دوو ژن و پیاوێکی کوردی مەسیحی لە مەهاباد، دەستبەسەرو رەوانەی زیندان کران

١٣٩٣/٠٥/١٨ - ٠٩-٠٨-٢٠١٤ - ١٢:٥٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٧٨٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دوو ژن و پیاوێکی کوردی مەسیحی لە مەهاباد، دەستبەسەرو رەوانەی زیندان کرانئاژانسی کوردپا: سێ هاووڵاتیی کوردی مەسیحیی خەڵکی شاری مەهاباد، زیاتر لە ١٠ رۆژە دەستبەسەر و رەوانەی زیندانی ناوەندیی شاری مەهاباد کراون.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوو ژن و پیاویکی مەسیحیی کوردی خەڵکی مەهاباد، ماوەی ١٥ رۆژە بە تۆمەتی تەبلیغ بە دژی نیزام و تەبلیغ بۆ ئایینی مەسیحی دەستبەسەر و رەوانەی زیندانی شاری مەهاباد کراون.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری مەهاباد رایگەیاند، هاووڵاتییەکی کوردی مەسیحی بەناوی عەتا بابایی، ١٠ رۆژ پێش ئێستا هاوڕێ لەگەڵ خوشکەکەی دەستبەسەر کراوە، ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی ١٧ی گەلاوێژ، بۆ زیندانی مەهاباد گوازراونەتەوەو خوشکەکەی لە بەندی "نسوان"‌ی ئەو زیندانە لە دەستبەسەریدایە.

گوتیشی، کچێکی هاوڕێی خوشکی عەتا بابایی، کە شوناسی روون نەبۆتەوە، ١٥ رۆژ پێش ئێستا دەستبەسەر و بۆ بەندی نسوانی زیندانی مەهاباد گوازراوەتەوە.

روونیشی کردەوە، ساڵی رابردوو عەتا بابایی هاوڕێ لەگەڵ خوشکەکەی و هاوڕێی خوشکەکەی دەستبەسەر کران، کە پاش ١٥ رۆژ لە دەستبەسەر کران، بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کران.

ئەوەشی خستەڕوو، دادگای ئینقلابی مەهاباد ٨ مانگ پێش ئێستا عەتا بابایی بە ٤ ساڵ زیندانیی تەعزیری و هەروەها خوشکەکەی و هاوڕێی خوشکەکەشی، هەر کام بە ٢ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرد و حوکمەکانیشیان لە دادگای پێداچوونەوەدا پشتڕاست کراوەتەوە.

سەرچاوەیەک لە شاری مەهاباد، بۆ هەواڵنێری کوردپای ئاشکرا کردووە، مێردی هاوڕێی خوشکی عەتا بابایی بەهۆی دەستبەسەر کرانی هاوسەرەکەیەوە تووشی سەکتەی دڵ بووە و گیانی لەدەست داوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت