبەکریان بۆ دووەمین جار دەستبەسەر کرد، هەتا ئێستا ئەو کچە خوێندکارەیان ئازاد نەکردووەو لە دەستبەسەریدا هێشتوویانەتەوە.

بە گوتەی سەرچاویەکی ئاگادار لە شاری بۆکان، ناڕوونیی چارەنووسی ئەفسانە بایزیدی نیگەرانییەکی یەکجار زۆری لای بنەماڵە و کەسوکاری ئەو کچە خوێندکارە دروست کردووەو دایکی ئەفسانە چەندین جار باری تەندروستیی تێکچووە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

21401.jpg
چارەنووسی ئەفسانە بایزیدی هەتا ئێستا ناڕوونە
ئەفسانە بایزیدی، کە لەلایەن (خاهەرانی زەینەبە)ی زانکۆی پەیام‌نووری مەراغەوە سووکایەتی پێکرابوو، بەهۆی دەمەقاڵە لەگەڵ ئەو کچانە، لەلایەن مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوو.

رێکەوتی ٦ی گەلاوێژی ئەمساڵ ئامینە دەروێشی، دایکی ئەفسانە بایزیدی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کچەکەی بۆ ماوەی ٥ کاتژمێر لە بەردەم ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان چاوەڕوانیی وڵامی کردبوو، بەڵام سەرەڕای ئەوەیکە ولامی پێنەدرابوویەوە، لەلایەن مەئموورانی ئەو ئیدارەیەوە بەرەوڕووی جوێن و سووکایەتی ببوویەوە.

ئەفسانە بایزیدی خەزەڵوەری ساڵی رابردووش دەستبەسەر و دواتر بە دانانی ١٠٠ ملوێن بارمتە لە زیندان ئازاد کرا، کە سەرئەنجام رێکەوتی ١٥ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، حوکمی ٢ ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراوی بۆ برایەوەو دواتریش بۆ درێژەدان بە خوێندن بۆ زانکۆی پەیام‌نووری مەراغە دوور خرایەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت