لانیکەم ١١ زیندانیی ناڕازی لە زیندانی شاری‌کورد لە ئاگردا سووتان

١٣٩٣/٠٥/١٤ - ٠٥-٠٨-٢٠١٤ - ١٣:٥١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠٥٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

لانیکەم ١١ زیندانیی ناڕازی لە زیندانی شاری‌کورد لە ئاگردا سووتانئاژانسی کوردپا: لە ناڕەزایەتی دەربڕینیکی بە کۆمەڵدا و ئاگرکەوتنەوەیەکدا لە زیندانی شاری‌کورد، لانیکەم ١١ زیندانی بوونە قوربانی و گیانیان لەدەست دا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئاگرکەوتەنەوەیەک لە بەندی ٢ی زیندانی شاری‌کورد، کە کاتژمێر ٤ی پاشنیوەڕۆی رۆژی رابردوو هاتۆتە ئاراوە، ١١ زیندانیی نێو ئەو زیندانە گیانیان لەدەست دا.

21268.jpg
بەرپرسی دادگوستەریی ئوستانی چوار محاڵ و بەختیاری، هۆکاری ئاگرکەوتەنەوەکەی "نادیار" راگەیاندووە، بەڵام ماڵپەڕی (سەحام نیوز)ی سەربە حیزبی (ئیعتمادی میللی)، هۆکاری سەرەکیی ئەو ئاگرکەوتنەوەیەی بۆ "مانگرتنی بە کۆمەڵ" گەڕاندۆتەوە.

ئەو سەرچاوەیە باسی لە "بارودۆخی کارەساتبار"ی زیندانی شاری‌کورد کردووە و نووسیویەتی: "زیندانییەکان بە نێشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە سزادانی هاوبەندییەکانیان لەلایەن بەرپرسی زیندانەوە، دۆشەک و لیباسەکانیان ئاگر تێبەردابوو.

تەشەنەی ئاگرەکە و زیادیی لە رادەبەدەری سووتانی تەرمەکان و کەلووپەلی نێو زیندان، بە رادەیەک بووە، کە تەرمەکان شناسایی نەکراون.

هێندێک سەرچاوە باس لە گیان لەدەستدانی ١٢ کەس لە ئەنجامی ئەگرکەوتنەوەکەی رۆژی رابردووی زیندانی شاری‌کورد، دەکەن.

21269.jpg
هەروەها راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن، کە بەرپرسی زیندان رێگریی لە رووخاندنی دیواری زیندانەکە کردووەو بەم هۆیەوە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە لەگەڵ گرفت بەرەوڕوو بۆتەوەو هاوکات زیندانبان و ئەفسەر نیگابانەکانیش دەرگای زیندانەکەیان بەرەووی زیندانیاندا داخستووە.

ئاگرکەوتنەوەی زیندانی شاری‌کورد لە بەرەبەری سەردانی حەسەن رۆحانی بۆ ئوستانی چوارمحاڵی بەختیاریدا هاتۆتە ئاراوە.

دوابەدوای ئەو ئاگرکەوتنەوەیە، شۆرای تەئمینی ئوستانی چوارمحاڵی بەختیاری، سەرلە ئێوارەی رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٣ی گەلاوێژ کۆبوونەوەو کۆمەڵیک بڕیاری نهێنییان دەرکردووە.

هەتا ئیستا تۆمەتی ئەو زیندانیانەی کە لەو ئاگرکەوتنەوەیەدا سووتاون و گیانیان لەدەست داوە، روون نەبۆتەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت