هێزی ئینتزامی لە بەرەبەیاندا ماهوارەی گوندێکی نەوسوودی کۆکردەوە

١٣٩٣/٠٥/١٥ - ٠٦-٠٨-٢٠١٤ - ١٨:٤٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٧٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هێزی ئینتزامی لە بەرەبەیاندا ماهوارەی گوندێکی نەوسوودی کۆکردەوەئاژانسی کوردپا: لەدرێژەی رەوتی فشاری ناوەندە نیزامییەکان بۆسەر هاووڵاتییانی کورد لەناوچە کوردنشینەکانی ئێران، مەئموورانی هێزی ئینتزامی ماهوارەی گوندێکی نەوسوودیان کۆکردەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، چوونەتە سەر گوندی نەیسانەی سەربە شارستانی نەوسوود و ژمارەیەک دیشی ماهوارەی هاووڵاتییانی ئەو گوندەیان زەوت کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند، مەئموورانی کەڵانتەریی نەوسوود بە فەرماندەریی "قادری"، کاتژمێر ٤ی بەرەبەیانی هێرشیان بردۆتە سەر ئەو گوندەو دەستیان بە کۆکردنەوەی دیشی ماهوارە کردووە.

سەرچاوەکە گوتیشی، کەڵانتەریی نەوسوود بەبێ مۆڵەتی دادگا چوونەتە سەر گوندی نەیسانەو بە دیواری خانووی هاووڵاتییاندا هەڵگەڕوان و ئەمەش ترسی لەرادەبەدەری لای هاووڵاتییان، بەتایبەت ژن و منداڵەکانی ئەو گوندە، دروست کردووە.

لەماوەی ساڵانی رابردوودا کۆکردنەوەی ماهوارە لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، لەلایەن حکوومەتی ئیسلامییەوە بەشێوەیەکی بەرین لە ئارادا بووە و بەپێی ئەو راپۆرتانەی کە بە ئاژانسی کوردپا گەیشتوون، لە زۆر حاڵەتدا مەئموورانی هێزی ئینتزامی ماهوارە زەوت کراوەکان بە خەڵک دەفرۆشنەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٢ تاران

مامۆستایەکی مەریوانی بە کەفاڵەت ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٢ - ١٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٢٥ تاران

کرێکارانی شارەداریی شنۆ مانیان گرتووە

١٣٩٨/٠٣/٢١ - ١١-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٥٧ تاران

کاسبکارێکی کورد لە سەردەشتدا بریندار بوو