هێزە ئینتزامییەکان لەسەردەشت، کچێکیان بە زەبری چەک بریندار کرد

١٣٩٣/٠٥/٢٠ - ١١-٠٨-٢٠١٤ - ١١:١٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١١٥٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هێزە ئینتزامییەکان لەسەردەشت، کچێکیان بە زەبری چەک بریندار کردئاژانسی کوردپا: لە ئەنجامی تەقەی هێزە ئینتزامییەکان لە ماشێنی هاووڵاتییەکی مەدەنی، منداڵێک کەلە ناو ماشێنەکەدا بوو، بە توندی بریندار بوو.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەوالدەریی کوردپا، شەوی یەکشەممە رێکەوتی ١٩ی گەلاوێژ، کەسێک بەناوی عەزیز ئیسماعیلی خەڵکی گوندی دۆڵە گەرمی ناوچەی سەردەشت کە هاوڕێ لەگەڵ کچە منداڵەکەی بە ماشێنی شەخسی بەرەو گوندەکەی خۆیان دەگەڕایەوە، لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە درانە بەر دەستڕێژ و لە ئەنجامدا کچەکەی بە توندی بریندار کرا.

ئەو کچە ناوی موژدە ئیسماعیلی بووە، کەلە نزیک گوندی دەرماناوێ و لە کاتێکدا لەگەڵ باوکی لە سەردەشتەوە بەرەو ماڵی خۆیان دەگەڕانەوە شانی بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران پێکراوەو بۆ چارەسەریی برینەکانی رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

دوابەدوای ئەم رووداوە، هاووڵاتییانی خەلکی گوندی دۆڵەگەرم، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بەو تەقە کردنە و بریندار کردنی هاووڵاتییانی مەدەنی، لەبەر دەم فەرمانداریی شاری سەردەشت کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان پێکهینا.

پێشتر محەمەد ساڵح نیکبەخت پارێزەری کورد لە دادگاکاندا، بە ئاژانسی کوردپای راگەیاندبوو، هێزە ئینتزامییەکان لەمەڕ تەقە کردن لە هاووڵاتییان و پاساو هێناوەو لە دادگاکاندا، دەڵێن: لە پێشدا عەلامەتمان بەو کەسە داوە و دواتر بە دەنگ ئاگادارمان کردۆتەوە، کە خۆت بەدەستەوە بدەو پاشان تەقەی هەواییمان کردووەو لە ئەنجامیشدا کە رانەوەستاوە تەقەمان لێکردووە، هەر بۆیەش هەتا ئێستا هیچ کام لە بکوژەکان دەستبەسەر یان سزا نەدراون".
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٢ تاران

مامۆستایەکی مەریوانی بە کەفاڵەت ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٢ - ١٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٢٥ تاران

کرێکارانی شارەداریی شنۆ مانیان گرتووە

١٣٩٨/٠٣/٢١ - ١١-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٥٧ تاران

کاسبکارێکی کورد لە سەردەشتدا بریندار بوو