دادگای پێداچوونەوەی خۆراسان، شاعیرێکی کوردی بێ تاوان ناساند

١٣٩٣/٠٥/١٣ - ٠٤-٠٨-٢٠١٤ - ١٩:٢٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٤٢٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دادگای پێداچوونەوەی خۆراسان، شاعیرێکی کوردی بێ تاوان ناساندئاژانسی کوردپا: یەکێک لە نووسەران و شاعیرانی کوردی خەڵکی خۆراسان، پاش سێ ساڵ لە دەستەبسەر کرانی و ٨ مان زیندانی، بێ تاوان ناسرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لقی ٢٠ی دادگای پێداچوونەوەی ئوستانی خۆراسانی باشوور، عەلی رەزا سپاهی لایین، یەکێک لە نووسەرانی ناسراوی کوردی خۆراسانی لە تۆمەتەکانی بێبەری کردەوە.

21260.jpg
عەلی رەزا سپاهی لایین، نووسەری ناسراوی کوردی خۆراسان
ناوبراو رۆژی ٨ی مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٠ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی مەشهەدەوە بە تۆمەتی "پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران" و "هۆنینەوەی شێعری رەخنەیی بە دژی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران" و "رێزگرتن لە رێبەرانی کورد" دەستبەسەر کرا.

ئەو شاعیرە کوردە، رۆژی رابردوو، رێکەوتی ١٢ی گەلاوێژی ئەمساڵ لەلایەن لقی ٣ی دادگای ئینقلابەوە بانگهێشت کرا.

دادگای مەشهەد پاش ٨ مانگ لە دەستبەسەر کرانی ئەو شاعیرە کوردە و مانەوەی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات، بڕیاری خۆی راگەیاند.

ناوبراو تەنانەت لە کارمەندیی زانکۆی مەشهەدیش دەرکراو لە سێ ساڵی رابردوودا بێکار بووە.

مانگی رێبەندانی ساڵی رابردوو (١٣٩٢)، لقی ٣ی دادگای مەشهەد بە سەرۆکایەتیی قازی سوڵتانی، عەلیرەزا سپاهی لایینی بە ١١ مانگ زیندانی، ٥ ساڵ بێبەری کردن لە چالاکیی فەرهەنگی و دانی جەریمەی نەختی مەحکووم کرد.

ناوبراو لە رەنجنامەیەکدا لەژێر ناوی "پاش ٨ مانگ زیندانی بێ تاوان ناسرام" نووسیویەتی: "بێ تاوان ناسرانی من، سەلماندنی بێ تاوانیی هەموو کوردەکانی خۆراسانی باکوور لە تۆمەتی رق لە دڵ و نابەجێیەکانی مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتە".
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٩:٠٥ تاران

بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٢ تاران

مامۆستایەکی مەریوانی بە کەفاڵەت ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٢ - ١٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٢٥ تاران

کرێکارانی شارەداریی شنۆ مانیان گرتووە